بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هونەرمەندی نیشتمانپەروەر، هیوا موحەممەدیان خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر ودانیشتووی شاری سنه، بەهۆی کێشەی کارەباکۆچی دوایی کرد.
بڕیارە تەرمی ئەو هونەرمەندە کوردە ڕۆژی شەممە ٢٥ی بانەمەڕ لە نەخۆشخانە وەربگیرێتەوە و لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی شاری سنە بە خاک بسپێردرێت.
شایانی ئاماژەیە کە هیوا محەممەدیان، هونەرمەندێکی خۆشەویستی کوردستانە و کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە، بە گوێرەی هەندێ زانیاری کە گەیشتۆتە دەستی ڕۆژی کورد، ناوبراو ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات ىووە و لە هەمان کاتدا هاوکاری کۆڕی هونەریی ئەو حیزبەش بووە.
هوا محەممەدیان لە تەمەنی هونەریی خۆیدا چەندین ئاوازی تۆمار کردوون کە بەشێک لەو ئاوازانە بریتین لە:
هەڵوەدا- نەو نەمام- نیزام سەراوی – بۆی دێنم – ئاشقان – هەی باوانم
گۆرانی هەڵوەدا بەرهەمی هونەرمەند هیوا محەممەدیان
ڕێوڕهسمی به خاك سپاردنی هونهرمهند هیوا محهممهدیان