سەردانێک لە تاوەری مۆنپارناس لە پاریسی فەڕانسە

0
1345

ڕۆژی کورد: ڕۆژی 12ی مانگی مەی 2017 ستافی رۆژنامەوانیی ناوەندی ڕۆژی کوردبە مەبەستی ئامادە کردنی ڕاپۆرتێک لە فەڕانسە سەردانی تاوەری مۆن پارناس لە پاریسیان کرد، لەوێ لە گەڵ دیمەنێک بەرەوڕوو بوون کە کچێک بە جلێکی تایبەتیەوە لە گەڵ خوشک و برایەکی وينەیان لە گەڵ خەڵک دەگرت و داوایان دەکرد تاکوو هەر کەسە و بە زمانی خۆی و بە قەڵەمێک لە سەر جلەکانی چی پێخۆشە بینووسێ.

پاش پرسیار و قسە کردن لە سەر ئەو مەسەلەیە بۆمان دەرکەوت کە ئەوە داب و نەریتێکی تایبەت بەو گەنجانەیە کە دوا ڕۆژی ژیانی تاکەکەسی تێپەڕ دەکەن و بۆ ڕۆژی دواتر دەچنە ناو ژیانی هاوبەشەوە.
ناتالیا لەو بارەوە گوتی: ئەوە ناشتنی ژیانی موجەرەدییە، دوایین کاتەکانە لە ژیانی تاکە کەسی و بێ هاوسەری کە بووک یا زاوا لە گەڵ دۆست و هەواڵەکانیان تێپەڕی دەکەن.

ئەوە دەرفەتيکە بۆ تێپەڕکردنی کاتی خۆش لە گەڵ دۆستان و هەڤاڵان و بە گشتی دوایین ڕۆژی بي مێردی یا بێ ژنییە.

ناتالیا داوای لە ستافی ڕۆژی کورد کرد تاکوو بو زمانی کوردی، لە سەر جلەکانی ڕستەیەک بنووسن.
یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکانی ڕۆژی کورد بە زمانی کوردی و بە پیتی لاتین نووسی : “Bijî Kurdistan”


دواتر ستافی ڕۆژی کورد لە پێوەندی بە تاوەری مۆنپارناس چەند زانیاریەکیان وەدەست خست و چەند دیمەنێکیان تۆمار کرد کە لێرە دا بڵاو دەکرێتەوە:

بورجی مۆنپارناس لە ڕۆژهەڵاتی پاریس و لە ناوچەی پاریسی پازدەهەم هەڵکەوتووە.
درێژایی ئەو تاوەرە 209 میترە و لە 58 قات و باڵکۆنێکی گەورە پێکهاتووە.و لە قاتی 56 را گەشتیاران دەتوانن دیمەنەکانی ناو شاری پاریس بە بەرینایی 40 کیلۆمیتر تەماشا بکەن.
ساڵی 1972 دروست کراوە و لە گەڵ بورجی ئیڤڵ دوو هێمای سەرەکیی شاری پاریسن.

ساڵانە زیاتر لە 600000 کەس سەردانی قاتی سەرەوەی ئەو بورجە دەکەن.
ژێر بەنای ئەو بورجە 2000 میتری چوار گۆشەیە و 122000 میتری چوار گۆشەی کەڵکی لێوەردەگیردری
لە 58 قاتی ئەو بورجە52 قاتی تایبەت کراوە بۆ ئیدارە و دامودەزگاکان و لانی کەم 5000 کەس تێیدا سەرقاڵی کار کردنن.
تێچووی شاڕژی ساڵانەی ئەو بورجە 20 ملیۆن یۆرۆیە.

7200 پەنجەرە و 25 ئاسانسۆڕی تێدایە، قاتەکانی ژێرەوەی ئەو بورجە بۆ پێشانگا و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆبوونەوە و سمینار و کۆنفڕانس تەرخان کراوە.
لە قاتی 56ی ئەو بورجە رێستوورانێکی تایبەتی تێدا دروستکراوە لە ژێر ناوی ” ئاسمانی پاریس ”
پیویستە بگوترێ فیلمێکیش بە ناوی La Tour Montparnasse infernale لە ساڵی 2000 لە دەرهێنانی Charles Némès دروستکراوە

ناونیشانی بورجی مۆنپارناس قاتی 56

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت