Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران تیمی کەم کردنەوەی ڕێژەی تەڵاق لە شاری سنە دامەزرا

تیمی کەم کردنەوەی ڕێژەی تەڵاق لە شاری سنە دامەزرا

0
2074

بەپێی لێدوانی بەرپرسی فەرمانەگی “بێهزیستی”ـی باژێڕی سنە، دوو تیمی کەم کردنەوەی ڕێژەی تەڵاق لە دادگا و ناوەندی فریاکەوتنی کۆمەڵایەتیی ئەو باژێڕە دامەزڕاوە.

ڕۆژی کورد: “ئەرسەڵان ئەحمەد یاری”، بەرپرسی فەرمانەگی “بێهزیستی”ـی باژێڕی سنە، وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری تەسنیم”، گوتوویەتی: “زۆرترین کەسانێک کە داوای تەڵاق دەکەن، کەسانێکن کە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵ بەسەر ژیانی هاوبەشییاندا تێپەڕیوە.”

یارئەحمەدی هەروەها ئاماژەی بە هۆکارەکانی تەڵاق داوە و گوتووشیەتی: “هۆکارەکانی تەڵاق لە نێوان هاوژینەکاندا جیاوازیی زۆری هەیە، بەڵام هۆکاری سەرەکیی جیابوونەوەی هاوسەران دەتوانێ هەست نەکردن بە بەرپرسایەتی لە نێو ژیانی هاوبەشدا بێت. شایانی باسە ئاستی تەڵاق لە تەمەنی نێوان ٢٨ تاکوو ٣٥ ساڵ‌دا، زۆرتر بەرچاو دەکەوێت.”

بەپێی ئاماری فەرمانگەکانی تۆمارکردنی باری کەسێتی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا،ڕێژەی تەڵاق ساڵ لە دوای ساڵ  بەرزتر دەبێتەوە .

بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای ورمێ 16 لەسەد ، سنە 4 لەسەد ، کرماشان 14 لەسەد و ئیلام 12 لەسەد ئاماری تەڵاق بەرز بۆتەوە.

بەپێی نوێترین ئاماری فەرمانگەی تۆمارکردنی باری کەسێتی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ تەنیا لەو شارەدا 32 لەسەد ئاماری تەڵاق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە ، بەپێی هەندێک سەرچاوەی نافەرمیش لە شاری سەقزی پارێزگای سنە ،ئاماری بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق 130 لەسەد بووە.

ئەگەرچی ڕێژەی تەڵاق لە هەموو ئێران بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، بەڵام ئەو رەوتە لە کوردستان خێراترە، بە جۆرێک کە رۆژنامەی شەهروندی چاپی تاران ماوەیەک لەوەپێش ئەو رەوتەی بە “بەرزە شەپۆلی تەڵاق لە کوردستان” وەسفکرد.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداوای دادگایی کردنی ئێران بە هۆی کوشتارە بە کۆمەڵەکان
بابەتی دواترقووڵیی برینی گوللـەی چەکدارانی رژیم گیان کۆڵبەرە بریندارەکەی ورمێی ستاند+وێنە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان