Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران داخرانی رۆژنامەی قانوون بەهۆی شوبهاندنی سوپای پاسدارانی بە داعش

داخرانی رۆژنامەی قانوون بەهۆی شوبهاندنی سوپای پاسدارانی بە داعش

0
1670

ڕۆژی کورد: ڕۆژنامەی “قانون” بە بڕیاری دادستانیی تاران و لە ئەنجامی سکاڵای سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێراندا به یەکجاری داخرا.

ڕۆژنامەی قانوون بڵاوی کردۆتەوە کە لە حوکمی داخرانی نامەکەدا هاتووە “بەپێی سکاڵای سپای پاسداران و بەرپرسی بەشی کاروباری سپای پاسداددران بۆ مەجلیسی ئیسلامیی رژیم، بەپێی بەندی ٥ لە یاسای بنەڕەتیدا بۆ ئەرکەکانی دەزگای “دادوەری” لە ڕاستای ڕێگری کردن لە هاتنە ئارای تاوان بەپێی ماددەی ١٤ بڕیارنامەی پێڕاگەیشتنی دادوەری، ڕۆژنامەی قانوون بەرەو ڕووی حوکمی داخران دەبێتەوە”.

ئەو ڕۆژنامەیە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە “بڵاو کردنەوەی درۆ و بوختان بە مەبەستی شێواندنی ڕای گشتی” تۆمەتبار و بەو تۆمەتەش سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.

ڕۆژنامەی قانوون مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووی هەتاوی لە وتارێکدا لەژێر ناوی “بۆچی دیلە ئەمریکاییەکە دەگریا”، ڕەخنەی توندی لە شێوەی هەڵسووکەوت و لەسەر چۆک دانانی ئەو مەلەوانە ئەمریکایاننە و و بڵاوکردنەوەی وینە و فیلمەکانیان بەرەوڕووی سوپای پاسدارانی ڕژیم کردبوویەوە.

ڕێکەوتی ٢٢ی ڕێبەنداانی ساڵی ٩٤ پۆلێک مەلەوانی ئەمریکایی لە کەنداو لەلایەن ڕژیمی ئیسلامییەوە دەست بەسەر کران و چالاکانی سیاسی بە شانۆیەکی سیاسی نێوان ئەمریکا و ڕژیمی ئیسلامی وەسفیان کرد.

فەرەیدوون مەجلیسی، لێکۆڵەری ئێرانی، لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی قانوون بڵاو بوویەوە، نووسیبووی : “شێوەی هەڵسووکەوتی هێزەکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ئەو دیلە ئەمریکاییانە هاوشێوەی ئەو دیلانەی دەستی داعش بوون کە بە جلوبەرگی پرتەقاڵییەوە  دەخرێنە سەر چۆک و سەر دەبڕدرێن”.

وتاری ئەو لێکۆڵەرە کاردانەوەی توندی فەرماندەرانی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی لێکەوتەوە و محەمەد عەلی جەعفەری ، فەرماندەی گشتیی سوپای تیرۆریستی پاسداران، ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٤ ڕایگەیاندبوو ” دەبێ ئەو ڕۆژنامەیە بە هۆی  بڵاوکردنەوەی ئەو وتارە تۆبە بکات”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەوڵەتی بەحرەین مافی هاووڵاتی بوونی لە مەلایەکی سەر بە ئێران ئەستاندەوە
بابەتی دواتروەزارەتى ئیتلاعات بە پڕۆپاگەندەى درۆ دەیهەوێ ڕەوایى بۆ دۆخى ئەمنیەتى بە دەست بێنێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان