Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەلاسی باوەجانی: شەڕ لە نیوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران...

سەلاسی باوەجانی: شەڕ لە نیوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران هاتە ئاراوە

0
1103

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە سەلاسی باوەجانی، ڕۆژی هەینی ١١ی پووشپەڕ لە دۆڵی دەرە، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، سێ جاشی ئەو ناوچەیە بە ناوەکانی  سابیر خاڵخاڵ کە لە دەست بەسەر کردنی شەهید ناسر سوبحانی، شەهیدی حیزبی دێموکراتدا کە  دەست بەسەر و دواتر شەهید کرا دەستی هەبووە هاوڕێ لەگەڵ دوو جاشی تر بە ناوەکانی ساڵح شعری و حوسێن یاسە ناسراو بە حوسێنە کوچ  کە هەر سێکیان جاشی خانەنشین کراون گەمارۆی پۆلێکی ٧ کەسی لە گریلاکانی پژاک ـیان داوە.

لە کاتی گەمارۆکەدا یەکێک لە گریلاکان پێکراوە و لەلایەن هەندێک خەڵکی ناوچە بۆ باغێک بە ناوی باخی حاجی سالار لە مەیانەی سەر بە سەلاسی باوەجانی  ڕاگوازراوە ئەوانەی تر ڕزگاریان بووە.

سی جاشی ئاماژە پێکراو  دواتر بە بێ سیم پەیوەندی بە پاسدار و جاشەکانی ترەوە دەکەن و هیزێکی زۆری ڕژیم دێتە ئەو ناوچە و گەمارۆی باخەکە دەدات.

بەپێی لێدوانی شایەتحاڵان، ئەو گریلایە کە بە هۆی گەمارۆی قورسی هێزەکانی ڕژیم و جاشەکانی ناوچە هیچ ڕێگایەکی دەربازبوون شک نابا بە نارنجەک خۆی تەقاندۆتەوە و لە ئەنجامدا شەهید بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ خەسار و زیانی مادی و گیانیی هێزەکانی ڕژیم لەبەردەست دا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە درێژەی میلیتاریزە کردنی کوردستان، چەکی قورس جێگر دەکرێ
بابەتی دواترسەلاسی باوەجانی: کوژرانی ٣ پاسدار و شەهیدبوونی گەریلایەک
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان