٨٠% زەماوەندەکانی ئێران بە جۆرێک ڕووبەڕووی کێشەن

0
765

خودایاری بەرپرسی لقی دووهەمی دادگوستەری پارێزگای سنە کە لە کۆبوونەوەی شەشەمین کۆبوونەوەی ڕێکخستنی کاروباری لاوانی شاری سنە، لێدوانی دا گوتی: تەنیا ٢٠%ی زەماوەند و پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیی ئێران گونجاو و پتەون و ٨٠%ی زەماوەندەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان تووشی گرفتن، هەرچەند جۆری کێشەکان لە پارێزگا و شارەکان جیاوازن.

خودایاری هەروەها گوتی: ٥٠%ی ژن و مێردەکان لە شارە گەورەکان، تووشی تەڵاقی دەروونی (عاتفی)ن، واتا لە ژێر یەک بان دەژین و بە پێی یاسا و شەرع ژن و شوون بەڵام لە ڕووی دەروونی و عاتفییەوە هیچ هەست و پیوەندییەکان پێکەوە نیە.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا ڕەحیم مەحموود پوور گوتی: لە ٣.٦ زەماوەند لە پارێزگای سنە، ١یان تووشی تەڵاق و هەرەس هێنان دەبێت.

هەرچەند بە پێی قسەکانی ناوبراو ئەو ڕێژەیە لە چاو ساڵی پار دابەزین بە خۆیەوە دەبینێ و لە ساڵی ١٣٩٣دا لە ٥ زەماوەند یەکیان تووشی تەڵاق دەبوو، بەڵام ئەو ڕێژەیە، ڕێژەیەکی بەرچاو و شیاوی سرنجە.

بە پێی قسەکانی ڕەحیم پوور، ناڕازی بوون لە پەیوەندی ڕەگەزی (سێکسی) هۆکاری سەرەکی لێک جیابوونەوە و هەڵوەشانەوەی ژیانی هاوبەشە لە پارێزگای سنە. هۆکاری تریش دەگەڕێنەوە بۆ یەکتر ناسین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

بە پێی قسەکانی ناوبراو و بە پشت بەستن بەو کەیس و فایلانەی کە لە لایانن ٧٠%ی تەڵاقەکان بە هۆی لێک ناڕازی بوونی سێکیسی لە نێوان ژن و مێردەکاندایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.