Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ژنێڤ: چالاکیەکی ناڕەزایەتی بە بۆنەی بەشداریی نوێنەرانی دژەکرێکاریی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی...

ژنێڤ: چالاکیەکی ناڕەزایەتی بە بۆنەی بەشداریی نوێنەرانی دژەکرێکاریی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانیی کار بەڕێوە چوو

0
1165

ڕۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانیی کار ( ILO ) کە لە ڕۆژانی 30ی مەی هەتا 11ی ژوئەنی 2016 سەدوپەنجاهەمین کۆبوونەوەی خۆی لە شاری ژنێڤ و بە بەشداریی 186 وڵات بە ڕێوە دەچێ؛ چالاکیەکی ناڕەزایی بە بۆنەی بەشداریی نوێنەرانی دژەکرێکاریی کۆماری ئیسلامی لەو کۆبوونەوەیە بە ڕێوە چوو.

شایانی ئاماژەیە کە  لە کۆبوونەوەی ساڵانەی -ILO- ، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، سێ گرووپ بەشدارییان پێ کرابوو کە بریتی بوون لە: نوێنەرانی وەزارەتی کاری کۆماری ئیسلامی، نوێنەرانی خاوەنکارەکانی سەر بە ڕژێم و گرووپێکی هەڵبژاردەی بەسیجی کرێکاران هەر بۆیەش ڕێکخراوە کرێکارییەکان چالاکییەکیان دژ بەو بەشدارییەی کۆماری ئیسلامی وەڕێختست.

ئەو چالاکییە ناڕەزایەتییە بە بەشداریی ئەنجومەنی نوێنەرانی حیزبەکان، ڕێکخراو  بنەکە چەپ و کومۆنیستەکانی ئێران بە ڕێوە چوو.

ئەو خۆپیشاندانە  لە بەر دەم دەرگای نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوی جیهانیی کار بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بە دروشمی جۆربەجۆر و بە ناڕەزایەتی لە ئامادەبوونی ئەو سێ گرووپە درێژەی خایاند.

شایانی باسە نزیک بە 30 گرووپی سیاسی و کرێکاری و چەپ بەشداری ئەو ئاکسیۆنە بوون کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش یەک لەوان بوو.

لەو ئاکسیۆنەدا گرووپەکان بە نۆبە پەیام و وتاری خۆیان خوێندەوە و هەروەها پەیامێکی 14 مادەیی بە دوو زمانی فارسی و فەرانسەیی خوێندرایەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودانمارک:  خۆپێشاندانێكی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە محەممەد سەدیق كەبوودوەند لە بەردەم باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران بەڕێوە چوو
بابەتی دواترکاسبکارێکی کورد لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی خوڕەمشار بریندار کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان