لە سنووەکانی کوردستان دوو کۆڵبەری دیکە دەبنە قوربانی

0
623

: لەدرێژەی کوژرانی کۆڵبەرانی کورد، دوو کۆڵبەری دیکەی کورد بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت بوونە قوربانی.
رۆژی شەممە ١٧ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت دەکرێنە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ هێزە نیزامییەکان کە لە ئاکامدا یەکێک لەو کۆڵبەرانە گیانی لە دەست دەدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە سەختی بریندار دەبێت.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە “م.ح” راگەیه‌ندراوه‌

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سەردەشت رایگەیاند: ئەو کۆڵبەرە کە گیانی لە دەستداوە خێزاندار و خاوەنی چورا منداڵە و بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان رووی لە پیشەی کۆڵبەری لە ناوچە سنووری سەردەشت کردووە.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەروو: هێزەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو دوو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوڵلە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.