دەرباز جەلال: تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئورکسترایەکی یەکگرتوومان نییە و نەمانتوانیووە ستایلێک بۆ موزیکی کوردی بدۆزینەوە

0
896

لە 1/1/1986دا لە شاری کۆیە لە دایک بووە و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای موزیک بووە و لە چالاکییەکانی قوتابخانەکەیەندا بەشداریی کردووە و تا ئەوەی لە ساڵێ 2003دا، لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شاری کۆیە لە بەشی مووزیک ناوی دەگەڕێتەوە و لەوێ بە شێوەی ئاکادمیی خوێندنی موزیک دەست پێ دەکا و هەنووکەش بۆ خۆی مامۆستای ئەو پەیمانگەیە و وانە مووزیک دەڵێتەوە.
بە هاوکاریی چەند هاوڕێی موزیک زانی لە 15/5/2005دا گرووپی سێوەیان دامەزراند و هەنووکە بارگەکەیان لە شاری کۆیەیە.
ژەنیاری عودە و گۆرانیش دەچڕێ و تا ئێستا گرووپەکەیان چەندین کاری هونەریان بەڕێوە بردووە و خاوەنی کلیپی تایبەت بە خۆیانن و لە کارە هەرە بەرچاوەکانیان سازدانی کۆنسێرت بووە بۆ هونەرمەندان: تەنیا ئیدریس، زاهید جەلال و سابیر کوردستانی

گگگگگگگگگگگتتتتتتتت
دەرباز جەلال

ڕۆژی کورد: مامۆستا دەرباز جەلال سپاس بۆ ئەوەی کاتی خۆتان دا بە ئێمە و وەک هەمیشە یەکەم پرسیاریشمان بۆ بەڕێزتان ئەوەیە پیناسەتان بۆ موزیک چییە؟

دەرباز جەلال: زۆر سپاس بۆ ئێوەش و سڵاوم هەیە بۆ خوێنەرانی ڕۆژی کورد.
بەبۆچوونی من مووزیک واتە ژیان!
ئەگەر موزیک نەبێ ئەوا شتەیەک بە ناو مرۆڤایەتیی مانای نییە و ژیان بەڕێوە ناچێت.

رۆژی کورد: بەڕێزتان وەک مامۆستایەک کە لە پەیمانگە وانەی موزیک دەڵێنەوە، ئەو هۆکار و کەم کۆڕیانەی موزیکی کوردیی لە چیدا دەبینن کە تا بە ئەمڕۆ نەیتوانیوە بە باشی لە ئاستیی جیهانیدا خۆی دەر بخات؟
ئەمە لە حاڵێکیشدایە زۆرێک لە نەتەوە کانی وەک فارس و تورک و تەنانەت عەرەبیش کەڵکیان لە موزیکی ئێمە وەرگرتووە.
ئایا ئەمە پەیوەندیی بە موزسییەنەوە هەیە یان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێمە وەک کورد دەوڵەتێکی سەربەخۆمان نییە؟

دەرباز جەلال: یەکێک لە هۆکارەکانی نەناسرانی موزیکی کوردیی بە جیهان بۆ قسەکەی جەنابت دەگەڕێنمەوە کە دەڵێن خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆنین، بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئەوەیە کە تا ئێستاشی ئێمە لە ناو خۆماندا کۆک نین کە هەموو موزیک ژەنەکان دابنیشن و موزیکێکی یەکگرتووی کوردیی دیاریی بکەین و بڵێین ئەوە موزیکی کوردییە.
تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئورکسترایەکی یەکگرتوومان نییە و نەمانتوانیووە ستایلێک بۆ موزیکی کوردیی بدۆزینەوە .
ژەنیارەکانی هەر گرووپێک بە جۆرێک کار دەکات. بۆیە من بڕوام وایە تا دەزگایەکی تایبەت بە موزیکی کوردیی دانەمەزرێ و هەموو ژەنیارە کوردەکان بەیەکەوە لە یەک شوێندا کۆنەکاتەوە ئێمە نابین بە خاوەنی موزیکی خۆمان و ناتوانین بەباشی بە دنیای بناسێنین.

ڕۆژی کورد: بەڕێزتان باسی کۆک بوون و یەکگرتوویی موزیکی کوردیتان کرد، ئێمە بۆ ئەوەی ئەم یەکگرتووییە پێک بهێنین دەبێ موزیکەکەمان لە ڕووی زانستییەوە لە ئاستێکی بەرزدا بێت، ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە ئاستی زانستیی موزیکی کوردیی لە چ رادەیەکدا ؟

دەرباز جەلال: ڕاستییەک هەیە و من لە مێژە ئەوەم وتووە کە موزیکی کوردیی تووشی سەر لێشێواوی بووە و کەسێک زۆر زیرەک نەبێ ناتوانێت موزیکی خۆمان و ئاستەکەشی لە یەکتری جیا بکاتەوە!
چۆنکە کۆمەڵێک ستایلی بێگانە هاتوونەتە ناو موزیکی کوردییەوە کە کارەبای و خراپەکان لە یەکتر جیا ناکرێتەوە.
من ئەگەر باس لە لایەنی زانستییەکەی بکەم لە ئاستێکی باشدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو سەرچاوە زانستییانە کە ئێستا هەن هێچ کامیان سەرچاوەی کوردیی نین و هەمووی بیانییە و ئێمە لەڕووی زانستییەوە خاوەنی هیچی خۆمان نین و پێویستە لەو رێگایەدا هەنگاوی جددی هەڵبگرین و وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد دەبێ هەموو ژەنیار و موزیک زانە کوردەکان لە سەر یەک ستایل بۆ موزیکەکەمان ساخ بینەوە.

ڕۆژی کورد: زۆر سپاس مامۆستا دەربازە بۆ ئێوە، لە کۆتاییدا چیمان نەپرسیوە و خۆتان حەزتان لێیە باسی بکەن بفەرموون!

دەرباز جەلال: زۆر سپاستان دەکەم و هیوادارم هەمیشە سەرکەوتوو بن و هەروەها زۆر سپاس بۆ ئەم بەسەرکردنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت