پەرتووکی “کورتەیەک لە دیرۆکی ورمێ “بە شێوە زاری کرمانجی و زمانی فارسی بڵاو کرایەوە

0
2153

کتێبی کورتەیەک لە دیرۆکی ورمێ کە لە لایەن فەرید لەتیفیەوە بە زمانی کوردی و شێوە زاری سۆرانی نوسراوە لە لایەن کەیهان مووحەممەد نیژاد کاری وەرگێڕانی بۆ سەر شێوە زاری کورمانجی بۆ کراوە و هاکات ڕەحمان سەلیمی وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی

مێژووی کوردستان یەکێک له ئاڵۆزترین مێژوەکانی گۆی زەویە که ئەگەر بمانەوێت لەو مێژووە سەر دەر بێنین و مێژووی خۆمان بناسین دەبێت سەر لە نوێ دانیشین و بیخوێنینەوە و بینووسینەوە و ئەم ئاڵۆزیە سەرچاوە لە داگیکەرانی کوردستانەوەیە. داگیرکەرانی کوردستان تەواو بە چەواشەکاریەوە مێژوویان چەواشە کردوە و بە قازانجی خۆیان نووسیویانەتەوە و تا ئەو جێگایە کە بە قازانجی خۆیان نەبووبێت ناوی کوردیان نەهێناوە و بەو بۆنەیەوە مێژووی کورد لە زۆر لایەنی جیاوازەوە تووشی ئاڵۆزی بووە. داگیرکەران تەواو بنەما مێژووییەکانیان و ئاسەوارەکانیان دزیوە و بە بێ ئەوەی ئاماژه به سەرچاوە و ڕەسەنایەتی بکەن.
بەم هۆیەوە بەڕاستی کاری لێکۆڵێنەر و مێژووناسی کوردستان زۆر ئەستەمە بە هۆی ئەوەی ئەبێت ڕستە بە ڕستە دانیشن و مێژووی کورد دەربێنن و لە دوای مێژووی ونی کوردستان لە ناو مێژووی دوژمناندا بگەڕێن.
فەریدی لەتیفی یەکێک لەو لێکۆلەرانەی کە لەسەر پارێزگای ورمێ لێکۆڵینەوەی چڕی کردوە و ئەمڕۆ لە دەسڕەسی هەموو شارۆمەندانی کوردستانی داناوە که بتوانن بیخوێننەوە و هەموو لایەنەکانی مێژووی ورمێ بناسن.
ئێستا کتێبی دیرۆکێک لە مێژووی ورمێ بە زمانی کوردی (دوو زاراوەی سورانی و کورمانجی) و زمانی فارسی لەبەردەستی خوێنەرانی ئازیزدا هەیە و دەتوانێت سەرچاوەیەک بێت بۆ ناسینی مێژووی ورمێ.

لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن pdf ی پەرتووکەکە بە زمانی کوردی (سۆرانی/کرمانجی) و زمانی فارسی دانلۆد بکەن

کورتەیەک لە دیرۆکی ورمێ بە زاراوەی کورمانجی

کورتەیەک لە دیرۆکی ورمێ ، بە زمانی فارسی

پەرتووکی “کورتەیک لە دیرۆکی ورمێ “بە شێوە زاری سۆرانی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.