ڕۆژی كورد :
نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی” باس له كوژرانی لانیكه‌م ٢٠٨ كه‌س له خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاتی ئێران ده‌كات. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی تا ئیستا خۆیان پاراستووه له ڕاگه‌یاندنی هه‌ژماری ته‌واوی كوژراو و بریندار و ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كانی خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه.
ڕێكخراوی لێبورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی
له دوایین ڕاپۆرتی خۆی دا ڕیژه‌ی كوژراوه‌كانی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌ی ئێرانی ٢٠٨ كه‌س ڕاگه‌یاندووه. له توییتی ئه‌م ڕێكخراوه مافی
مرۆڤییه‌دا كه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢ی دێسامبر به ورده‌كاری زیاتره‌وه
بڵاو كراوه‌ته‌وه هه‌ژماری كوژراو و برینداره‌كان به وردی ڕاگه‌یه‌ندراوه،
پێشتر ئه‌م ڕێكخراوه له ڕاپۆرته‌كانیان دا باسیان له كوژرانی ١٦١ كه‌س كردبوو.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكات به‌رده‌وامه له خۆپاراستن له ڕاگه‌یاندنی هه‌ژماری
به وردی كوژراو و برینداره‌كان و ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی
ئۆكتۆبری ئێران و به پێچه‌وانه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ن كورته ڤیدیۆ و گێڕانه‌وه‌ی
شایه‌دحاڵه‌كان باس له ته‌قه‌كردنی هێزه فه‌رمییه سه‌ربازییه‌كان و هێزه
شاراوه‌كانی حكوومه‌ت به‌ره‌و ڕووی خۆپیشانده‌ران ده‌كات، كه‌م تا كورت و به به‌رده‌وامی
“ئاژاوه‌چییه‌كان
و به‌كرێگیراوانی بیانی” وه‌كوو ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م كوشت و كوشتارانه
تاوانبار ده‌كرێن.
كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی پارله‌مان خوازیاری پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌تیان
كردووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌ند و
لایه‌نه‌كان و چۆنیه‌تی خۆپیشاندانه‌كان. له نوێترین كاردانه‌وه‌كان مه‌حموود
سادێقی نوێنه‌ری پارێزگای تاران له پاڕله‌مانی ئێران ڕۆژی دوشه‌ممه به توندی هۆشداری
داوه كه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه پێوه‌ندیداره‌كان هه‌ژماری ته‌واوی كوژراو و برینداره‌كان
و ئاماری ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان ڕانه‌گه‌ینن، ئه‌وا نوێنه‌رانی پاڕله‌مان به ناچار
هه‌ژماره باوه‌ڕپێكراوه‌كان له سه‌رچاوه جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌وه وه‌كوو ئاماری
فه‌رمیی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ئاماژه پێدان به‌وه‌ی كه ئێمه له سه‌ر ئه‌و
بڕواین كه هه‌ژماری گیان به‌ختكردووان زۆر له‌و ڕێژه‌یه زیاتره، داوای له
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كردووه كه به‌رپرسانی ئێرانی
ناچار بكه‌ن به وه‌ڵامدانه‌وه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌ی وڵاته‌كه‌یان. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له
دوو حه‌وتوو به سه‌ر خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌كان تا ئێستا بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه
سه‌باره‌ت به هه‌ژماری وردی كوژراو و برینداره‌كان به‌ڵام هاوكات چه‌ن به‌رپرسێكی
ڕژیم ژماره‌ی دهسبهسهركراوهكانیان ٧٠٠٠ كه‌س باس كردووه به‌ڵام سه‌باره‌ت به
ڕێژه‌ی كوژراو برینداره‌كان هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.