Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژئاوا ی پ گ: لە مەنبج دەچینە دەر

ی پ گ: لە مەنبج دەچینە دەر

0
1253

ڕۆژی کورد: یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاندووە کە ئەوان ئەرکی خۆیان بۆ ڕزگارکردنی مەنبج بەجێ هێناوە و لە کۆتایی ئەرکەکەیان بۆ ئازاد کردنی مەنبج لەم باژێڕە دەچنە دەر و بەجێی دەهێڵن.

فەرماندەی گشتیی ی.پ.گ ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: ” ی.پ.گ، ئەرکی خۆی بۆ ڕزگارکردنی مەنبج لە ناو هێزەکانی سوپای دێموکراتیکدا (ه.س.د) بە ئەنجام گەیاند. ئێستاش هەموو خاڵە سەربازییەکانمان ڕادەستی ئەنجوومەنی لەشکری کردووە و ئێستا بەڕێوەبەریی باژێڕەکەش ڕادەستی ئەنجوومەنی سیڤیل ـی مەنبجێ دەکەین و هێزەکانی ئێمە دەگەڕێنەوە بنکەکانی خۆیان”.

ی.پ.گ لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی خۆیدا دەشڵێ: “ئۆپێراسیۆنی لە ژێر ناوی ئەبوولەیلا بە سەرپەرەشتیی ئەنجوومەنی لەشکەریی مەنبجێ، سەرکەوتووانە کۆتایی پێهاتووە و هێزەکانی ئێمە لەسەر داخوازیی ئەو ئەنجوومەنە، پشتیوانی و هاوکاری کردن،

ی.پ.گ هەروەها باس لەوەش دەکا کە سەرجەم ئەو خاڵانەش کە لە باکووری ساجوور، ڕزگاریان کردووە ڕادەستی ئەنجوومەنی لەشکریی جەرابلۆسیان کردووە.

ئەو ڕاگەیێندراوەی ی.پ.گ لە کاتێکدایە کە دۆینێ هێزەکانی تورکیە و چەکدارەکانی ئەرتەشی ئازاد، بە دەیان تانک و چەکی قورس هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوای باکووری جەرابلوس ئەو باژێڕەیان کۆنترۆڵ کردووە.

هەروەها جۆی بایدێن، جێگری ئۆباماش بەر لە گەیشتن بۆ ئانکارا و لە فڕۆکەدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە چوارچێوەی ناتۆدا پاڵپشتی و هاوکاریی ئاسمانیی عەمەلیاتی تورکیە لە جەرابلوس دەکات.

ی.پ.گ بۆ ئازاد کردنی مەنبج تێچوویەکی زۆری داوە و لە ناویاندا جیا لە ئەبوو لەیلا، ١٥ ئەندامی مەجلیسی بەڕێوەبەریی منبەج شەهید بوون کە بریتی بوون لە: بورهان عەبدووڵا، ئەحمەد ڕەشۆ، دلگەش فەلات، عەلا عەلی (کاوە قامیشلو)، مەحموود عەلی ئەحمەد (بۆتان)، زاکر ڕەشۆ (تۆلهلدان قامیشلو)، مەحموود ئەلئەحمەد (حەمۆ ترحەمس)، عەبدولقادر ئیبراهیم (مەرخۆدان ماسیرۆ)، ئیسماعیل حەسەن (لەوەند قامیشلو)، جەوهەر دێریک، خویندا گابار، سیلا تێکۆشین، کولستان جۆلەمێرگ و جەسوور بەرخۆدان لەباژێری قامیشلو لە گۆڕستانی سارۆخان تەسلیم بە ئاخی پیرۆزی کوردستان کران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبۆ دەست خۆشی لێبووردن لە بکوژ، گڵکۆی گەنجی کوژراو گوڵباران کرا
بابەتی دواتردیسان ئاڵۆزی لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئاوەکانی دووڕگەدا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان