کتێبی ” کۆمکوژی ئیزەدییەکان” چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

0
928

یەکەمین کتێب لەسەر کۆمکوژی ئیزەدییەکان بە دەستی چەکدارانی داعش، بە زمانی فارسی دەکەوێتە بەردەستی ئۆگرانی کتێبەوە.
مێهرداد رەحیمیان خەڵکی شاری سنە، کتێبی کۆمکوژی ئیزەدییەکانی لەزمانی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

ئەو کتێبە لەلایەن “تەها سلێمان”ـەوە نووسراوە و هیندێ بەڵگەی تایبەتی سەبارەت بە کۆمکوژی ئیزەدییەکان لە خۆگرتووە.

ئەو بەرهەمە لە ٣٩٣ لاپەڕە پێکهاتووە و زۆرترین زانیاریی لەسەر دۆخ و کۆمکوژی ئیزەدییەکان تێدا گونجێندراوە.

کتێبی کۆمکوژی ئیزەدییەکان بە بۆنەی یەکەمین ساڵڤەگەڕی کۆمکوژی شەنگاڵ وەرگێردراوەتە سەر زمانی فارسی و لەلایەن دەزگای چاپی جەماڵ عێرفانەوە لەشاری سلێمانییە لەچاپ دەدرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.