خوێنەری هێژا:
بابەتی بەردەستت، یەکێکیتر لە زنجیرە وتووێژەکانی گەورە ژووری ڕاوێژە لە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی تلێگرامە کە لە ڕێکەوتی ٢٩و ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی (٢٠١٦) لەگەڵ بەڕێز کیاڕەش شاسواری، چالاکی سیاسی و بە پێشکەشکاریی ڕەحیم قەدروون، چالاکی سیاسی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ژووری ڕاوێژ لەسەر مژاری (شرۆڤەی کێشەکانی پارێزگای کرماشان و گەشەی بزاڤی نەتەوەیی لەم پارێزگایە) ئەنجام دراوە.
شاسوار: سەرەتا ئیزن بدەن کورتەیەک دابنێن کە بە پێویستی دەزانم. له ڕاستیه‌دا ئمن سپاسی هه‌موو هاوڕیانی به‌شدار بو ده‌که‌م له‌م ڕاوێژه‌دا.
هه‌مووتان باشتر له من ده‌زانین له‌م جوره شونانهدا ناکریت زوڕ چشت باس بکریت و نوسانیش توزییک ئه‌ستمه به‌تایبه‌ت بۆ ئیمه‌ی کورد ک میژوو و فهلسهفهمانیش هه‌ر به قسه و وتراو بوه ، بڵام ئه‌وه‌نده‌ی بۆ من بکریت له سه‌ر بابه‌ته‌که ک هه‌ڵویستی خه‌ڵکی کرماشان بو له به‌رانبه‌ر ره‌وحانی به کورتی ئاماژهییک پێ ئه‌که‌م و دواتر گۆگری قسه و بوچونه‌کانی هاوڕیان ده‌بم ئه‌گه‌ریش پرسیارییک روبه‌روی من بۆ له ئاستی زانیاری و توانمدا ولام ده‌ده‌مه‌وه.
به‌ر له ئه‌وه‌ی باسی تایبه‌تی ئه‌م دوخهدا بیکه‌م ئزنتان لی ئه‌خوازم چاوییک به کورتی بیخشینه چوار ده‌هه‌ی ڕابردوی کرماشان‌دا.
هه‌ر وا ده‌زانین کرماشان گهوراترین شاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه بڵام به‌داخه‌وه نه له سه‌رده‌می کۆماڕی کوردستان نه له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران به شیوهییک به‌رچاو به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی کوردی نه‌بونه هه‌ر چه‌نده له کۆماڕ چه‌ن که‌س ماموسایی ئایینی سونه بشدار بون بڵام به راستی زوڕ که‌س ته‌نانه‌ت ئاگایشی لی نه‌بو له ڕاپه‌ڕینی سالی57 هه‌تاویش دا هه‌رچه‌ن بڕییک جوانی تێکوشه‌ر وه‌کوو پێشمه‌رگه له ڕێزه‌کانی کۆمه‌ڵه و دێموکرات دا بون بلام زوڕیینهی خه‌ڵک له‌گه‌ل ئه‌و کوردایه‌تیه نه‌بون ، هۆ کاره‌که‌ی چی بوه باسیکی زوره ک هیوادارم له کاتی خۆی باسی لی بیکه‌ین ، بلام ئه‌مه به‌و مانایه نه‌بوه نییه که خه‌ڵکی کرماشان و ئیلام خویان به کورد نه‌زانن بلام شیوه‌ی کوردایه‌تی کردنیان جیاواز بوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ڕوداوانه خه‌ڵکی زوڕ تێکلاوی حیزبه‌کان نه‌بونه وه حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به ماڵ و مڵکی خۆیان پێناسه نه‌کردوه وه ئه‌مه‌یشه ته‌جروبه و ئازمونی خۆمه ک حیزبه‌کانیش هه‌س به پرسیاره‌تی له‌و ناوچانه دا نایکه‌ن ک خوی ئه‌مه ده‌بی له دانیشتنیکی دیکه دا باس لێبکریت.
چشتیک ک ئێمرو جی دڵ خوشی و شانازیه هه‌ست و چالاکی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچهسه ک چالاک‌تر له باقی شاره‌کانه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵویستی کوردانه ده‌گرن وه به شیوازی شیاو و مودێرن چالاکی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن و نارزایهتیه مه‌ده‌نیکان بهڕیهوه ده‌به‌ن ، هه‌ر ئاوا ک ده‌زانین کرماشان له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی 2 میلیون که‌س هندوستانی کوردستانه وه هه‌موو دین و بروا جیاوازه‌کان له‌و شاره ده‌ژیه‌ن وه له لایکیشهوه به هۆی زهیو و زاری کشاوه‌رزی باشیش له‌و ناوچه ساختاری تایفه‌یی و ئهشیرهیی(ئهشیرهیی نه به مانای دوا که‌وتو یان تێ نه‌گه‌یشتی به‌ڵکم به‌مانا ئابوریه‌که‌ی) هه‌ر ئیستایش له‌گه‌ڵ بێ ماوه .
بڵام چشتیک ک به ڕاسی دا له ئیستادا جی نگه‌رانیه ، نه‌بونی سیستم و ساختاریکه که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه به ماڵی خۆیان له قه‌له‌م بده‌ن تا بتوانید ئه‌و بیروکه‌ی پاکی نه‌ته‌وه خوازیه کانالیزهوه بیکاد وه هه‌موومانیش ده‌زانیم ئه‌گه‌ر ئه‌م پتانسیله به شیوازی باش هدایه‌ت نه‌کریت ده‌بیته گرفت وه هه‌ر ئیستاکه‌یش ئه‌و هه‌سته ناسیونالیسته‌ی خه‌ڵکی کرماشان بوه‌سه هۆی کیشه‌ی ئهشیرهیی بۆ نمونه کیشه‌ی چالاکوانانی که‌ڵهور و گوران له سه‌ر ناوی زاراوه‌ی ئه‌و ناوچه یان جیاوازی هه‌ڵس و که‌وت چالاکانی یارسان له‌گه‌ڵ سه‌یده ئایینیه‌کانی ئه‌و ئایینه.
به بروای من ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی ڕه‌وحانی و هه‌ڵویستی خه‌ڵک هه‌م جی شانازیه و بۆ ئیمه مانان چراخ سهوزیکه بۆ کاری چرو و پڕتر هه‌م زه‌نگ خهتهریکه ک پێمان ده‌لیت خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه له پیشه‌وه‌ی حیزبه‌کان و نوخبگانی ئه‌و کۆمه‌ڵگان وه ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ره‌و پێش چونه به‌پێچه‌وانه‌یه چاره‌سه‌ر نکریت ئاکامی باشی لی ناکه‌ویته‌وه.
ڕاوێژ: ئەگەر گەرەکمان بێت بە گشتی کێشەکانی پارێزگای کرماشان وەکوو یەکێک لە پارێزگاکان کە لە چوارچێوەی جوغرافیای ئێران‌دا جێی گرتووە دەست نیشان بکەین کامانەن؟
شاسوار: 1-کورد بون 2-ئایینی جیاوازی زوربه‌ی خه‌ڵک3- بێ‌کاری20.72 % 4- توشبون به ماده هوشبه‌ره‌کان
ڕاوێژ:دەکرێ کەمێک شی کردنەوەی بدەن؟ هۆکارەکانی ئەو کێشانە کامانەن؟
شاسوار: به‌راستی نازانم چۆن شی بیکهمەوە، هه‌موومان خه‌ڵکی کوردستانین و ده‌زانین کە ده‌سه‌ڵاتداران به دیدێکی ئه‌منیه‌وه چاو له ئێمه‌و و ئاو و خاکه‌که‌مان ده‌که‌ن، له لایەکیشهوه ده‌زانین کە باسی ئابووری گرینگ‌ترین باسه له هه‌لومه‌رجی سیاسی دا. ئه‌گه‌ر به ڕاستی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له سه‌ره‌تاوه وه‌کوو ناوه‌ند بودجه‌و و ئیمکاناتی به شاره کوردیه‌کان بدابا تا ئیسه هه‌فت جار خۆمان ڕزگار کردبوو. کرماشانیش له‌به‌ر ئه‌وە کە گهوراتهرین شاری کوردیه له ڕۆژهه‌ڵات و له لایەکیشهوه زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی یارسانن یانی هه‌ڵگری بیرۆکه‌و و که‌لتووری کوردن به ڕاستی کرماشان هێڵی سوری ده‌سه‌ڵاته.
ڕاوێژ: فرە جار و بە پێی قسەی بەڕێزیشتان ئەوترێ کە ڕژیم لە هەمبەر کرماشان هەستیار و حەساسە، هۆکارەیلی هەستیاربوونی ڕێژیم بە نسبەت ئەم پارێزگایە چیە؟ و فرەتر هەوڵ دەدرێ لە چ بوارێکەوە کار لە سەرکرماشان بکرێ؟ پیلانەکانی تا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە؟
شاسوار: وڵامی ئه‌وه‌ی بۆ کرماشان بۆ ده‌سه‌ڵات گرینگه له وڵامی پێشوو باسم کرد کرماشان ناوه‌ند و دڵی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. له پرسیاری هه‌وڵه‌کانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه به‌ر له ئه‌م ڕژیمهیشه کار له سه‌ر ئاسیمیلاسیونی کولتوری و زوانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه کراوه، له ڕێگای زۆره‌وه وه‌کو تی وی و گوشار له قوتابخانه‌کان و شوێنی پیشەی خه‌ڵک و شوێنه گشتیه‌کان. پیلانه‌کان تا چ ڕاده‌ی سه‌ر که‌وتون، ده‌بێ بڵێم به ڕاستی تا 5 یان 6 ساڵ له‌مه‌و پێش باشیان توانیبوو خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه له کو‌لتوور و زوانی خۆیان دوور بخهنەوە ته‌نانه‌ت له گونده‌کانیش ده‌بینرا خه‌ڵک خۆیان فارسییان نەدەزانی بەڵام له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان بە فارسی قسەیان دەکرد یان جلوبه‌رگی کوردی لای خه‌ڵک عه‌یب بوو بەڵام ئێستا به‌ڕاستی هه‌موو چشت گۆڕاوه، کوردی قسه کردن بوه به شانازی، جلی کوردی شانازیه، له‌و ناوچه کورسی تایبه‌یی زمان زۆر بووه تەنانەت له شاروچکهکانیشدا. به گشتی ده‌توانم بڵێم پیلانه سه‌د ساڵه‌کانی ڕژیمی پاشایه‌تی و ئه‌م ڕژیمه ئیستا شکه‌ستی هێناوه.
ڕاوێژ: ڕۆڵی چالاکەیلی سیاسی، مەدەنی، فەرهەنگی و زمانی، ….تاد، لەم پارێزگایە چ بووە و چیە؟ تا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون و دەسکەوتیان چی بووە؟
شاسوار: ده‌سکه‌وته‌کان ده‌بینین:
- یارسان بوه به گهوراترین کەمینەی یایینی ناڕازی له ئێران
- به ده‌یان کتێبی کوردی چاپ دهێیت
- دروشمه‌کان به کوردی ده‌نوسرێت
- کچان هه‌ڵپه‌ڕکه‌ی کوردی ده‌که‌ن
- و ….تاد
ڕاوێژ: هاتنی حەسەن ڕۆحانی بۆ کرماشان چ پەیامێکی هەیە هەم بۆ خەڵکی کرماشان و هەم بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی؟
شاسوار: من شه‌وی ڕابردو له کوردکاناڵ ئه‌و پرسیارەم به بەڵگەوە وڵام داوه، ئه‌وه‌نده بڵێم کە ئه‌م سه‌ردانانه ته‌نانه‌ت پڕوپاگه‌نده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مه‌شروعیه‌تی خۆی بۆ ده‌ره‌وه نیشان بدا. کە ڕوحانی ئه‌م جاره لە گەیشتن بەم ئامانجە شکه‌ستی هێنا.
ڕاوێژ:ئایا دەوڵەتی ڕۆحانی توانیویەتی بە نیسبەت بەڵێنیەکانی خۆی بە کەمایەتیە نەتەوەییەکان (لە ڕوانگەی ئەوانەوە) پابەند بێت یان نا؟
شاسوار: نا. به دڵنیاییەوە نا. ئاماری بێ‌کاری له کرماشان ساڵی ڕابردو 17.1 % بوه ئیمساڵ چوه‌ته سه‌ره‌وه‌ی 20 %. له کرماشان ساڵی ڕابردوو به‌خشنامه کرا که به هیچ شێوازێ له قوتابخانه‌کانی ئه‌و شاره نابێت ته‌نانه‌ت به کوردیش قسه بکرێت. باسی لە سێداره‌دانه‌کانی چالاکانی کورد و کهمایەتیه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش خۆی باسێکی دوورودرێژە.
ڕاوێژ: بەشێکی بەرچاو لە چالاکەیلی کوردی یارسان دەمی خۆیان وەکوو ناڕەزایەتی و زوڵم، بە نیسبەت ئەو ئایینە کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زێدەبوون دایە، دووری ئەگەر بتوانن باس لە کێشەیلی یارسانەکان بە گشتی بکەن.
شاسوار: به گشتی یارسان ئایینیکی جیاوازه له ئیسلام و بڕوای به جورێک ته‌ناسوخ هه‌یه ک پێی ده‌ڵێن دونادون و به دڵنیاییەوە یارسان هه‌ڵگری کوڵتوری کۆنی کورده بەڵام کێشەی یارسان ئه‌وه‌یه کە له ماده‌ی 13 یاسای بنەڕەتیی ئێران کە به که‌ڵک وه‌رگرتن له قورئان نووسراوه، ته‌نانه‌ت که‌لیمی و مه‌سیحی و زه‌رده‌شتی به فه‌رمی ده‌ناسرێت، یاسرانەکان بە فەرمی ناناسن. جا پرسیار ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر یارسان به‌شێکە له ئیسلام بۆ مافی تاکی یارسان نییه ببیت به نۆێنهڕی مه‌جلس. بۆ له ئیش و کار دهردەکرێن؟ بۆ شوێنی پیرۆزیان که جهمخانهیه بۆیان دابین ناکردرێ؟، ….
ڕاوێژ: بەڕێزت لە کورتە باسی دەسپێکی وتووێژەکەمان لە شەوی ڕابردوودا، فەرمووتان خەڵکی کرماشان و ئیلام بە شێوەی بەرچاو و گشتی، تێکەڵ بەو شێوە کوردایەتیەی کە لە دوو پارێزگای سنە و ورمێ و تەنانەت بەشێک لە پارێزگای کرماشانیش بەڕێوەچووە و دەچێ، نەبوونە وئێستاش نین، هۆکاری چیە؟ شێوەی کوردایەتی لەم دوو پارێزگایە چۆنە؟
شاسوار: بۆ کرماشان و ئیلام و لوڕسان به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی کوردی و حیزبه‌کان به شێوه‌ی به‌رچاو نه‌بوونه هۆکاری زۆری هه‌یه که شی کردونەوە و ڵێکدانەوەی زۆری گه‌ره‌که من لێره‌دا ته‌نیا خاڵه سه‌ره‌کیه‌کان باس ده‌که‌م.
1-جیاوازی ئایینی، هه‌روەکوو ده‌زانن له دوای هێرشی قوڕه‌یشیه‌کان بۆ سه‌ر خاکی کوردستان زۆربه‌ی خه‌ڵکی کورد بوون به موسوڵمانی سونه بەڵام ناوچه‌کانی خواروو (کرماشان،ئیلام،لورسان،خانه‌قین،..) تێکۆشان و خه‌باتی زۆریان کرد بۆ زیندوو کردنەوەی ئایینی کوردان و له کاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کان خۆیان به شیعه نزیکتر ده‌زانی و ئه‌م هۆکاره دوای دابه‌ش بوونی کوردستان له به‌ینی عوسمانی و سه‌فه‌وی بوو به هۆی دابڕانی زۆرتری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچەیە له‌گه‌ڵ باقی کورد و کوردستانیان، بەڵام به هۆی سونه بونی خه‌ڵکی سنه و موکریان و کرمانج په‌یوه‌ندی ئه‌وان له گه‌ڵ باقی کورد هه‌ر مابوو.
2-جیاوازی زاراوه، ڕاسته ئێمه هه‌موو کوردین و کورد زمانین، بەڵام خاوەنی 4 زاراوه‌ی سه‌ره‌کین کە جیاوازی زۆریان هه‌یه کرمانجی سه‌روو که به کرمانجی پێناسه ده‌کریت ، کرمانجی ناوه‌ند که سورانی پێ ده‌وتری ، کرمانجی خواروو که کهڵهوریه و لوری ، جیا له ئه‌وه‌یشه بن زاراوه‌ی زورمان هه‌یه که پێوەندی بە باسی ئێمە نیە و ئه‌مه ڕاستییەک حاشا هه‌ڵنه‌گره که کرمانجی سهرهووو و ناوه‌ند زۆر تێکەڵاوی یه‌کترن و کرمانجی خواروو و لوڕی به هه‌مان شیوه به ڕاستی زور سه‌خته لوڕێک له موکریانییەک تێبگات یان کهڵهوڕێک له شکاکێک حاڵی بێت.
3-ده‌سه‌ڵاتداری میرنشینه‌کان، به ڕاستی دوای هێڕشی قوڕه‌یشیه‌کان نه تەنیا کوردستان به‌ڵکوو هه‌موو ناوچه‌که به شێوه‌ی میرنشینه‌کان به‌ڕێوه ده‌چوو و چوون ئه‌وان له ناوچه‌ی خۆیان خاوەنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئابووری و نیزامی بوون جیاوازی زۆری ورده کوڵتوری (خرده فرهنگ) لێکه‌وته‌وه.
4-خواستی ئستعمار، به بڕوای من ئه‌مه سه‌ره‌کی ترین خاڵه که تا ئیستا زۆر باسی لێنه‌کراوه ، هه‌روەکوو هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م جوگرافیایه کە وڵاتی ئێران ناوی ده‌نێن، موستهعمەرهی وڵاتانی ڕوسیه و بریتانیا بووه و به‌شی باکووری له ژێر کاریگەری ڕوسیه و به‌شی باشوور له ژێر ده‌ستی بریتانیا بووه و هه‌ر ئه‌م دابه‌شبوونه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی گرتۆتەوە ، به‌شی خواروو(کرماشان ، ئیلام و لوڕسان) مڵکی بریتانیا و به‌شی سهرەوەش مڵکی ڕوسیه، جا باسه‌که لێره گرینگ ده‌بێت که ئه‌م وڵاتانه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له چی ده‌بیننەوە، ڕوسیه له به‌ر ئه‌وه‌ی دراوسێی ئێرانه دابه‌ش بوونی ئێران لە بەرژەوەندییەتی و بریتانیا له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر دووره یه‌کپارچه‌یی ئێران به قازانج ده‌زانیت، هه‌ر به‌م هۆیه ده‌بینین ڕوسیه یارمه‌تی پێشه‌وا ده‌دات بۆ دامه‌زراندنی کۆمار و پێشتگیری بزووتنه‌وه‌ی ئازه‌ریه‌کان ده‌کات ، و له‌لایەکی دیکه‌وه زۆربه‌ی ئێلیت و که‌سایه‌تییە گەرەکانی به‌شێ له ناوچه‌ی خواروو بەشداری له پارته سیاسیه‌کانی ده‌که‌ن که تهواویەتی ئه‌ڕزی ئێران بۆیان گرینگه و له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانیش هه‌ر وا بووه.
5-که‌مکاری حیزبه‌کان، ڕاسته دێموکرات و کۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌ی خه‌ڵکی خواروویان بووه و ئیستاش هه‌یانه و هه‌رکامه گوردانێکیان به ناوی داڵاهو بووه، له کاتێکیش چه‌ک و چوڵیان به خه‌ڵکی یارسان به ناوی بزووتنەوەی ئه‌هلی حه‌ق داوه بەڵام به هۆی ئه‌و خالانه‌ی سه‌ره‌وه باسم کرد باوەشێکی ئاولەیان بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچە و چالاکوانەکانیان نه‌کردۆته‌وه کە خه‌ڵک ئه‌م پارتانه به مڵکی خۆیان بزانن (بۆ نمونه ناو ناهێنم بەڵام به یه‌کیک له سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌کانیان وتبوو با پشتگیری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بکه‌ین به‌ڕێزیان وتبووی ئه‌وان شیعه‌ن )، به ڕاستی ئه‌م بیرۆکه له ناو حیزبه‌کان و سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌ر بوونی هه‌یه، ڕاسته له پارتی ئازادی و باقی حیزبه‌کانیش وه‌کوو تاک خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه به‌شدارن بەڵام به ڕاستی ناو و ڕه‌نگی به‌شی خواروو له حیزبه‌کان و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان دیار نییه ، ئه‌مه‌ش ڕاسته پژاک له سه‌ره‌تاوه چالاکی باشی له‌و ناوچانه کرد بەڵام کاتێک بوو و هیچ شتێکی باشی لێ دیار نه‌بوو، به‌داخه‌وه حیزبه‌کان به گشتی له ژێڕ هێژمونی فارس‌دا ته‌نانه‌ت نا‌وێرن ناوی لوڕستان وه‌کوو بەشێکی گەورە له کورد به زمان بێنن.
6-بوونی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی له سهرهووی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، زۆر به کورتی بڵێم خه‌ڵکی ناوچه‌کانی خواروو زۆر دڵپاکن و هه‌ستی ناسیونالیستی پاکیان هه‌یه له کاتێکدا ده‌بینین حیزبه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینن ئه‌مان به مڵکی خۆیان لە قەڵه‌م ناده‌ن. له وڵامی ئه‌وه‌ی که شێوه‌ی کوردایه‌تی له‌و ناوچانه چۆنه؟ ده‌بێ بڵێم خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه خۆیان له هه‌موو کوردێک بە کوردتر ده‌زانن و ده‌زانن که ئه‌م حیزبانه‌ی که ئیستا هه‌ڵگری بزووتنه‌وه‌ی کوردین خۆیان ته‌نیا له موکریان تا کامیاران پێناسه کردووه و تا ئه‌و ڕاده‌ی من ئاگادار بم ئێ‌لیتی به‌شی خواروو به نه‌نوسراو بڕیاری داوه تا هه‌نگاو هه‌ڵگریت بۆ به‌رزتر کردنی ئاستی زانیاری خه‌ڵک له سه‌ر شوناسخوازی و شوناسی خۆیاندا و ده‌زانین که ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌و ئاسته بگات که ئێستا گه‌یشتوون و بڕیاری چارەنووسی خۆیان ده‌ده‌ن که به بڕوای من هه‌روەکوو پێشتریش ووتم ئه‌مه هه‌م ده‌سکه‌وته هه‌م مه‌ترسی.
ڕاوێژ: کێشەی عەشیرەتەکان یا زاراوەکان لەو ناوچەیە چیە؟ ئایا خۆڕسکە و کێشەی بەرژەوەندییە ئابووریەکانە (وەکوو ئەوەی خۆتان فەرمووتان) یا بەرنامە بۆ داڕێژراوە و بە پلان دەچێتە پێش و گەورە دەکرێ؟
شاسوار: له وڵامی ئه‌م پرسیاره دوێنی باسمان کرد له کاتێک خه‌ڵک له حیزبه‌کان و ئێ‌لیتی کۆمه‌ڵگای خۆیان پێش بکه‌ون له به‌ر نه‌بوونی سازمانێک یا ئێلیته هاوده‌نگه‌کان که بتوانن پلان و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ هاوده‌نگی به خه‌ڵک بده‌ن هه‌ر گروپێک له قاڵبی عه‌شیره یان بن زاراوه‌ی جیاواز شووناسی خۆی پێناسه ده‌کات که ئه‌مه لە به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا نییه. من نه‌موتووه که عه‌شیره‌ته‌کان کیشه‌ی ئابووریان هه‌یه یا ده‌بنه هۆی کێشه‌ی ئابووری به پێچه‌وانه‌وه وتوومه که هه‌ر کامه له عه‌شیره‌ته‌کانی ئه‌و ناوچه وه‌کوو که‌ڵهور، سنجاوی، گوران، کولیایی، ملکشایی، خزڵ، به‌ختیاری و هتد، ده‌توانن به بێ هیچ پهیوهندییەک به یه‌کتره‌وه خۆیان بژێنن و ئه‌مه دیاره هه‌م باشه و هه‌م خراپه، چوون ده‌بێته هۆی جیا بوونه‌وه و جیاوازی ورده کەلتوور و فرهچشتی دیکه، ئه‌وه‌یکه ئایا ڕێژیم یان نه‌یاران پلانیان بۆ ئه‌م جیا کردنەوەیە هه‌یه به دڵنیائیەوە وایه و هه‌رچی له ده‌ستیان بێت ده‌یکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازیانه زۆرتر بێت.
ڕاوێژ: فەرمووتان کە هەڵوێستی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە مەڕ هاتنی رۆحانی لە پێش ئێلیت و نوخبە و حیزبەکانە چۆن؟ بە چ شێوەیەک ئەو پێشکەوتن و پاشکەوتنە چارەسەر بکرێت بە قازانجی گەلە؟
شاسوار: له سه‌ر ئه‌م پرسیاره قسه‌ی زۆرمان کرد ئه‌وه‌ی بەڵگەی من بێت که ده‌ڵێم خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه له پێشه‌وه‌ی حیزبه‌کان و ئێ‌لیتی کۆمه‌ڵگان ده‌توانین ته‌نانه‌ت چاو له سه‌فه‌ری ڕوحانی بۆ مه‌هاباد (شاری کۆمار و حیزبی دێموکرات) بکه‌ین وه جیاوازی هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچەیە له‌گه‌ڵ کرماشان ببینین. ئه‌وه‌ی ده‌بێ چی بکریت؟ ده‌بێ حیزبه‌کان و ئێ‌لیتی کۆمەڵگای ئێمه سه‌د ئه‌وه‌نده چالاک‌تر و دڵسوزتر بین تا ڕێکاره شیاوه‌کان بۆ خه‌ڵک بدۆزینه‌وه و ئه‌م پتانسیێلهی خه‌ڵک کانالیزه بکه‌ین که دەسکەوتی بۆ هه‌موو کورد هەبێت نه تەنیا پڕووپاگاندایەک بۆ حیزبه‌که‌ی خۆیان.
ڕاوێژ: بێ‌کاری وەکوو گرفت و هۆکاری سەرەکی ناڕەزایەتی چاو لێدەکرێ، چۆن دەکرێ پەرە بەو ناڕەزایەتیانە بدرێ و بۆ بەرژەوەندی خەڵک و زەق کردنەوەی کێشەکان بە مەبەستی چارەسەری گشتی کەڵکی لێوەربگیرێ؟
شاسوار: له سه‌ر ئه‌وه‌یکه ناڕه‌زایه‌تی زۆره ڕاستییەکی حاشا هه‌ڵنه‌گره نهتەنیا هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا به‌ڵکوو له هه‌موو ئێران‌دا هه‌یه. بەڵام چۆنیەتی که‌ڵک وه‌رگرتن بۆ چاره‌سه‌ری گشتی پرسیارێکی ناڕوونه بۆ چی که‌ڵکی لێوه‌رگرین؟ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و پڕووپاگاندای حیزبی؟ یان بۆ هاوده‌نگی کرێکارانی جیهان؟ یان بۆ ئامانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و دانانی وڵاتی کوردستان؟. ئه‌گه‌ر ئامانجه‌که خزمه‌ت به نه‌ته‌وە و نیشتمان بێت ده‌بێت به شێوه‌یەکی زانستی (ئاکادمیک) هه‌موو سه‌رمایه‌کان و هه‌موو زوڵمی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کورد به گشتی و ئه‌و ناوچانه به تایبه‌تی له لایەن پسپۆرانه‌وه به پشتگیری حیزبه‌کان و ئێ‌لیتی کۆمه‌ڵگا دیاری بکرێت و ڕێکاره‌کان و ڕێگه‌چاره‌کان بخڕیته به‌رده‌ستی خه‌ڵک تاکوو بتوانن ئه‌م پتانسیێله له ڕێگای درووست و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رف بکه‌ن.
ڕاوێژ: بە ڕای ئێوە بەو ناڕەزایەتییە بەرینە کە لە کرماشان نیشان دریا، لەمە بەدوا ڕێژیم چ دژکردەوەیەکی دەبێت؟ ئایا وڵامدەر دەبێت و داواکارییەکان جێ بە جێ دەکرێن؟
شاسوار: ئایا ده‌سه‌ڵاتداران وڵامی خه‌ڵک دهدهنەوە یان نا ده‌بێ بڵێم به بڕوای من نه ته‌نیا وڵام ناده‌ن به‌ڵکوو ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییەک ده‌زانن و گووشاری ئه‌منی ئه‌و ناوچانه زۆرتر ده‌که‌ن به‌ڵام باشتر وایه ببینین ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته چی و هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه له به‌ر چاو بگرین.
ڕاوێژ: مادە هۆشبەرەکان یەکێ لە هەوڵەکانی ڕژیمن بۆ لەناو بردنی کرماشان و بێدەنگ کردنی خەڵک، ئێستا لەمبارەوە کرماشان لە چ دۆخێک دایە؟
شاسوار: ئه‌وه‌ی بۆ له‌و ناوچانه‌دا ڕێژه‌ی تووشبوو به ماده هوشبه‌ره‌کان زۆره به ڕاستی هۆکاره‌که‌ی دیاره و دوێنێش باسمان کرد ڕژیم ئه‌مه به باش ده‌زانێت که کرماشان له هه‌موو بوارەکاندا (ئابوری، جوگرافیا،دێموگرافیا،ئستراتژیا و..) ناوه‌ند و دڵی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و ئه‌مه‌یشه ده‌زانێت که ئه‌گه‌ر لاوانی کورد به گشتی و ئه‌و ناوچانه به تایبه‌تی گرفتی ئابووریان نه‌بێت و لە هۆشی خۆیاندا بن داوای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مافه ڕه‌واکانی خۆیان ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش زور ڕونه ئه‌گه‌ر هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان یه‌ک ده‌نگ بن و سه‌رقاڵی ئه‌م گرفتانه که ده‌سه‌ڵاتداران بویان ساز کردووین نه‌بین ئاکامه‌که‌ی چیه؟
هه‌ر بویه ئه‌مه ڕاسته که ڕژیم نه ته‌نیا بۆ کرماشان به‌ڵکوو ئه‌م پلانه‌ی بۆ هه‌موو ناوچه کوردیه‌کان هه‌یه و هه‌مووان ده‌زانین گه‌ورەترین مافیای ماده هۆشبه‌ره‌کان سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییە و ئه‌م کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیانه هه‌موویان لە پێوەندی لەگەڵ یەک و ئاکامی یه‌کترن، کاتێک بێ‌کاری زۆر دەبێت و شوێنی تایبه‌ت نه‌بێت که لاوان تێیدا خۆشی و شایی بکه‌ن و له‌لایەکی دیکه‌وه ماده هۆشبه‌ره‌کان به فراوانی له به‌ر ده‌ستدا بێت زۆربه‌ی خه‌ڵک که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن و ئاکامی ده‌بێته نه‌خۆشی ده‌روونی و ئایدز و ته‌ڵاق و هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی تر ، بلام به خۆشیه‌وە ده‌توانم بڵێم کرماشان ئه‌م قۆناغەشی نه به گشتی بەڵام تێپه‌ڕ کردووه و له ناو لاوانی ئه‌و ناوچه‌یە به گشتی ته‌نانه‌ت سیگار کێشانیش عەیبەیە .
ڕاوێژ: ئایا دەتوانین بێژین کە ئاسێمیلاسیۆن و توانەوە لە فەرهەنگ و کو‌لتوور و زوان نەتەوەی باڵادەست واتە پێرشیا لە کرماشان و ئیلام خەریکە پێچەوانە دەبێتەوە و کوردەکانی ئەو پارێزگایە بە دوای شوناسی نەتەوەیی خۆیان دەگەڕێن؟ (بە بەڵگەوە)؟
شاسوار: به‌ڵێ ڕێک وایه خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ئێستا به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی سه‌د ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران که گه‌ره‌کیان بوو به هه‌ر شێوازێک کرماشان و ئه‌و ناوچانه بکه‌ن به مڵکی خۆیان و ئه‌و خه‌ڵکه له شووناسی خۆیان دوور بخەنەوە ، ده‌بینین ئێسیا خه‌ڵک گه‌ورەترین ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه بۆ به فەرمی ناسینی شووناس و هویتی خۆیان به‌ڕێه‌وه ده‌به‌ن. بۆ نموونه سێ ساڵ لەمەوبەر سێ که‌س له چالاکانی یارسان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ، خۆیان له ئاگردا سووتاند و دوای ئه‌وه یارسانه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی چه‌ن هه‌زار که‌سیان له به‌رده‌م ئوستانداری کرماشان به‌ڕێ خست ، داواکاری سه‌ره‌کیان خۆێندن به زمانی کوردی بوو، ، له کرماشان و ئیلام مانگانه به ده‌یان کتێبی کوردی چاپ و بلاو ده‌کرێت، له شاباد و شاره‌کانی تری کرماشان کلاس و کۆرسی زمانی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆربه‌ی شاعیره به ناوبانگه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یە به زمانی دایکی و بۆ کوردستان شێعریان وتووه زۆربه‌ی گۆرانی بێژه‌کان بۆ نیشتمان گۆرانی دەچڕن، شه‌هرام نازری که له هه‌موویان به‌ناوبانگتره به ڕاشکاوی ده‌ڵێ کوردم و به کورد بوونم شانازی ده‌که‌م و زۆر نموونه‌ی تر، هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی کچان و کوڕانیش جێی خۆی هه‌یه له هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا به‌م حه‌ڕه‌که‌ته مه‌ده‌نیه شووناس و هویت خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و له مهڕاسمهکان پۆشینی جلی کوردی بوه به شانازی و هتد.
ڕاوێژ: چما دیاردەگەلی کۆمەڵایەتی وەکوو ماددە هۆشبەرەکان و ئایدز و لێکهەڵوەشانەوەی بنەماڵە لەو پارێزگایە لە پەرەسەندن دایە؟ ئایا پلانێکی دیاریکراو هەیە؟
شاسوار: ئه‌م پرسیاره پێم وایه له سه‌ره‌وه وڵاممان دا . به‌ڵێ پلانه و ترسی ڕژیمه له‌و خه‌ڵکه ، ڕاسته بێ‌کاری ڕوو له زیاد بوونه بەڵام ئاگاهی خه‌ڵک زۆرتر له‌وه‌یه جارێکی‌تر خۆیان تووشی ئه‌م پلانانه بکه‌ن.
ڕاوێژ: کردەوە و ڕەفتاری حکومەت لەگەڵ کوردە شیعەکان لە بەراورد وەگەر کوردە یارسانیەکان چ جیاوازیەکی هەیە؟ ئایا ئەوان بە هۆی شیعەبوون دۆخێکی خاستریان هەیە؟
شاسوار: به دڵنیائیەوە هیچ کوردێک له ڕۆژهه‌ڵات لە دۆخێکی باش‌دا نیە، هه‌موومان به تاوانی کورد بوون شارۆمەندی پله دووین بەڵام کوردی یارسان به بۆنه‌ی جیاوازی ئایینی شارۆمەندی پڵه سێیه. بۆ نموونه باسمان کرد که‌سی یارسانی ناتوانێت خۆی بۆ نۆێنهڕی مه‌جلس هه‌ڵبژێرێت یان له ئاستی خۆێندنی باڵا ئه‌گه‌ر بڵێت یارسانیم بتوانێت درێژه به خوێندن بدات یان شاهیدی که‌سی یارسان بۆ دادگا قه‌بوڵ ناکرێت و زۆر چشتی دیکه.
ڕاوێژ: پرسیاری کۆتاییم ئەوەیە کە چٶنە کرماشان لە ژێر کارتێکەری چالاکانە و ناشتوانین نەڵێین حیزبەکان چوون لانیکەم هەر حیزبەی بەشێک کادر و پێشمەرگەی ئەو ناوچەیەی لەگەڵە بەڵام کرماشان بە خۆشیەوە بووژاوەتەوە بەڵام ئیلام هیچ دەنگی نیە؟ چۆنە کرماشان نەیتوانیوە ئیلام‌یش لەگەڵ خۆی بخات؟
شاسوار: به بڕوای من ئیلام له پێشه‌وه‌ی کرماشانه. بەڵام به داخه‌وه چوون ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئێمه زۆربه‌ی حیزبین و بە هۆی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیه‌وه تا ئێستا باسی کرماشان گه‌رمه، قسه له ئیلام و چالاکیه‌کانیان ناکه‌ین. ئیلام هه‌میشه چ له لایەن ده‌سه‌ڵاتداران و چ له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی کورده‌وه په‌راوێز خراوه، له کاتێکدا که ئیلام زۆر چالاکی له باری هویت خوازیه‌وه بووه که له کاتی گونجاو به وردی باسی ده‌که‌ین.