Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زیندانییەک لە زیندانی ورمێ سەری خۆی لە گەچ گرت

زیندانییەک لە زیندانی ورمێ سەری خۆی لە گەچ گرت

0
1084

زیندانیەکی کورد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئازادنەبوونی بەدوای تەواوبوونی ماوەی سزای بەسەرداسەپاوی، سەری خۆی لە گەچ گرت.

ڕۆژی کورد:  “ئومید ڕەحمانی”  زیندانیی کوردە کە ماوەیەکە سزای زیندانییەکەی تەواو بووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان نەتەنیا ئازادیان نەکردووە بەڵکو داوای  ١٥٠ میلیۆن تمەنی دەکەن  و تەنانەت ئیزنی مورەخەسییان پێی نەداوە و ئیزنی پێنەدراوە سەردانی بنەماڵەکەی بکات.

بەرپرسانی زیندان لە جیاتی پێڕاگەیشتن بە دۆخ و داواکاری ئەو زیندانییە کوردە،  دوای ئەو هەوڵەی ئومید، ناوبراویان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواستەوە.

ئومید ڕەحمانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویەوە لە زیندان دایە و بارودۆخی دەروونی زۆر ناجێگیرە و هەڕەشەی کردووە ئەگەر ئەم هەوڵان کاریگەر نەبوون لە بەرچاوی بەرپرسانی زیندانەوە هەوڵی خۆسووتان دەدات.

ئومید ڕەحمانی لە ساڵی ١٣٩٢ و ١٣٩٣ی هەتاوی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندا دژی نیزام” بە٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحوکمی ئیعدامی زیندانییەکی کورد لەبەرەبەری جێ بە جێ کردندایە
بابەتی دواترماڵپەڕی ناونەتەوەیی ئامازۆن، حیسابی بانکی بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی بەست

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان