Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران تێکهەڵچوونی چەکداری لە بەلووچستان کوژرانی ژمارەیەک پاسداری لێکەوتەوە

تێکهەڵچوونی چەکداری لە بەلووچستان کوژرانی ژمارەیەک پاسداری لێکەوتەوە

0
968

ڕۆژی کورد: تێکهەڵچوونی خوێناوی لە نێوان هێزەکانی “جەیشولعەدل” و سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە سیستان و بەلووچستان هاتە ئاراوە و کوژران و برینداربونی لانیکەم دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی لێکەوتەوە.

ماڵپەڕی تابناک لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شارستانی خاش لە بەلووچستان، شەڕ لە نێوان چەکدارانی سوپای پاسداران و هێزەکانی جەیشولعەدلدا ڕووی داوە.

ئەو سەرچاوەیەی لە چەند هەواڵی دژبەیەکدا بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەیەک لە چەکدارانی سوپای پاسداران لەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون و بریندار بوون، بەڵام ئاماژەی بە ژومارە و ناسنامەی کوژراو و بریندارەکان نەکردووە.

هەواڵدەریی “فارس”ی سەربە سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیی ئیران لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە ٥ کەس لە هێزەکانی ڕێکخراوی جەیش ئەلعەدل لەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ڕێکخراوی جەیشولعەدل ڕاستی یان ناڕاستیی بانگەشەی هەواڵدەرییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانی پشتڕاست یان ڕەت نەکردۆتەوە.

ڕێکخراوی جەیشولعەدل کە خۆی وەکوو ڕێکخراوێکی داکۆکیکاری خەڵکی بەلووچستان پێناسە کردووە، ماوەی چەندین ساڵه بۆ ئازادی و مافی خەڵکی بەلووچستان لەو پارێزگەیە چالاک دەکات.

تەنیا لەماوەی  ٦ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ کەس لە خەڵکی بەلووچستان بە تۆمەتی ئەندامەتیی ئەو ڕێکخراوەیە لە زیندانەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێراندا لەسێدارە دراون.

سێ سال پێش ئێستا ١٦ کەس لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە لە زیندانی بەلووچستان بە کۆمەڵ لەسێدارە دران کە بە پێی راگەیاندراوی جەیشولعەدل ئەو کەسانە هیچ پەیونەدییەکیان بەو رێکخراوەیەوە نەبووە.

شایانی ئاماژەیە کە ماوەیەکە سەرهەڵدانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی ڕژیمدا چڕتر بۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی ١٢
بابەتی دواتردەیان ڕۆژنامەوان پێشێلکاریی مافی ڕۆژنامەوانان لە ئێرانیان مەحکووم کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان