چالاكانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی شاری بۆكان له ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی مامۆستا و شمشاڵ ژه‌نی ناوداری كورد مامۆستا قاله مه‌ڕه ، چالاكیی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیان به‌ڕێوه برد .
به پێی هه‌واڵێك كه له شاری بۆكانه‌وه به ده‌ست ڕۆژی كورد گه‌یشتووه ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی شاری بۆكان ڕۆژی ٣١ی بانه‌مه‌ڕ له سه‌ر مه‌زاری قاله مه‌ڕه كۆبوونه‌وه و به‌م چه‌شنه ڕێز و وه‌فای خۆیان بۆ ئه‌م گه‌وره پیاوه‌ی مۆسیقای كورد ده‌ربڕی .
ئه‌و چالاكانه له سه‌ر گڵكۆی قاڵه مه‌ڕه له سه‌ر كێوی ناڵه‌شكێنه‌ی بۆكان كۆبوونه‌وه و یادی مامۆستا قاله مه‌ڕه‌یان به‌رز ڕاگرت .
قادر عه‌بدوڵڵا زاده ناسراو به قاله مه‌ڕه ، رۆژی ٣١ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا له شاری بۆكان دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له ژیان كرد .