Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فەرماندەی هێزی زەریایی سپا: ئەگەر پێویست بێ گورزی گران لە عەرەبستان دەوەشێنین

فەرماندەی هێزی زەریایی سپا: ئەگەر پێویست بێ گورزی گران لە عەرەبستان دەوەشێنین

0
1001

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس، عەلی فەدەوی، فەرماندەی هێزی زەریایی سپای تیرۆریستیی ڕژیم لە کۆبوونەوەی “سەرلەنوێ هزرینەوە لە چەمکەکانی شەڕگەلی داهاتوو”، گووتی: “عەرەبستان و وڵاتانی ئەندامی شۆڕای هاریکاری کەنداو دوژمنی سەرەکیی ئێران نین، ئەگەر پێویست بێ گورزی گران و قەرەبوونەکراو لە عەرەبستان دەوەشێنین:

فەدەوی گوتیشی: “سەرەکیترین دوژمن و نەیاری ئێران، ئەمریکایە.”

ئەو فەرماندەی سپای تیرۆریستیی ئێران لە درێژەدا گوتی: “هیچ کام لە وڵاتانی کەنداو یان شۆڕای هاوکاریی کەنداو، پارامیتری هەڕەشەبوون بۆ ئێرانیان تێدا نیە و خۆشیان ئەو ڕاستییە دەزانن”.

عەلی فەدەوی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک لایەن لە هەوڵی ئەوەدان جێگای دوژمنی سەرەکیی ئێران لە ئەمریکاوە بۆ سعوودیە بگۆڕن و گوتیشی: “جێگۆڕکێی ئەو دوو دوژمنە (عەرەبستان و ئەمریکا)، لە لایەن ئەمریکاوە گەڵاڵەی بۆ داڕێژراوە و ئەمریکا و ئیسراییل و سعوودیەکانیش بەدوای ئەو ئامانجەوەن بەڵام دوژمنی سەرەکیی ئێران، ئەمریکایە”.

فەدەوەی هەروەها گوتیشی: “هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ئیران لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە و ئەگەر هەڕەشەیەکی تریش بوونی هەبێ ئەوا لقی ئەو هەڕەشەیە، کەواتە سەرچاوەی هەڕەشە تەنیا ئەمریکاییەکانن”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەشت کەس لە کودتاچیەکان داوای پەنابەرییان لە یونان کردووە
بابەتی دواترشاخەوانێکی کورد بەرەو بەررزترین چیای تاجیکستان کەوتە ڕێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان