Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات قووڵیی برینی گوللـەی چەکدارانی رژیم گیان کۆڵبەرە بریندارەکەی ورمێی ستاند+وێنە

قووڵیی برینی گوللـەی چەکدارانی رژیم گیان کۆڵبەرە بریندارەکەی ورمێی ستاند+وێنە

0
2209

رۆژی کورد: سەیاد میرخان‌پوور کە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی خەرمانان لەلایەن ‌هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێرانەوە بریندار کرابوو، پاش ٢ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ، بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی خەرمانان سێ کۆڵبەری کورد بەناوەکانی فەیسەڵ وەفایی و داریووش فەقێ‌پوور و سەیاد میرخان‌پوور کەوتنە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێران و لە ئەنجامدا فەیسەڵ وەفایی و داریووش فەقێ‌پوور دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.

لەو رووداوەدا سەیاد میرخان‌پوور خەلكی گوندی “براسب” بە توندی بریندار ببوو کە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی ورمێ گوازرابوویەوە و سەرلەئێوارەی رۆژی سێ‌شەممە بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

دە گوترێ هەر سێ کۆڵبەر خێزاندار و خاوەنی منداڵ بوونە کە تەنیا بۆ دابین کردنی بژیویی ژیانی روویان لە کۆڵبەریی سەر سنوورەکان کردبوو.

کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە کاتێکدا هەر وا درێژەی هەیە کە خامنەیی رێبەری رژیمی ئیسلامی ل ەرۆژی جیهانیی کرێکاردا روو لە هێزە چەکدارەکانی رژیمەکەی رایەگیاندبوو کە دەست لە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد هەڵگرن، بەڵام بەردەوامیی کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەران سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە لێپرسراوانی نیزامی و تیرۆریستیی سوپا هیچ بایەخیک بۆ قسەکانی خامنەیی دانانێن.

kolber

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتیمی کەم کردنەوەی ڕێژەی تەڵاق لە شاری سنە دامەزرا
بابەتی دواتردۆخی وەرزش و وەرزشوانان لە کوردستانی خۆرهەڵات/وتووێژی گەورەژووری ڕاوێژ لەگەڵ عەباس زەندی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان