Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات خالید عەزیزی: ڕێفڕاندۆم لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای...

خالید عەزیزی: ڕێفڕاندۆم لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای ئێمەیە

0
1244

کۆنگرەی شزدەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کە بە کۆنگرەی 70 ساڵ تێکۆشان ناودێر کراوە، ئەمڕۆ شەممە، 17 ی ڕێبەندان. بەرانبەر بە 6ی ڤێورییەی 2016 دەستی بەکارەکانی کرد.

خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان  وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتارەکەیدا  پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە بیرۆکەی دامەزراندنی حیزبی دێموکڕات بۆ بەڕێوەبەریی وڵات‌و بەدواداچوون بۆ مافە نەتەوایەتییەکانی کورد لە ڕێگەی قانوون‌و پڕەنسیپە نێونەتەوەییەکانەوە بوو، ئێستاش دوای ٧٠ ساڵ هەر لەسەر ئەو باوەڕە دەچێتە پێشێ.

خالید عەزیزی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە مێژووی کارنامەی حیزبی دێموکڕات‌و کۆنگرەکانی حیزب لە ماوەی ٧٠ ساڵ تەمەنی خۆیدا کردو گوتی ئاواتەخوازبووین کۆنگرەی ١٦ی حیزبەکەمان لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرماشان، یان پارێزگاکانی ئیلام، سنەو ورمێ یان تەنانەت ئەگەر گونجابا لە تاران گرتبایە، بەڵام بە داخەوە ئەوەمان بۆ نەکراوەو حیزبی دێموکڕات سەرەڕای سیاسەتی دروست، مەنتیقی‌و ئوسولیی خۆی بەڵام دەرفەتی تێکۆشانی قانوونیی لە نێوخۆی وڵاتدا لێ زەوت کراوە؛ بۆیە بۆ جارێکی دیکەش ناچاربووین کۆنگرەکەمان لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرین.

خالید عەزیزی گوتی : ئێمە قەت بە دوای ئەوەدا نەگەڕاوین ئێران ببێتە سووریەو مرۆڤکوشتن، وێرانی‌و کوشتار چارەسەری کێشەکان بێ، بەڵام لە هەموو دەرفەتێکیش کە لە ناوچەکە بێتە پێشێ، ئێمە بە قازانجی دۆزی کورد کەلکی لێوەردەگرین. بۆیە جێگای خۆیەتی دوای ٧٠ ساڵ تێکۆشان، تاقیکردنەوەی زۆر شێوازو مێتۆد بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ئێران بە خەڵکی ئەو وڵاتەو کۆمەڵگای جیهانی بڵێین کە سەرەڕای تاقیکردنەوەی هەموو مێتۆدەکانی ئاشتی‌و دانوستان بەڵام بەشی ئێمە کوشتن، بڕین، بەندکردن، بە ئەمنیەتی کردنی کوردستان‌و سووکایەتی‌و پەراوێزخران لە دەسەڵات بووە، هەر بۆیەش باس لەوە دەکەین کە پرسی ڕێفڕاندۆم لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێتە بەرباس.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپرسی یەکگرتنەوە و سەرۆکایەتی حدک دوو مژاری سەرەکی کۆنگرەی شازدەی حدکن
بابەتی دواتربەحرەین: ئامادەی هێزی زەویی بنێرین بۆ سووریە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان