زنجیرە وتووێژ (4)
زمان سەرەکیترین توخمی فەرهەنگ و کەلتووری هەر نەتەوەیەک و ناسنامەکەیەتی، توخمێکی ئەوتۆ کە لەناوچوونی، لە ناوچوون و توانەوەی نەتەوەکەیە، هەر بۆیەش ئەو کەس و نەتەوانەی کە ویستبێتیان، نەتەوەیەکیتر بتوێننەوە، سەرەکیترین و زیاترین هەوڵیان، تواندنەوەی زمانی ئەو نەتەوەیە بووە. گەلی کوردیش یەکێکە لەو نەتەوانەی کە زمانەکەی بە بەردەوامی کەوتۆتە بەر لێشاوی شاڵاوی دڕندانە و هۆڤانەی دوژمنان و داگیرکەرانی بەڵام بە خۆشییەوە هەوڵی کورد بۆ پاراستنی زمانەکەی نەگۆڕ و نەپچڕاوە.
زمان جیا لەوەی کە مافی سرووشتی و خواپێداوی هەر نەتەوەیەکە، لە هەمان کاتێشدا کاریگەری لەسەر ڕامان و هزر هەیە و پچڕانی پێوەندی لە نێوان زمان و هزر، گەورەترین خەساری نەبووبی پەروەردەیە بە زمانی زگماکی کە پسپۆڕانی ئەو بوارە و لە ناویاندا ڤیگۆتسکی، بە تەسەلی کاریگەرییە نەرێنییەکانیان شیکردۆتەوە.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی و هەروەها ئاوڕدانەوە لە گرنگی پەروەردەبوون بە زمانی زگماکی، زنجیرە وتووێژێک لەگەڵ چەند کارناس و پسپۆرێکی بواری زمانی کوردی ئەنجام دراوە و لە بەشی چوارەمی ئەو زەنجیرە وتووێژەدا کاک (دوکتور هیوا شەمس بورهان، مامۆستای زانکۆ لە فەڕەنسا و نووسەر و وەرگێر) وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
سازدانی: هاشم عەلی وەیسی
پرسیار: زمان فەکتەری سەرەکیی جیاوازیی نێوان مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی سەرگۆی زەوییە کە دەتوانێت هەموو ئایدیا و خەونەکانی پێ تۆمار بکات و بە هۆیەوە لە پێوەندییەکی بەردەوامی خۆی لە سەرەتای بوونییەوە تا ئێستا گەلێک گۆڕانکاری و وەرچەرخانی مەزن لەناو مرۆڤایەتی لە پانتا جیاوازەکانی پێناسەی زمان هاتووەتە گۆڕێ، ئێوە وەکوو کەسێکی چالاک لە بواری زمانی کوردی لە ساڵڕۆژی زمانی دایکی چۆن دەڕوانن زمان و پێناسەی ئەم چەمکە لە خوێندنەوەی ئێوە چۆنە؟
هیوا شەمس بورهان: مرۆڤ له هه‌ر کوێ له دایک بێ و بژی دوو فه‌کته‌ری زۆر گه‌وره پێناس و که‌سایه‌تییه‌که‌ی پێک دێنن: ١- زمانی دایکی ٢- دین و ئایین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له داهاتووشدا مرۆڤێکی دیندار نه‌بێ. ئه‌وه شتێکه له کتێبی “پێناسه‌کانی پیاوکوژ”دا زۆر به وردی شی کراوه‌ته‌وه و قسه‌ی خۆم نییه. به‌ڵام به‌ڕاستی بڕوام پێی هه‌یه چونکه که له خۆم وه‌ک مرۆڤێکی کورد ده‌ڕوانم، ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن وڵاتی خۆمان نین، چ ئه‌وده‌م له ڕۆژهه‌ڵات ده‌ژیام و چ ئێستا له ڕۆژئاوا ده‌ژیم، زمانی کوردی به سه‌ره‌کیترین لایه‌نی که‌سایه‌تی خۆم ده‌زانم. چونکه پرسیاره‌که له بابه‌ت زماندایه ناچمه سه‌ر خاڵی دووهه‌م و باسی ئایین ناکه‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مرۆڤێک باوه‌ڕداریش نه‌بێ، چونکه ئایین چۆته نێو ناو و دابونه‌ریته‌کان و ته‌نانه‌ت ڕۆژه‌کانی پشوودانی کۆمه‌ڵگا، هه‌م زۆر زه‌حمه‌ته بتوانی له خه‌ڵکی بستێنی، هه‌م کارێکی بێهووده‌یه.
له‌وه‌ی سه‌ر به زمانی دایکییه توێژه‌ره‌کان سه‌لماندوویانه: منداڵێک که به زمانی دایکی خۆی ده‌رفه‌تی خوێندن و تێگه‌ییشتن له دنیای هه‌بێ، له دواڕۆژدا مێشکی چاکتر ده‌کرێته‌وه و هێزی حاڵی بوون و لێکدانه‌وه‌ی له بابه‌ته‌کان به‌رزتره. بۆیه ئه‌مڕۆکه له ته‌ڤ دنیادا بایه‌خ و به‌هایه‌کی زۆر ده‌ده‌ن به زمانی دایکیی که‌مینه‌کان، ته‌نانه‌ت له وڵاتانێک که زمانه‌که‌یان له دنیایی ترین زمانه‌کانه وه‌ک ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی. هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کانی مۆدێڕن تێگه‌ییشتوون بێبه‌ش کردنی مرۆڤه‌کان له‌و مافه مرۆڤ تووشی کێشه‌کانی پێناسی و ده‌روونی ده‌کا و بێگومان مرۆڤی نه‌خۆش و پڕ خه‌ته‌ر بۆ کۆمه‌لگا پێک دێنێ. مرۆڤێک که خۆی باشتر ناسیوه و ده‌گه‌ڵ پێناسی خۆی کێشه‌ی نییه باشتر ده‌گه‌ڵ پێناسه‌کانی تریش هه‌ڵس و که‌وت ده‌کا.
پرسیار: هەروەک دەزانن بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی گەلێک لە زمانەکان لەبەر دەسەڵاتی زۆردار و روانینی نامرۆڤانەی نەتەوەیەک بۆ نەتەوەیەکی دیکە، یان لەناو چوون و یان رێگە و دەرەتانێکی وایان بۆ گەشە و پێشکەوتنی خۆیان نەبووە، ئێوە وەکوو کوردێکی رۆژهەڵاتی کە هێشتاش له ئێران مافی خوێندن و پەروەردە بە کوردی و زمانەکانی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانیش نه‌دراوه، چۆن دەڕواننە ئەم بابەتە؟
هیوا شەمس بورهان: ئه‌م مافه‌ی باسی ده‌که‌ن تا زیادتر خۆی لێ گێل کرێ خه‌ته‌ر و ئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌کانی پتره. وه‌کی گوتم ئه‌وه شتێکه به زانست کۆمه‌ڵێک ده‌روونناس و کۆمه‌ڵناس و توێژه‌ر لێیان کۆڵیوه‌ته‌وه و تێگه‌ییشتوون ئه‌مه مافێکی به‌رزی مرۆییه. له بواری سیاسه‌تیشدا ئه‌م مافه دره‌نگ یان زوو ده‌بێ بدرێ. سیاسییه‌کانی ڕۆژئاوا زووتر له‌و شته تێگه‌ییشتن چونکه گه‌لانی مۆدێڕن ده‌زانن مرۆڤ په‌یڕه‌وی زانسته نه‌ک زانست ده‌سکردی مرۆڤ! ئێستا له بریتانیا که زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ئینگلیزییه و زمانی ده‌ربڕینی زانسته له گشت تۆپی زه‌ویدا له وێڵز هه‌م به ئینگلیزی شت ده‌نووسرێ هه‌م به وێڵزی. ئه‌گه‌ر زۆریش لێک نێزیک بن چونکه مرۆڤی وێڵزی پێی خۆشه به‌شێک له پێناسه‌که‌ی له دار و دیواری وڵاته‌که‌یدا ببینێ ئه‌وه مافی خۆیه‌تی. کانادا هه‌روا، به‌لژیک هه‌روا، ته‌نانه‌ت فه‌ڕانسه که ٥٠ ساڵ پێشتر به زمانی برۆتۆنی و که‌مینه‌کانی دیکه پێده‌که‌نین ئێستا وای لێهاتووه له دوورگه‌ی کۆرس پاڕله‌مانته‌ر مه‌جبوور نییه به فه‌ڕه‌نسی گوتاری خۆی پێشکه‌ش کا، فه‌ڕانسه‌یه‌ک که زێدی بیرۆکه‌ی “یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک زمان” بووه. ئێران و گه‌لی فارسیش ناتوانن له‌و مافه ڕه‌وایه خۆ ببوێرن و به بیانووی ئه‌منی و یه‌کگرتوویی وڵات ئه‌و حه‌قه ڕه‌چاو نه‌که‌ن. سه‌ده‌ی ٢١ ه و دنیا زۆر چکۆڵه‌تره له‌و قسانه که‌سانێک بیانه‌وێ گه‌لێک به گێل بزانن. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی منداڵێکی فارس مافی هه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی شێعرێکی حافزی شیرازی چێژ وه‌رگرێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش منداڵێکی کورد مافی هه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی شێعری حه‌زره‌تی نالی و حاجی قادر و هێمن له‌ززه‌ت به‌رێ. کاتێک کورد له ئێران ده‌گه‌ڵ گه‌لانی تر ده‌ژی، باج و ماڵیات ده‌دا، کوڕی ده‌نێرێته سه‌ربازی و هه‌موو به‌شدارییه‌ک له گه‌شه کردنی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌کا، بۆ نابێ مافی خوێندنی به زمانی خۆی هه‌بێ؟ مادام ئه‌وه شتێکه له مادده‌ی ١٥ی ده‌ستووری ئێران‌دا هاتووه، دیاره ئه‌و مافه ده‌بێ وه‌دی بێ. نه‌ک بۆ کورد بۆ هه‌موو که‌مینه‌کانی ئێران. منداڵێکی تورک ڕه‌چاو که‌ن که شه‌و و ڕۆژ به تورکی ده‌گه‌ڵ ئاقاری خۆی ده‌دوێ به‌ڵام که ده‌یه‌وێ بچێته زانکۆ ده‌بێ به زمانێک تاقی کرێته‌وه که به‌ڕاستی له فارسی دووره، ئینجا ئه‌و کێبه‌رکێیه ناعادڵانه‌یه. نه‌ک ته‌نیا دنیای ڕۆژئاوا به‌ڵکوو له زۆر شوێنی دیکه‌ش له‌م ماف و ڕه‌نگاوڕه‌نگییه تێگه‌ییشتوون و ڕێزی لێده‌گرن، بڕۆن سه‌یری پاره‌ی هیندووستان که‌ن، به پانزه زمان له‌سه‌ری نووسراوه، چین هه‌روه‌تر. ته‌نیا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆو بابه‌ته له پاشه، ئه‌نجامه‌که‌شی ته‌مه‌شا که‌ن، له نێو خوێن و ئاگردایه!
پرسیار: پێتان وایە لە ئاوا بارودۆخێک بە تایبەتی ئەرکی ئەو کەسانەی لە ناوخۆن و لەگەڵ جەماوەری خەڵک لە پێوەندی دان چی و چۆن دەبێت بەرانبەر بە سەرەکیترین شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی و مرۆییمان؟
هیوا شەمس بورهان: ئه‌رکیان ئه‌وه‌یه له‌و شوناسه شه‌رم نه‌که‌ن، هیچ ڕه‌نگێکی مرۆڤایه‌تی نابێ شه‌رمی لێ کرێ، ئه‌وه‌ی عه‌یب و شووره‌یییه نامرۆڤایه‌تییه. ده‌بێ له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای خۆیان سوور بن، بایه‌خ بده‌ن به زمانی دایکییان. ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان ده‌رفه‌ت و ئیمکانی خوێندنیان نه‌بووه تێ بکۆشن ئه‌و مافه بۆ منداڵه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ن. کتێبی کوردی بخوێننه‌وه، تێ بکۆشن له زاراوه‌کانی دیکه‌ی کوردیش تێ بگه‌ن، کوردییه‌کی پاراو و دوور له ده‌مارگرژی فێر بن. بایه‌خ بده‌ن به‌و که‌سانه‌ی بۆ زمان و داب و نه‌ریتی کوردی تێده‌کۆشن، هه‌ر به قسه نه‌بێ به‌ڵکوو به‌ڕاستی وا بکه‌ن که تیکۆشه‌رانی ئه‌و بواره هه‌ست به دڵساردی نه‌که‌ن.
من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌وه‌نده‌ی نه‌یارانی گه‌ل و زمانه‌که‌مان ئێمه‌ی له‌به‌ر چاو سووک بووه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بۆ خۆمان ده‌گه‌ڵ زمان و ئه‌ده‌بیاتمان بێ منه‌ت و که‌تره‌خه‌م بووین و هێشتاش که‌م تا کورت هه‌ین. ئه‌و قسانه‌ی کردمن نه‌ک هه‌ر کورد له‌ناوخۆی وڵات به‌ڵکوو له هه‌نده‌رانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی دیکه. ئه‌وانیش له‌سه‌ریانه به پێی توانا له ناساندن وگه‌شاندنی زمانمان به‌شدار بن. ئاوایه که ده‌توانین جێگه و پێگه‌یه‌کی دنیایی بۆ زمانمان پێک بێنین، چونکه که‌م نییه کاتێ له ٤٠ میلیۆن مرۆڤ ده‌پرسی زمانت چییه بڵێ کوردییه. له بیرمان نه‌چێته‌وه گه‌وره‌یی و ڕێزی زمانی دایکیمان یه‌که‌مجار ده‌بێ ده نێو خۆماندا سه‌قامگیر بێ. دوای سوپاس بۆ پرسیاره‌کان و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌م وه‌ک هه‌میشه قسه‌ی خۆم سه‌باره‌ت به زمانی کوردی به‌م پارچه شێعره‌ی حاجی قادری کۆیی دوایی دێنم:
وه‌کوو جۆڵایێ که ڕازی نه‌بێ به سه‌ردڕی خۆی
مه‌ڵێن فه‌ساحه‌تی کوردی به فارسی ناگا
به‌لاغه‌تێکی هه‌یه هیچ زمانێ نایگاتێ
له بێ‌ته‌عه‌سسوبی کوردانه بێ ڕه‌واج و به‌ها.
٢٢/٢/٢٠١٦ لیل