Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شاخەوانێکی کورد بەرەو بەررزترین چیای تاجیکستان کەوتە ڕێ

شاخەوانێکی کورد بەرەو بەررزترین چیای تاجیکستان کەوتە ڕێ

0
1005

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری پیرانشار، ئەندامێکی تیمی شاخەوانیی “هەڵگوورد”ـی شاری پیرانشار لە کوردستانی ڕؤژهەلات، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ ـی هەتاوی بە مەبەستی سەرکەوتن لە دوو لوتکەی ٧٠٠٠ میتری، بەرەو وڵاتی تاجیکستان کەوتە ڕێ.

گورژنفوسکایا و کمونیزم، ئەو دوو لوتکەی بەرز و بەناوبانگی وڵاتی تاجیکستانن کە ٧ هەزار میتر بەرزاییان هەیە.

هەواڵنیری ڕۆژی کورد کە خۆی یەکێک لە بەشداربووانی ڕێ و ڕەسمەکە بووە باس لە پشتگیری و پشتیوانی و پێشوازیی بەربەرین و گەرمی خەڵکی پیرانشار لە کاتی بەڕێ کردنی ئەو وەرزشوانە کوردە بۆ وڵاتی تاجیکستان دەکات.

بایزید نیکبەخت، شاخەوانێکی بەتوانای شاری پیرانشاری کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە پێشتر سەرپەرشتی ١٢ شاخەوانی گەنجی کوردی بۆ چیای هەڵگوورد کە 3607 میتر بەرزاییە، لە ئەستۆ بووە و بە سەرکەوتووییەوە لە ماوەی ٣ ڕۆژدا لە هەڵگوورد، سەرکەوتوون.

نیکبەخت بەر لە سەفەرەکەی سەردانی گڵکۆی شاخەوانی کۆچکردوو “خالید محەممەدی” ناسراو بە خالید شاخی کرد. خالید محەممەدی ساڵی رابردوو هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکەی و دوو منداڵیان لە نزیک گوندی قاڕنێ بە ڕووداوی هاتووچۆ، گیانیان لە دەست دا.

گرووپی شاخەوانیی “هەڵگوورد”ـی پیرانشار پێشتر لە ٢٤ی مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە چیای دەماوەند سەرکەوتوو کە لەو سەرکەوتنەدا (بایزید نیکبەخت، فاڕوق بادگیو و فەرعان محەممەدی) بەشدار بوون.

سەرکەوتن بۆسەر لووتکەی “سپی ڕێز” یەکێکی تر لە سەرکەوتنەکانی گرووۆی شاخەوانیی “هەڵگوورد”ـی پرانشارە کە تێیدا (بایزید نیکبەخت، فەرعان محەممەدی و محەمەدئەمین مەلامحەممەدئەمینی) بەشدار بوون.

گرووپی شاخەوانی “هەڵگوورد”ـی پرانشار هەروەها لە لووتکەی ٣٤٦١ میتریی چیای قەندیلیش سەرکەوتوون و ئەو سەرکەوتنە لە کارنامەکەیاندا تۆمار کراوە.

ڕۆژی کورد، هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ گرووپی شاخەوانیی هەڵگورد و سەرجەم وەرزشوانانی کورد ئاواتەخوازە.

بۆ ناسیاویی زیاتر لەگەڵ چالاکییەکانی گرووپی شاخەوانیی هەڵگوورد لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفەرماندەی هێزی زەریایی سپا: ئەگەر پێویست بێ گورزی گران لە عەرەبستان دەوەشێنین
بابەتی دواترئەنجومەنی جیهانی “قەڵەم” نیگەرانیی خۆی لەمەڕ دۆخی کەبوودوەند ڕاگەیاند
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان