Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران خامنەیی بە زیادبوونی ڕێژەی لەسێداردان، دەستخۆشی لە دەزگای قەزایی حکوومەت دەکات

خامنەیی بە زیادبوونی ڕێژەی لەسێداردان، دەستخۆشی لە دەزگای قەزایی حکوومەت دەکات

0
1018

ڕۆژی کورد: عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ڕژیم، هەڵوێستە ئینقلابییەکانیانی ئەو دەزگایەی بەرز نرخاند و داوای کرد  لەسەر ئەو ڕەوتە بەردەوام بن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ناوەندی  ڕۆژی کورد، دەستخۆشی خامنەیی لە دەزگای دادوەریی ئێران لەکاتێکدایە کە ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێراندا ڕۆژ بەدوای ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشان و زیاد بوونە.

ڕیبەری ڕژیمی ئیسلامیی ئێران هەروەها داوای لە دەزگای دادوەری کردووە کە لەسەر ئەو ڕەوتە بەردەوام بن بەڵام لە درێژەدا دان بە بوونی بەرپرسانی گەندەڵ لە دەزگای قەزاییدا دەنێت.

ئەم دانیشتنە بەبۆنەی حەوتووی دەسەڵاتی دادوەری بەڕێوەچوو و لەو دانیشتنەدا خامنەیی هەروەها بەپێداگری لەسەر گۆڕانکاریی دەزگای قەزایی، دانی بەوەدا نا کە دەزگای قەزایی تووشی گەندەڵی بووە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و بە قووڵتربوونەوەی کێشەی ناوخۆیی لە حکوومەتدا و ترازانی هێزەکان لە یەکتری، ڕێبەری ڕژیمی ئیسلامی بەردەوام لە هەموو دانیشتنەکاندا داوای یەکهەڵوێستی لە دەسەڵاتداران دەکات و دەیهەوێ ئەو دۆخە شپرزەیە کونتڕۆڵ بکات.

دووبەرەکی لە نێوان دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئیسلامی تا ئاستێک قووڵ بووەتەوە کە خامنەیی دەیهەوێ ئەو دۆخە هێور بکاتەوە بەڵام ئەو دۆخەی پێ هێور نابێتەوە ڕۆژبەدوای ڕۆژ ئەو حکوومەتە دیکتاتۆرە بە لەناوچوون نزیک دەکاتەوە.

دەست خۆشیی خامنەیی لە دەزگای دادوەیی ڕژیم لە کاتێکدایە کە بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی “نەدای سەبز”، لاریجانی نامەیەکی شاراوەدا باس لە سزای سێدارە بۆ ١١٢٠ کەس لە ئێران دەکات.

لە هەمان کاتدا لە ئێستادا دۆخی جەستەیی محەممەد عەبدووڵاهی، زیندانی سیاسیی کورد و جەعفەر عەزیمزادە بە هۆی مانگرتن لە خواردن بەرەو ئاڵۆزی و تەنانەت مەرگ ڕۆیشتووە.

لە لایەکی ترەوە بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ئیران، لە ساڵی ٢٠١٥دا زیاتر لە هەزار کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەرپرسانی دەوڵەتی تورکیە، شوناسی یەکێک لە هێرشبەرەکانی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبووڵیان ڕاگەیاند
بابەتی دواترسەردەشت: لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ناوچەکە گرژی و پێکدادان هاتە ئاراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان