Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران رێورەسمی رۆژی هەواڵنێر لە سنە لەگەڵ رەخنەی رۆژنامەنووسان بەرەوڕووبووە

رێورەسمی رۆژی هەواڵنێر لە سنە لەگەڵ رەخنەی رۆژنامەنووسان بەرەوڕووبووە

0
1002

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە لەگەڵ رەخنە و پێشوازی‌نەکردنی رۆژنامەنووسان بەرەوڕوو بووە.
رۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژ، رێوڕەسمێک بە بۆنەی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە بە بەشداری ئوستانداری سنە و هێندێک لە بەرپرسانی حکوومەتی لە هوڵی سینەما بەهمەنی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

دەوترێ، بریاربووە بەڕێوەچوونی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە بەبێ بەشداری بەرپرسانی حکوومەتی و جیاواز لە ساڵانی پێشوو بەڕێوە بچێت.

ئیجلال قەوامی، رۆژنامەنووسی کورد خەڵکی شاری سنە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا رایگەیاند: بریار بوو بەڕێوەچوونی رۆژی هەواڵنێر لە سنە بە بێ بەشداری بەرپرسانی حکوومەتی و جیاواز لە ساڵانی پێشوو بەڕێوە بچێت.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بەداخەوە لەو رێوڕەسمە بەجێگەی ئەوە باس لە مافی پیشەیی رۆژنامەنووسان و خەسارناسی لەو بواردا بکرێت، ئەمسالیش بوو بە تریبووونی بەرپرسانی حکوومەتی.

بەشێک لە رۆژنامەنووسان و هەوااڵنێران لە شاری سنە وەکوو ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێچەوانەی بەڵێنی “خانەی مەتبوعات کوردستان”، لە بەشداریکردن لەو رێوڕەسمەدا خۆیان بوارد.

ئیجلاڵ قەوامی بەشداری‌نەکردنی بەشێک لە رۆژنامەنووسان لەوە رێوڕەسمە دەگەرێنێتەوە بۆ ئەوە کە ئەو رێورەسمە وەک ساڵانی پێشوو بەشێوەی دەوڵەتی و هەروەها لە رۆژی رۆژنامەنووسان‌دا بەڕێوە نەچووە.

ئەو رۆژنامەوانە ئەوەشی خستەڕوو: هەیئەت مودیرەی خانەی مەتبوعات نوێنەری رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران نیە، کەسانی ئەو هەیئەت سەر بە ناوەندەکانی حکوومەتین.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارم، بەشێک لەو رۆژنامەنووسانە کە لەو رێوڕەسمەدا بەشداریان کردبوو، باسیان لە نەبوونی کەیفیەتی ئەو رێوڕەسمە کردبوو.

ئیجلال قەوامی ئەو رێوڕەسمەی بە رێوڕەسمی کەیک و ساندیس وەسف کردو، وتی: دەبێ لە رێوڕەسمەدا باس لە بارودۆخی زیندانیانی سیاسی کورد وەک محەممەد سدیق کەبوودوەند، خۆسرەو کوردپوور و عەدنان حەسەن پوور کرابا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە سنووەکانی کوردستان دوو کۆڵبەری دیکە دەبنە قوربانی
بابەتی دواترکتێبی ” کۆمکوژی ئیزەدییەکان” چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان