حوکمی ئیعدامی زیندانییەکی کورد لەبەرەبەری جێ بە جێ کردندایە

0
584

ڕۆژی کورد: پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی کاوە وەیسی کوڕی ئیبراهیم سەبارەت بە دەرچوونی سزای سێدارەکەی، دیوانی باڵای وڵات ئەو حوکمەی پشتڕاست کردەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە  کە لە مانگی پووشپەڕی ٧ ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو خێزاندارە و کچێکی هەیە کە .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە، بڕینەوەی حوکمی ئیعدامی مامۆستا کاوە وەیسی و ناردنی دۆسیەکەی بۆ بەشی بەڕێوەچوونی بڕیارەکان لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، تەئید کراوە.

ئیعدامی ئەو کەسایەتییە عەقیدەتەییە لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی شاری تارانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر موقیسە تەئیدا کراوە و لقی ٣٢ دیوانی باڵای وڵاتیش حوکمەکەی بۆ جاری دووهەم تەئید کردووە.

هەروەها دادگای ئینقلابی شاری تاران، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو زیندانی عەقیدەتی دیکەی بە ناوەکانی فەرزاد شانەزەری کوڕی ڕەئووف و تەیموور ناردی زادە کوڕی سەیفوڵڵا دادگایی دەکات.

هۆکاری بانگهێشت و دادگایی کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کە لە ساڵونی ١٠ بەندی ٤ ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوون، ڕەت‌کردنەوەی حوکمی ئیعدامەکانیان ڕاگەیەندراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.