Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان رژیمی تاران ٢٠٠ جار لە سووریا رێكەوتنی ناوکیی لەگەڵ رۆژئاوای پێشل کردووە

رژیمی تاران ٢٠٠ جار لە سووریا رێكەوتنی ناوکیی لەگەڵ رۆژئاوای پێشل کردووە

0
1159

رژیمی تاران لەو کاتەوەی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی لەسەر پرسی ناوکییەکان گەیشتۆتە رێکەوتن، هەتا ئێستا نزیک بە ٢٠٠ جار فرۆکەی شیرکەتە فڕۆکەوانییەکانی رژیمی تاران بەرەو سووریا هەڵفرێنیان هەبووە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “ناشناڵ ئینترست” و ماڵپەری ئەلعەڕەبییە، کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو ١٤ی ژوئەن بڵاو بوویەوە، فرۆکە مسافیربەرییەکانی رژیمی تاران بە مەبەستی رێگری کردن لە رووخانی رژیمی ئەسەد، چەک و چۆڵ و هێزی چەکداریان بۆ دیمەشق گواستۆتەوە.

شیرکەتی فڕۆکەوانیی ئێران ئایر و ماهان کە نزیک لە سوپای تیرۆریستیی پاسدارانە، لە ریزی ئەو شیرکەتە فرۆکەوانیانەدان کە چەک و تەقەمەنیی بۆ سووریا دەگوازنەوە.

شیرکەتی بوئینگ و ئایر باس لە کاتێکدا گرێبەستیان لەگەڵ شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان بۆ فرۆشتنی فڕۆکە بەستووە، کە شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان راستەخۆ لە خزمەت سوپای تیرۆریستیی قودسی رژیمی ئیسلامیی ئێراندایە کە رۆڵی لە سەرکوتی خەڵکی ئازادیخوازی سووریادا هەیە.

پێشتر لە سالی ٢٠١٢دا شیرکەتەکانی ئێران ئایر و ماهان بە هۆی گواستنەوەی چەک و چۆڵ و دەزگای سیخوڕی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەمارۆیان خرابووە سەر.

شیرکەتە فڕۆکەوانییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران بەهۆی گەمارۆکانەوە، کەمترین ئەمنیەتی گیانیان بۆ مسافیران هەبوو، کە لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا چەندین فڕۆکەی تۆپۆلۆفی مسافیربەریی رژیم کەوتنە خوارەوە.

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە سووریا، بوونی هێزی چەکداری سوپای تیرۆریستیی قودس و هەروەها فڕینی فڕۆکەکانی ئەو رژیمە تیرۆریستییە بەرەو سووریا رووی لە زیادبوون کردووە و راستەوخۆ بڕیاری گەمارۆکانی سەر ئەسەدیان پێشیل کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆنگرێسی ئەمریکا سزایەکی دیکەی بۆ سەر رێژیمی ئێران پەسند کرد
بابەتی دواترپێش نوێژی هەینیی مەشهەد: نابێ پێش بە بوونی هێزە ئینتزامییەکان لە کۆنسێرتەکاندا بگیردرێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان