بۆ دەست خۆشی لێبووردن لە بکوژ، گڵکۆی گەنجی کوژراو گوڵباران کرا

0
1298

ڕۆژی کورد: ساڵی 1391ی هەتاوی لە شەڕێكی سەر شەقام لە باژێڕی سنە، لاوێکی  تەمەن ٢٣ ساڵان بە ناوی “دلێر ئەحمەدی” لە لایەن لاوێکی ترەوە بە ناوی “ڕ، ڕ” كوژرا.

بە هۆی هەوڵی ٣ ساڵانەی چالاکانی مەدەنی و کەسانی مرۆڤدۆست لە کۆتایی دا، بنەماڵەی کەسی کوژراو واتا “دلێر ئەحمەدی” ڕۆژی سی شەممە، ٢ خەرمانان، بكوژی كوڕەكەیان لە بن پەتی سێدارە بەخشی و ژیانیان لە شوێنی مەرگ، ڕواندەوە.

كۆمەڵێك لە چالاکوانان و مرۆڤدۆستانی سنە باژێڕی سنە ، بۆ ڕێزگرتن لەو کردەوە مرۆڤانەیە و ڕێزگرتن لە بنەماڵەی ئەحمەدی، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ ـی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لە سەر گڵکۆی “دلێر” كۆبوونەوە و گڵكۆكەیان گوڵباران کرد.

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپیاوێکی موسوڵمان لە ئوسترالیا بە وتنەوەی “الله اکبر” ژنێکی کوشت
بابەتی دواتری پ گ: لە مەنبج دەچینە دەر