هاووڵاتیه‌كی بۆكانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

0
86

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی ڕۆژی كورد ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی بانه‌مه‌ڕ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ شاری بۆكان مه‌نسوور حوسێنزاده‌ یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ .
به‌ پێی لێدوانی یه‌كێك له‌ شایه‌تحاڵه‌كان بۆ ڕۆژی كورد ، مه‌نسوور له‌ دووكانه‌كه‌ی سه‌رقاڵی كاركردن بووه‌ و هێزه‌كانی ڕژیم به‌ بێ هیچ بیانوویه‌ك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر دووكانه‌كه‌ی و ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیاریان كردووه‌ ، تا كاتی ئاماده‌ كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیاری له‌ مه‌ڕ شوێن و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی مه‌نسوور حوسێنزاده‌ له‌ به‌ر ده‌ست دانییه‌ .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌