شاعیر: یۆسف قەدیری
له‌رووباره‌کان بپرسن
پێتان ده‌ڵێن:
ئێمه‌هه‌موویه‌ک ده‌ریا بووین
ئاوی چاوی چه‌م وچاوێک
له‌ده‌م ده‌راوی که‌ژێکه‌وه‌گریابووین
هه‌ربه‌تاوێک که‌بووین ده‌ریا
خوڕه‌ی ئاومان بووشاخوڕه
چوارده‌وره‌مان هه‌مووشاخ بوو
که‌چی شاخمان له‌په‌ڕژینی خۆمان ده‌دا
له‌رووباره‌کان بپرسن
پێتان ده‌ڵێن:
هه‌رکه‌س بۆخۆی له‌شی زه‌وی ره‌هه‌ندکردو
جه‌رگی شلی زه‌ریای شێواند
جلی جوانی ده‌ریای دڕاند
هه‌ر له‌م لاوه‌ش
دڕک وداڵی ئه‌م زه‌وییه
له‌سه‌رسه‌ری هه‌ریه‌که‌یان
جۆره‌ده‌ستاروکڵاوێکی داچه‌قاند
………….
ئاربائیلۆ”هەولێر”