Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان دانمارک:  خۆپێشاندانێكی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە محەممەد سەدیق كەبوودوەند لە بەردەم باڵوێزخانەی...

دانمارک:  خۆپێشاندانێكی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە محەممەد سەدیق كەبوودوەند لە بەردەم باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران بەڕێوە چوو

0
1165

ڕۆژی کورد: ڕۆژی ھەینی ڕێكەوتی 10ی ژۆئەن (٢١ی جۆزەردان)، خۆپێشاندانێكی ناڕەزایەتی لەلایەن كومیتەی ھاوكاری حیزبە كوردستانیەكان لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە شاری كۆپێنھاگ بە بەشداری دەیان كەس لە كوردانی ھەر چوار پارچەی كوردستان بەڕێوە چوو.

سەرەتای خۆپێشاندان بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەكێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی كوردستان دەستی پێكرد.

پاشان لەلایەن بەشداربووانی خۆپێشاندان درووشمی ناڕەزایەتی لە دژی كۆماری سێدارە خۆێندرانەوە.

 دواتر پەیامی حیزبە كوردستانیەكان بە زمانی دانماركی لە لایەن ییلماز یێلدز خۆێندرایەوە كە لە بەشێك لەو پەیامەدا ھاتبوو: “حکومەتی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامی هەر لە ڕۆژی یەکەمی هاتنە سەر کاری خۆی بە سیاسەتێکی نادێموکراتیک هەموو ئازادیخوازان و جیا بیرانی سەرکوت کرد و بە دڕەندەترین شێوە وڵامی داخوازییە ڕەواکانی گەلەکانی ئێرانی دەداوە. سیاسەتی کوماری ئیسلامی بەرامبەر بە نەتەوەکانی تر و بە تایبەتی نەتەوەی کورد زۆر توندتر بوو بە فتوای جیهادی خومەینی دەستی پێکرد و وێڕای ماڵوێران کردنی کوردەکان کوشتنی بە کۆمەڵ و لە سێدارەدانی هەزاران ئازادیخوازی سەر بە هێزەکانی کوردی لە زیندان نانی سیاسەتوان و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و ژینگە و کەلتوری تیرۆر کردنی ڕێبەران و کەسایەتیەکانی ئۆپوزیسیۆنی ئێرانی بەتایبەتی ڕێبەرانی کورد بەردەوام بووە لە سیاسەتەکانی سەرکوت جێگای ئاماژە پێدانە تەنیا لە ساڵی ۲۰۱۵ ژمارەی لە سێدارەدروان زیاتر لە ۱۰۰۰ کەس بووە کە بەشی زۆری سەر بە نەتەوەی کوردن. هەر وەکو هەموو لایەک ئاگاداران محەممەد سەدیقی کەبوودوەند بەرپرسی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بۆ ماوەی ٩ ساڵە کە دەسبەسەر کراوە و لەو ماوەیەدا وێڕای هەموو تۆمەتە بەناحەق وەپاڵدراوەکانی لە زۆر مافی سەرەتایی ئینسانیی زیندانیەکی سیاسی بێبەش کراوە و لە زینداندا لەگەڵ زۆر نەخۆشی بەرەوڕوو بووەتەوە.”

 لە درێژەی خۆپیشاندانەکە، دەقی ئەو پەیامە بە زمانی كوردی لە لایەن ئەلبۆرز رۆئین، چالاکی سیاسیی کورد، خوێندراوە.

 لە بڕگەی كۆتایی دا خۆپێشاندەران بە دانی درۆشمی نەتەوەیی و پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی كورد و بە تایبەتی محەممەد سەدیق كەبوودوەند كۆتاییان بە مانگرتنەكە ھێنا.

بۆ بینینی وێنەکان لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە کرتە بکە

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسوپای توركیا له‌ شرناخ بەرەو جزیر پاشه‌كشه‌ی كرد
بابەتی دواترژنێڤ: چالاکیەکی ناڕەزایەتی بە بۆنەی بەشداریی نوێنەرانی دژەکرێکاریی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانیی کار بەڕێوە چوو
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان