Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەردەشت: لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ناوچەکە گرژی و پێکدادان هاتە...

سەردەشت: لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ناوچەکە گرژی و پێکدادان هاتە ئاراوە

0
1640

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاتژمێر ٩ تا ٢ دوانیوەرۆ  و دوای ئەوەی کە هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە  کێلێ ـی شاری سەردەشت دەست بەسەر باری خەڵکی بێوراندا دەگرن و بەو هۆیە پێکدادان و گرژی لە نیوان خەڵک و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی قسەی شایەتحاڵان و خەڵکی ناوچەکە، ئەو بارەی کە دەستی بەسەردا گیراوە ٧٠ بار و  چەند ماشێن بووە.

 دوای ئەو ڕووداوە خەڵکی گوندی بێوران و بێورانی سەرێ لە هیزەکانی ڕژیم  وەدەست هاتون  و لە ئەنجامدا پێکدادان لە نیوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ئەو ناوچەیە هاتۆتە ئاراوە.

دوای ئەو پێکدادان و گرژیە، خەڵکی ناوچەکە بارەکانیان لە هێزەکانی ڕژیم ئەستاندۆتەوە وە هێزەکانی ڕژیم کە لێدانێکی زۆریان لە لایەن خەڵکەوە بەرکەوتووە ڕایان کردووە و شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.

بەپێی لێدوانی شایەتحاڵان خەڵک  سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب”یان وتۆتەوە.

دەگوترێ دوای ئەو پێکدادانەی نێوان خەڵک و هێزەکانی ڕژیم و هەڵاتنی هێزەکانی ڕژیم، لە شاری سەەردەشتەوە هێز بۆ ئەو ناوچەیە ڕەوانە کراوە.

ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕ و لە ناوچەی ئالانی سەردەشت ، دوو برا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کوژران و دواتر گرژی لە نێوان خەڵک و هێزەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە.

دەگوترێ دوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان هەست بە دڵگەرمی دەکەن و بە بەردەوامی بە دژی هێزەکانی ڕژیم ڕادەپەڕن.

serdesht1

serdesht2

serdesht3

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخامنەیی بە زیادبوونی ڕێژەی لەسێداردان، دەستخۆشی لە دەزگای قەزایی حکوومەت دەکات
بابەتی دواترناساندنی نیشتمان فرۆشان/ محەممەدەمین خزری، مەریوان مرادپوور، سۆران جەوان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان