ڕۆژی كورد :
سێناتۆر “بێرنارد سه‌ندێرز” كه له حه‌وتووه‌كانی سه‌ره‌تای ململانێ نێوخۆییه‌كانی دێمۆكراته‌كان بۆ دیاریكرانی پاڵوێراوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا پێشه‌نگ بوو، له ئاكامدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۸ی نیسان كشانه‌وه‌ی خۆی له ململانێكان ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی “جه‌و بایدێن”، جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا پاڵوێراوی وه‌كوو به‌ربژێری كه‌م و زۆر مسۆگه‌ری دێمۆكراته‌كان ده‌ركه‌وێت.
جه‌و بایدێن كه له سه‌ره‌تاوه وه‌كوو ده‌سپێك بۆ ململانێكان به باشی ده‌ستی پێنه‌كردبوو، هاوكات له چه‌ن ئیاله‌تی ئۆهایۆ، نیووها‌مپشایه‌ر و نۆڤادا تووشی تێكشكانیكی قۆرس بوو له ڕه‌كابه‌رانی خۆی، به ده‌ست له كار كیشانه‌وه‌ی كتووپڕی كۆمه‌ڵێك له پاڵویراوانی دیمۆكرات له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دا، ده‌رگایه‌كی تازه‌ی به ڕوودا كرایه‌وه و له زۆربه‌ی ئیاله‌ته چاره‌نووس سازه‌كان توانی به سه‌ر ڕكابه‌ری خۆی سێناتۆر سه‌ندێرز سه‌ر بكه‌وێت. سێناتۆر سه‌ندێرز كه به درووشمی ده‌سته‌به‌ری گشتیی بێ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌مووان و بریاری به‌خشرانی قه‌رزه خۆێندكارییه‌كان توانیبووی له نێو كۆمه‌ڵگای لاوان و گه‌نجانی ئامریكادا خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر وه‌ده‌ست بهینێت، دوابه‌دوای تیكشكانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی خۆی له ژێر گوشاری بیرۆكه گشتییه‌كان بۆ ده‌ست له كار كێشانه‌وه له‌م ململانێ و ئاڵۆزییانه به ناچار وازی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌و بایدێن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نوامبری داهاتوو به‌ره‌وڕووی دۆناڵد تڕا‌مپ ببێته‌وه.
بڕیار وابوو سێناتۆر بێرنارد سه‌ندێرز ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌م هه‌ڵبژاردنانه وتارێك پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام پێش له وتاره‌كه‌ی له په‌یامێكی كورت له سه‌ر هه‌ژماری توویتێری خۆی نووسی : ڕێگام پێ بده‌ن با پێكه‌وه به‌ره‌و پێش بڕۆین، ئه‌م به‌ربه‌ركانێ به‌رده‌وامه.