فەرماندەیەکی هەنگی مەرزیی پیرانشار خۆی کوشت

0
647

فەرماندەیەکی هەنگی سنووریی پیرانسار بە دەمانچە خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بۆ ڕۆژی کورد، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، فەرماندەیەکی هەنگی سنووریی پیرانشار، خۆی کوشت و کۆتایی بە گیانی خۆی هێنا.

رەحمەتووڵا شەریفی، فەرماندەی هەنگی سنووریی پیرانشار، لە شوێنی کاری خۆی بە چەکی کەمەری، خۆی کوشت.

تا ئێستاش هۆکاری خۆکوژیی ئەو فەرماندەی ئێران ئاشکرا نیە.

شایانی باسە کە ئەو فەرماندەیەی ڕژیم کە پلەی سەرهەنگی هەبوو، ماوەیەکی زۆرە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، ئەرکدارە و پێشتر لە هەنگی سنووریی سەردەشتدا بووە و دەستێکی باڵای لە دەست بەسەرداگرتنی ماڵی هاوشاری و هاووڵاتییانی کاسبکاری کورددا هەبووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفەرماندەی حیزبوڵلای لوبنان و بکوژی ڕەفیق حەریری کوژرا
بابەتی دواترهیوا محەممەدیان، هونەرمەندی کورد لە شاری سنە، کۆچی دوایی کرد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.