Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەزارەتى ئیتلاعات بە پڕۆپاگەندەى درۆ دەیهەوێ ڕەوایى بۆ دۆخى ئەمنیەتى بە دەست...

وەزارەتى ئیتلاعات بە پڕۆپاگەندەى درۆ دەیهەوێ ڕەوایى بۆ دۆخى ئەمنیەتى بە دەست بێنێ

0
906

ڕۆژی کورد: بە گوێرەى هەواڵی ئاژانسە هەواڵدەریەکان، وەزارەتى ئیتلاعات یەک ڕۆژ دواى ڕاگەیاندراوەکەى شۆراى ئەمنیەتی ئێران کە گوتبوى گروپێکى تندرۆى تروریستیانی دەست بەسەر کردووە، لە ڕاگەیانراوێک دا ڕایگەیاند کە هەوڵى چەندین بۆمبگوزارى گروپە وەهابیەکانى لە تاران و ئێران پووچەڵ کردۆتەوە.

وەزارەتى ئیتلاعات لە ڕاگەیانراوەکەى دا ئاماژەى بە ژمارەى دەستبەسەرکراوەکان  نەکرد بەلام ئاماژەى بە دەست بەسەر دا گرتنى چەند بۆمب و ئامێرى بۆمب دروست کردن  کرد.

هەروەها عەلى شەمخانى سکرتێرى شوراى ئەمنىەتى ئێران گوتبوى لە مانگی ڕەمەزان دا ئەو گروپە تیروریستیەیان پوچەل کراون.

ئەلبورز ڕۆئین تەن چالاکى سیاسی و ڕۆژنامەوان لەمبارەوە لە لێدوانێک بۆ ڕۆژی کورد، گوتی: “مەبەست لەو ڕاگەیاندراوە  درێژەى ئەو پرۆپاگەندانانەىە کە بۆ دروست کردنى ترس لە نێو خەڵک دا بۆ ڕەواىی پێدان بە دۆخى ئەمنیەتى و توندرۆى دا دەکرێ زانى هەروەها گوتى ” ئێران هەروەکو لە چەند بەڵگەى ئاشکرا بوو کە دوایینیان پەیوەندى بە سەردانى کردنى سەرۆکى گروپی ئەالقائیدە بووبۆئێران لە گەل هەموو گروپە تیروریستیەکان بێ ئەوەى سەیرى گوتار یا جیاوازى ئاینى بکرێت لە پەیوەندى دایە هەر بۆیەش هەر هەوڵێک لە لایەن ئەوانەوە بۆ زیان پێ گەیاندنى ئێران بە دروستى نازانم.”

ڕوویین تەن لە درێژەی لیدوانەکەی خۆیدا گوتی: “بەلام بۆ ئەوەى بە خەڵک بڵێت کە ئەگەر کۆمارى ئیسلامى  نەمێنێنێ یا نەبێ ئەوا ئێران دەبێتە مەیدانى تیروریستان هەر بۆیەش لەو پڕپاگەندەیە بۆ گوشارى دڕاندانە بۆ سەر  ئازادیخواز وبە تایبەتى حیزبەکانى ڕۆژهەلات کە چالاکیان زۆر بوە کەڵک وەردەگرێت. لە هەمان کات ئەو نمونەیە پێشتر لە سوریەش تاقى کراوەتەوە لە کاتى دەست پێکردنى شۆڕشى سوریە  سەرۆک کۆمارى سوریەش هەمان تۆمەتى دابوە پاڵ خۆپیشاندەران و ئۆپزسیون. هۆکارى مانەوەى خۆشی بۆ ئەوە شی دەکردەوە تا وڵات نەکەوێتە دەست تیروریستان. “

شایانى باسە مێژوى درووست کردنى دوژمنى مەجازى بۆ ڕەوایی پێدان بە کارە تیروریستى و توندرۆیەکانى ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاى شۆڕشی گەلانى ئیران و وتەکانى خومەینى لە بەرامبەر ئەمریکا کە دواى ئاشکرا بوونى بەڵگەکان  دەرکەوت کە خومەینى لە ژێرەوە پەیوەندى  لە گەل ئەمریکادا هەبووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداخرانی رۆژنامەی قانوون بەهۆی شوبهاندنی سوپای پاسدارانی بە داعش
بابەتی دواترکوژرانی پاسدار و جاشێکی تر پشت ڕاست کرایەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان