تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن ١٧ ساڵان لە نزیک ئاوهەڵدێری شەڵماش دۆزرایەوە

0
2066

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کاناڵە تلێگرامی و سەرچاوە ناوخۆییەکانی هەواڵ لە سەردەشت، بڵاویان کردەوە کە هاووڵاتییەکی تەمەن ١٧ ساڵانەی خەڵکی ئەو شارە ماوەیەکە شوێن بزر و بێ سەروشوێن بووە، ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە کوردە دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی ئەو کوڕە گەنجەی خەڵکی سەردەشت، لەلایەن کەسێکی وەرزێڕەوە لە چۆمی شەڵماس و لە شوێنێک بە ناوی “چۆمێ” دۆزرەوەتەوە و دوای ماوەی زیاتر لە ٢ کاتژمێر هەوڵ و ماندووبوون، لەلایەن فەرمانبەرانی ئاگرکوژێنەوەی سەردەشت، تەرمەکەی لە ئاو هێنراوەتە دەر.

تەرمی ئە وگەنجە کوردە کە بە پیتی کورتکراوی “ئا. ئێم” ناوی براوە، لەلایەن باوکییەوە شناسایی کروە.

دواتر تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی تێپەڕکردنی قۆناغە یاساییەکان براوەتە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە.

تا ئێستا ڕوون نیە ئاخۆ ئەو گەنجە کوردە ١٧ ساڵانەی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشتووە یان لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە کوژراوە.

پێشتریش تەرمی مێرمنداڵێکی مەریوانی بەناوی کاویان پارسا دوای ٢ ڕۆژ بوو بێسەروشوێن بوون، ڕێکەوتی سێ شەممە ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە قەڵای ئیمامی ئەو شارە دۆزرایەوە.

هیچ کات هۆکارەکان و ئەگەرەکان لەلایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە ئاشکرا ناکرێن و بۆ ڕای گشتی ڕوون ناکرێنەوە و بێدەنگی باڵ بەسەر هەواڵەکاندا دەکێشێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت