بۆنی خشتی سوور ڕۆمانی نووسه‌ری کورد به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاو کرایه‌وه‌.

0
1023

ڕۆمانی “بۆنی خشتی سوور” لە نووسینی “چیا پەرویزپوور”، نووسەری کورد بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە.
ڕۆژی کورد: لە پێناسەی ڕۆمانی بۆنی خشتی سوور هاتووە: بۆنی خشتی سوور دەنگێکی نوێیە لەو ناوچەیەی کە بۆ زیاتر لە سەدەیەکە تووشی شەڕ، نەهامەتی و توندوتیژی بووە و نووسەر هەوڵی داوە لە جیهانی گێڕانەوەدا دەنگی ڕەسەنی ئەو دۆخە بێت.
چیا پەرویزپوور نووسەری ئەم ڕۆمانە لە دایکبووی شاری سنەی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌. نووسەر، ئەم ڕۆمانە بە سوورڕئیاڵ کە بە سلۆبێکی جیهانی و ڕوانگەیەکی لۆکاڵی داڕێژراوە وەسف دەکات و دەڵێت: ڕۆمانەکە دەڕوانێتە کۆمەڵکوژی و مەرگ بە تێکەڵاوێک لە ئەڤین و حەماسەت. بۆنی خشتی سوور لە کەشێکی میترائیدایە و کەسایەتییەکانی، بە موسیقا، سەما و تەموورە بەرگەی تراژێدیا  دەگرن و مانای مەرگ دەگۆڕن. ڕۆمانەکە هەوڵی ئەوە دەدات دەنگی حەماسەت، خۆشەویستی و موسیقا بێت کە هەمان مێژووی کوردە.
بۆنی خشتی سوور لە دووتۆی ١٤٥ لاپەڕە و لە لایەن بڵاوکراوەی لەندەن (Transnational Press London) و بە زمانی ئینگلیزی لەچاپ دراوە و بڵاوکراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.