ڕژیم، چەکدارانی حەشدی شەعبی و حیزبووڵا و ئەفغانیەکان لە شەڕی کوردستان بەکار دێنێت

0
589

ڕۆژی کورد: بەپێی ئەو زانیارییانەی وەدەست ناوەندی ڕۆژی کورد کەوتوون، ڕژیم هیزێکی بەناوی “تەک تیرهاوێژانی فاتمیون” پێکهاتوو لە چەکدارانی حەشدی شەعبی و حیزبووڵای لوبنان و ئەفغانیەکان بۆ شەڕی کوردستان ئامادە و تەیار کردووە.

ئەو چەکدارانە کە زیاتر لە ٨٠%یان لە ئەندامانی حەشدی شەعبی و حیزبووڵای لوبنان و ئەفغانیەکان پێکهاتوون و لە ماوەی دوو حەوتووی داهاتوودا لە کوردستان جێگیر دەکرێن، چەند جۆر چەکی قورسیان پێیە کە هەر ئێستاش لە دەست هیزەکانی حیزبووڵا و حەشدی شەعبیدا هەن.

سەرچاوەیەکی شارەزای سەربازی لەبارەی جۆری چەکی بەردەستی ئەو هێزە بە ڕۆژی کوردی گوت:”ئەو جۆرە چەکانەی بەردەستی ئەو هێزانە هەم نیشان شکێنی باشن و هەمیش دوورهاوێژی باشن و بە کالیبری دوورهاوێژی پۆشتە و ڕێک، تەیارن”.

لە هەمان کاتدا شێوەی جل و پۆشاکی ئەو هێزە کە بە ناوی “تەک تیرهاوێژانی فاتمیون” ناودێر کراون، تایبەتە و خۆیان بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لە ژێر قوڕ و لیتە و گیا و گژ و گۆڵدا حەشار دەدەن.

هێزی فاتمیون هەمان هێزە کە پێشتر تەنیا لە ئەفغانیەکانی سەر بە ئێران پێکهاتبوو و هیزێکی سەر بە سپای تیرۆریستیی قودس ـی ڕژیمە کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق ـەوە تا ئێستا لە بوار و شوێنی جیاواز، کەڵکیان لێوەرگیراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت