Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات پرسی یەکگرتنەوە و سەرۆکایەتی حدک دوو مژاری سەرەکی کۆنگرەی شازدەی حدکن

پرسی یەکگرتنەوە و سەرۆکایەتی حدک دوو مژاری سەرەکی کۆنگرەی شازدەی حدکن

0
6614

ئەمڕۆ شەممە 6ی ڤێورییەی 2016 حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە شاری كۆیە لەژێر ناوی “كۆنگرەی 70 ساڵ تێكۆشان” كار و چالاكییەكانی شازدەیەمین كۆنگرەی خۆی دەست پێكرد.

مژاری سەرەکی ئەو کۆنگرەیە پرسی یەکگرتنەوە و تێکەڵبوونەوە لەگەڵ لایەنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و مەسەلەی سەرۆکایەتی حدک و بەردەوامبوون و یان بەردەوامنەبوونی خالید عەزیزی وەک سکرتێری گشتی حدک دەبێ.
سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوە “مستەفا مەلووودی” جێگری سكرتێری حدك لە لێدوانێكدا لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی (باسنیوز)ی راگەیاندووە: “من لەم بارەوە زۆر خۆشبین و هیوادارم كۆنگرەی ئێمە بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دەركی بارودۆخ و رەخنەگرتن لە رابردوو، زەمینەیەكی وا پێكبێنێ‌ كە بتوانێ‌ كە باسی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكان بخاتە بەرباس و بتوانین بیگەیەنینە ئەنجام.”

مستەفا مەولوودی ڕاشیگەیاندووە: “دروشمی كۆنگرەمان كاركردنە لەسەر خەبات و تێكۆشانی فرە رەهەند و تاقیكردنەوەی شێوازە جیاكانی خەبات و بەتایبەتی جەختكردنەوە لە زیندووكردنەوەی خەباتی خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵات و رێكخستنی خەباتی جەماوەری لە هەموو رەهەند و بوارەكان.”

سەبارەت بە هەڵوێستی حدک بەرانبەر بە دەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران مستەفا مەولوودی ڕایگەیاند: ” هەتا ئێستا ئێمە لەبارەی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی فەرمیمان نەگرتووە كە ئاخۆ خەڵك بەشدار بن یان بایكۆت بكەن، ئێمە پێمان وایە لەگەڵ ئەوەی بەربەستی جۆراوجۆر لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران هەیە، نە هەڵبژاردن دیموكراتیكە و نە خەڵك دەتوانێ‌ ئازادنە بەشداری بكات، بەڵام ئێمە پێمان وایە خەڵكی رۆژهەڵات دەبێ‌ خەڵكی رۆژهەڵات لە هەموو دەرفەتەكان كەڵك ورەبگرن و هەڵبژاردن لە ئێرانیش سەرەڕای كەموكۆڕییەكانی جۆرێك لە خەبات و تێكۆشانە و ئەگەر دەرفەتێك هەبێت و خەڵك لەوێوە بتوانن قسەی خۆیان بكەن، ئێمە پێمان باشە.”

ئاماژەی بەوەش كرد كە “ئەگەر ببینین بەربەستەكان زۆر بوون و هیچ دەرەتارنێك نییە، لەوانەیە هەڵوێسمان بە جۆرێکی دیكە بێت، بەڵام هەتا ئێستا هەڵوێستی فەرمیمان رانەگەیاندووە و ئەكەش دەگەڕێتەوە بۆ دوای كۆنگرەی و رێبەرایەتیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی تازە بڕیار دەدات و هەڵوێستی بەشداری یان بایكۆت دەگرێـتەبەر.”
‌لە مەڕ پرسی سەرۆکایەتی (حدک) ماڵپەڕی کوردستان 24 بڵاوی کردۆتەوە؛ “ئێستا لەكۆنگرەی شازدەیەمی حدك-دا كە سێیەم كۆنگرەی دوای جیابوونەوەیە، دوو ڕا لەناو حزبدا بۆ یەكلاكردنەوەی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان ھەن. زۆرینەی ئەو حزبە لەسەر ئەو بڕوایەن خالید عەزیزی وەكوو سكرتێر بمێنێتەوە، تەنانەت كوردستان 24 زانیویەتی كە لەكۆنفرانسەكانی پێش كۆنگرەدا بەشێكی زۆر لە كادیرەكانی ئەو حزبە ھۆڵى كۆبوونەوەكانیان وەكوو ناڕەزایی دەربڕین بەجێھێشتووە و داوایان كردووە خالید عەزیزی دڵنیایان بكاتەوە، وەكوو سكرتێر دەمێنێتەوە.

بەڵام عەزیزی پێی راگەیاندوون كە پەيڕە و پرۆگرامی حزب پێشێل ناكات و چیتر خۆی بۆ سكرتێر كاندید ناكاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان 24 ئەندامانی حدك كە لەگەڵ مانەوەی خالید عەزیزین بەسەر دوو دەستەدا دابەشكراون، ھەندێكیان پێیانوایە عەزیزی لە چوار ساڵی یەكەمدا وەكوو حاڵەتێكی نائاسایی گوتەبێژی حزب بووە و چونكە سیفەتی سكرتێری نەبووە، دەتوانێت لەو كۆنگرەیەشدا خۆی كاندید بكاتەوە، ھەندێكی دیكەش لەسەر ئەو بڕوایەن پێویست ناكات خۆیان بە په‌يڕە و پرۆگرام ببەستنەوە و پێویستە لەكۆنگرەدا دەستكاری ئەو بڕگەیە بكرێت و خالیدی عەزیزی بكرێتەوە سكرتێر. لەگەڵ ئەوانەش ھەندێك كەس ھەن كە پێیانوایە كەسی دیكەش ھەیە، بتوانێت سكرتێریی حزبی دیموكراتی كوردستان بكات، بەڵام كەمینەن.
‌حزبی دیموكراتی كوردستان 9 ساڵ بەر لە ئێستا لە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران جیابووەوە، لەیەكەم كۆنگرەی دوای جیابوونەوە واتە کۆنگرەی چواردە، خالید عەزیزی وەكوو گوتەبێژی ئەو حزبە دیاریكرد و لە کۆنگرەی پازدەش وەک سکرتێری گشتی حدک دیاریکرا.
رۆژی کورد زانیویەتی کە بەشێکی زۆر لە ئەندامانی کۆنگرە خوازیاری ئەوەن دەسکاری لە پەیرەوی نێوخۆی حیزب دا بکرێ بۆ ئەوەی جارێکیتر خالید عەزیزی وەک سکرتێری گشتی حدک دەست نیشان بکرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومێژووی لیبڕالیسم
بابەتی دواترخالید عەزیزی: ڕێفڕاندۆم لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای ئێمەیە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان