Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە درێژەی میلیتاریزە کردنی کوردستان، چەکی قورس جێگر دەکرێ

لە درێژەی میلیتاریزە کردنی کوردستان، چەکی قورس جێگر دەکرێ

0
1123

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێرانی ڕۆژی کورد لە شارەکانی مهاباد، سەردەشت و پیرانشار، دۆینی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕ دەیان ماشێنی هەڵگری تانک و تۆپ لە شاری ورمێ ـوە لە ڕێگای مهاباد و نەغەدەوە بەرەو شارەکانی سەردەشت و پیرانشار ڕاگوازراوە.

هەواڵنێرانی ڕۆژی کورد پشتڕاستی دەکەنەوە کە ٤ تانک بەرەو شاری سەردەشت و ٤ تانکی تریش بەرەو شاری پیرانشار ڕاگواستراون و ئەو تانکانە لە ناو شارەکانی پیرانشار و سەردەشتیش بینراون.

لە هەمان کاتدا ٦ ماشێنی هەڵگری تۆپ کە دەگوترێ تۆپی ١٠٦ بوون لە شاری ورمێ ـوە بەرەو شارەکانی سەردەشت وپیرانشار ڕاگواستراون.

٣ لەو شەش تانکە بەرەو سەردەشت و ٣ی تر بەرەو پیرانشار ڕۆیشتوون.

لە لایەکی ترەوە لە پارێزگای سنەوە هەواڵەکان باس لە میلیتاریزە کرانی زۆرتری سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە دەکەن.

لە هەمان کاتدا ئێستا مۆڵەتی سەردان و ئیزنی جاشەکان کە پێشتر حەوتوویەک ئامادەباشی و حەوتوویەک ئیزن بووە بۆتە دوو حەوتوو جارێک و هەر جار ٢ تا ٣ ڕۆژ پشوو کە دەگوترێ لە داهاتووی نزیکدا و بە چڕتر بوونەوەی حزووری پێشمەرگە ئەو ماوەیەش کورتتر دەکرێتەوە.

لە ناوچەی مەڕگەوەری سەر بە باژێری ورمێ ـش هەواڵەکان باس لە دامەزراندن و ئاوەدان کردنەوەی پایەگایەکی کۆن لە ناو دارستانەکانی پشت گوندی باوان دەکەن کە بە  (رێلێ باوا) بەناو بانگە و شوێنیکی چڕە و دارستانی گوێزی خۆڕسکە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومحەمەد نەزەری: بۆ ئازادیی کوردستان ٢٣ ساڵ دیکەش زیندانی دەکێشم/وتووێژی تایبەتیی ڕۆژی کورد
بابەتی دواترسەلاسی باوەجانی: شەڕ لە نیوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران هاتە ئاراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان