Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پێش نوێژی هەینیی مەشهەد: نابێ پێش بە بوونی هێزە ئینتزامییەکان لە کۆنسێرتەکاندا...

پێش نوێژی هەینیی مەشهەد: نابێ پێش بە بوونی هێزە ئینتزامییەکان لە کۆنسێرتەکاندا بگیردرێت

0
898

ڕۆژی کورد: بەپێیهەواڵی هەواڵدەیی “تەسنیم”، پێش نوێژی شاری مەشهەد، لە خوتبەکانی نوێژی هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕەخنەی لە بڕیاری نوێی ڕژیم لەمەڕ لاچوونی چاوەدێریی هێزە ئینتزامییەکانە لەسەر دام ودەزگای مۆڵەت پێدان بە کۆنسێرتەکان گرت و گوتی : “دەزگای دادوەری ئیزن نادات، ئێران ببێتە ناوەندی پەرەپێدان بە گەندەڵیی و بەڕەڵایی”.

نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی وێڕای هێرش بردن بۆ سەر ئەو بڕیارە کە ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ پێداچوونەوەی بۆ کراوە گوتی: “کەس مافی ئەوەی نیە پێش بە بوونی هێزە ئەمنیەتییەکان لە کۆنسێرتە مۆڵەت پێدراوەکان بگرێ و ئێمە ناتوانین لە هەمبەر فەساد و بەڕەڵایی و خوێڕیگەری بێ لایەن و هەڵوێست بین”.

عەلەموولهودا هەروەها گوتیشی: “دەوڵەت بۆ چ شتێک مۆڵەت دەدا بە کۆنسێرت؟ ئایا ئەو مۆڵەتە بۆ بەڕەڵایی و تێکەولێکەی قەراغ کۆنسێرتەکانیشە؟”.

پێش نوێژی هەینیی مەشهەد بە تووندی ڕەخنەی لە وەزیری ئیرشادی ڕژیم گرت و گوتی: “بەختەوەرانە دەزگای دادوەرییەکی بەبڕشتمان هەیە و دادوەرە جوامێرەکانیشمان لە هەر جێیەکی ئێران ئیزن نادەن کۆماری ئیسلامی ببێتە ناوەندی پەرەپێدان بە بێ ئەخلاقی و بەڕەڵایەتی”.

ئەحمەد عەلەموولهودا، پێش نوێژی مەشهەد و نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و عەلی موزەفەرری، سەرۆکی گشتیی دادگوستەری، دوو کەس لە دژبەرانی سەرەکیی بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە ئێرانن و تا ئێستاش چەندین کۆنسێرت و لەناویان کۆنسێرتی شەهرام نازری و کەیهان کەلهووڕیان لە مەشهەد و نیشابوور، هەڵوەشاندۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوورژیمی تاران ٢٠٠ جار لە سووریا رێكەوتنی ناوکیی لەگەڵ رۆژئاوای پێشل کردووە
بابەتی دواتروەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڕەشە لە بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد دەکات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان