له‌ پاریس كۆنفرانسێك بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

0
1228

ڕۆژی كورد :
به‌ ده‌سپێشخه‌ری ئه‌نستیتۆی كورد له‌ پاریس و به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكات چالاكانی مافی مرۆڤی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ئه‌وروپا كۆنفرانسێك بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ڕؤژئاوای كوردستان و هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان به‌ڕیوه‌چوو.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٣٠ی نوامبر له‌ هۆڵی ئارمیدای پاریس وڵاتی پێته‌ختی فه‌ڕانسه‌ و به‌ ده‌سپێشخه‌ری كه‌نداڵ نزان، به‌رپرسی ئه‌نستیتۆی كورد له‌ پاریس و هاوكات به‌شداری چالاكانی مافی مرۆڤی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و نوێنه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان، كونفرانسێكی به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌چوو و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر هێرشی ناڕه‌وای ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و سنووری هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ باشووری كوردستان كرا و هاوكات هێرشی ناڕه‌وای سۆپای توركیه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ به‌ توندی مه‌حكووم و شه‌رمه‌زار كرا.
هه‌ر وه‌ك ئاگادارین شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ناڕه‌زایه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ هه‌موو دونیا دژی هێرشی توركیه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یی و كوشت و كوشتاری كوردان به‌ بیانووی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی سۆپای تورك و هێزه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی سووریه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ بوو به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ و قه‌بووڵكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی نوركیاوه‌، به‌ڵام دواتر سۆپای تورك پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ ئاگربه‌ست و هاوكات به‌رده‌وام بووه‌ له‌ هێرشی هه‌وایی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكات ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان و هاوكات چاوپێكه‌وتن و دیدار له‌ گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی باری ئه‌منی و سه‌قامگیركردنی ره‌وشی ئارامی و بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكات شوێندانه‌ری بۆ سه‌ر باشووری كوردستان كه‌ له‌ نائارامی به‌غدا و پارێزگاكانی عێراق سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، ئه‌نستیتۆی كورد له‌ پاریس ئه‌و كۆنفرانسه‌ی به‌ڕیوه‌برد بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخه‌كه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕیگاچاره‌ و هاوكات باس و وتووێژ له‌ گه‌ڵ چالاكان و شارۆمه‌ندانی وڵاتی فه‌ڕانسه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان به‌ باشترین شێوه‌ی به‌رده‌ست.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچاره‌نووسی خانمه‌ ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی ژینگه‌پارێز خه‌ڵكی سه‌رپێڵی زه‌هاو نادیاره‌
بابەتی دواتربه‌ پێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئێران لانیكه‌م ٢٠٨ كه‌س كوژراون

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.