نووسینی: یۆنس ڕەزایی
شیرکۆ بێکەس لە شاعیرانی شوناس ساز و داهێنەری کوردە و لە وتارێکی تێر وتەسەل دا لایەنی شوناس لە شێعری شێرکۆ بێکەسم خستووەتە بەر باس کە بە زوویی بڵاو دەبێتەوە. پاش مەرگی ئەو شاعیرە مەزنە بە زۆر هۆ و یەک لەوان هۆکاری ئەدیب بوونەکەی شیعرێکم نووسی بە ناوی “ئۆقرەم بزر تا کازیوە”. هەر ئێوارەی کۆچی داویی شێرکۆ هاوڕێی شاعیر کاک جەماڵ مەلایی پێوەندی پیوە کردم کە نووسینێکی کورت بۆ مەرگی شێرکۆ بۆ حەفتەنامەی سیروان کە ئەوکات ئەو بەرپرسی بەشی کوردییەکەی بوو بنووسم. یادداشتێکم نووسی بە ناوی “له‌هه‌رێمی شێعردا…ئاڵاکان به ره‌شی هه‌ڵکه‌ن…تا سبه‌ینێ” و بڵاو کرایەوە. پاش بڵاو بوونەوەی شێعرەکەش هاوڕێی شاعیر و نووسەر کاک عەتا جەماڵی شیعرەکەی بە شێوازیکی تایبەت کردە فارسی و ئەویش لە زۆر شوێن بڵاو کرایەوە. بۆ یادی شێرکۆی شاعیر و لە سەر ئیزنی هاوڕێیانی ئازیزم کاک عەتا و کاک جەماڵ هەر سێ دەقەکە لێرەدا بۆ خوێنەران و هاوڕێیانی نووسەر و ئەدیبمان بڵاو دەکەمەوە.
********
.
.
١
.
له‌هه‌رێمی شێعردا…ئاڵاکان به ره‌شی هه‌ڵکه‌ن…تا سبه‌ینێ
کۆتایی ته‌مه‌نی خاچێکم به باوه
سه‌ره‌تای ته‌نیایی خاکێکیش … به په‌یڤی ژانێکی سه‌ره‌ڕۆ
ئه‌و له‌شه له مه‌رگا نیشتمان به کۆڵه و ده‌ئاژوێ
ده‌ئاژوێ ره‌وه‌یه‌ک باڵنده‌ی نووسراوه
به باڵی ساماڵ و ته‌مه‌وه “”ئۆقره‌م بزر تا کازیوه””
.
مه‌رگ به خێرایی گه‌یشتێ و ئه‌و رۆیی…رۆیی به‌ره‌و حه‌سانه‌وه‌یه‌ک له سای ئه‌و شاخه‌ی له واتا بۆ ئێستا و داهاتووی زمانێک و شوناسێک بنیاتی نابوو. خێرا به مه‌رگ خه‌ریکه بگات! له گه‌ڵ کێ ده‌دوێ ئه‌و مه‌زنه شاعیره‌ی که په‌له‌یه‌تی؟ له‌گه‌ڵ خۆی که دوا پڕۆژه‌ی بۆ نووسین به‌ر له گه‌یشتنی مه‌رگ بگه‌یه‌نێته ده‌ست هۆگرانی شێعری کوردی و خشتێکی تر وه‌سه‌ر ئه‌و بینایه بنێ که خۆی رۆڵی کاریگه‌ر و چاره‌نووسسازی له به‌رز کردنه‌وه‌ی باڵای و له پته‌وکردنی بناخه‌کانی دا بووه. ئه‌و به سه‌ر مه‌رگ دا زاڵ بوو، چون به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ پشوو سوار بیگاتێ، په‌یامی خۆی و دوا کتێبی خۆی گه‌یانده ده‌ست به‌رده‌نگانی شێعری جیهان. ئه‌و واتایه‌کی دیکه‌ی خسته سه‌ر واتاکانی شێعری جیهان و جا ئه‌و جار دڵنیا؛ له‌وه‌ی که مه‌رگ ئه‌گه‌ر بشگات هیچی له ده‌ست نایه و ته‌نیا ده‌توانێ جه‌سته‌ی ماندووی ئه‌و به‌ره‌و حه‌سانه‌وه‌یه‌کی ئه‌به‌دی به‌رێ، رووی له خه‌ڵک کرد و وه‌سیه‌تی بۆ کردن. وه‌سیه‌ت بۆ هاوڕێیان و هاووڵاتیان و هاوشارییه‌کانی. ئه‌و شار و خه‌ڵکه‌ی، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێک ئه‌و و هاوڕێیانی وشه‌ی ئه‌و نه‌بان، له ژێر دووکه‌ڵی بۆمباران و کیمیابارانی به‌عسدا له خنکان نزیک بوون. سه‌ره‌تا به زریانی تووڕه‌ی ناخ و وشه‌ی، دووکه‌ڵی له سه‌ر لادان و پاشان به شنه‌ی هێمنی په‌یامی، ورده ورده په‌نجه‌ره‌ی جیهانی به‌روو دا کردنه‌وه ، تا چیتر له ژوورێکی داخراودا هه‌ناسه‌سوار، چاوه‌ڕوانی مه‌رگ نه‌که‌ن. واته شێرکۆ و شێعری شیرکۆ “له پاڵ کۆمه‌ڵه فاکته‌رێکی تر” بوونه هۆی ئه‌وه‌ی دار و به‌رد و باڵنده و ئینسانی وڵاته‌که‌ی، هه‌وای تازه به ناخیان وه‌ر بێ، شێعری ئه‌و و “کۆمه‌ڵه فاکته‌رێکی تر” بوونه باڵ بۆ ئه‌و ئینسانانه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان له چوارچێوه‌ی داخراوی وڵاتێک‌دا مه‌جبوور بوون گازی سارین و بۆنی ساخته‌ی سێ‌و هه‌ڵمژن و هه‌ناویان به ژار دابرزێ و هیچیش نه‌ڵێن. ئه‌و وه‌زمان هات به کرداری رووبارێکی بێ بڕانه‌وه و به خوڕ. زمانی پاراو و ده‌نگی دلێری شێعری شێرکۆ؛ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که خه‌ریک بوون له مه‌رگ و رۆژهرهشی خۆیان دا له بیر ده‌چوونه‌وه، وه‌بیر جیهان هێناوه و شوناسێکی بۆ زیندوو کردنه‌وه که ورده ورده خه‌ریک بوو له بیر دهبراوه. شوناسێکی که هه‌بوو، به‌ڵام هێور هێور حه‌ول بۆ توانه‌وه‌ی درابوو. به‌ڵی شێرکۆ زیندووکه‌ره‌وه‌ی به‌شێک له شوناسی زمانی وڵاتی خۆیه‌تی.
مه‌رگ به هه‌موو دزێوییه‌کانییه‌وه گه‌یشته لای. به جه‌سته له گه‌له‌که‌ی دوور کرده‌وه، به‌ڵام به رووح و به‌رهه‌م میراتێکی بۆ گه‌له‌که‌ی به جێ هێشت که تا هه‌تایه وشه و وێنه‌ی له زه‌ین و زمانی خه‌ڵک ناشۆرێته‌وه. شێرکۆی مه‌زن که نه‌ریتێکی له نووسینی کوردی دا تێکشکاند و نۆڕمیکی نوێی هێنایه کایه‌وه. پاشان ئه‌و نۆڕمه زمانییانه، ئه‌و فۆڕمه شێعرییانه‌ی ئه‌و، له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌یدا زمان به زمان کوترانه‌وه و زه‌ین و زمانێک که خۆی دایهێنابوو، باڵی وه‌سه‌ر زه‌ین و زمانی به‌شێکی زۆر له شاعیرانی گه‌له‌که‌ی کێشا. که‌م کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌بوو، باسی زمانی شیعری شیرکۆیی و زه‌ینییه‌تی شێرکۆیی بۆ شێعر و وێنه‌ی شێعریی شیرکۆ ئاسای تێدا نه‌کرێ. هه‌ڵبه‌ت ده‌باز بوون له‌و زمانه به هێز و هه‌یمه‌نه‌یه و دوور که‌وتنه‌وه له‌و شێوه وێنه‌سازی و فۆڕمه شێعرییه ده‌وڵه‌مه‌نده، کارێکی ئه‌سته‌م ئه‌گه‌ر نا، به راستی دژوار بوو. شێرکۆ رۆیشت به‌ڵام شێعری شێرکۆ، زمان و وێنه‌کانی خۆی و وێنه شێعرییه‌کانی له زمانی کوردی‌دا زیندوون. زیندوو نه‌ک هه‌ر بۆ خوێندنه‌وه، به‌ڵکوو به‌رده‌وام ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبه‌خش بن بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووی شێعری کوردی. که‌واته به کورتی ده‌ڵیم شێرکۆ دیارده‌یه‌کی بێ وێنه بوو له ئه‌ده‌بیاتی نوێی کورددا … هه‌م به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که باس کرا و هه‌م به کاریگه‌رییه‌ک که له سه‌ر پته‌وکردنی زمان و ئه‌ده‌ب وه‌ک یه‌کێک له سازده‌ره‌کانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بوویه‌تی. کاتێک هه‌واڵی مه‌رگی شێرکۆ بڵاو بوویه‌وه، وه‌ک شاعیرێک ده‌بوو هه‌ستم به نیسبه‌ت که‌سێکی که به‌رده‌وام به‌رهه‌می بهخشهندهیم خوێندۆته‌وه و شانازیم به بوونی کردووه ده‌ربڕم. هه‌ر بۆیه به سوننه‌تی خۆی قه‌سیده‌یه‌کم بۆ نووسی و بڵاوم کرده‌وه به ناوی “ئۆقره‌م بزر … تا کازیوه”، پاشان وه‌ک که‌سێک که به نووسین له سه‌ر ره‌هه‌ند و لایه‌نه‌کانی شوناسساز کارم کردووه، به دوای ئه‌و پرسیاره دا چووم، که ئه‌گه‌ر بوونی که‌سێک و به‌رهه‌می ئه‌و که‌سه، له پڕ پیت و به‌هره بوون و زه‌نگینکردنی شوناسی وڵاتێک‌دا کاریگه‌ر بووبێ و له ناساندنیدا رۆڵی گێڕابێ، ئه‌ی بڵێی مه‌رگی هیچ کاریگه‌رییه‌کی بۆ ناساندنی ئه‌و شوناسه نه‌بێ؟ به وردی سه‌رنجم دایه ئه‌و راگه‌یه‌نه و ههواڵدهرییانهی باسی مه‌زنه شاعیرێک ده‌که‌ن. به‌شێک له سه‌ردێڕی رۆژنامه و سایته هه‌واڵییه غه‌یره کورده‌کان ئه‌وانه بوون؛ “ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ ئیمپڕاتۆڕی شێعر” ، “ئیمپڕاتووری شێعری دونیا کۆچی دوایی کرد” ، “کۆچی دوایی یه‌کێک له زنجیره لووتکه‌کانی شێعری جیهان” و… و … دوا به دوای ئه‌وه‌ش چاوێکم به سه‌ر هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کانی جیهان و ئێران‌دا خشاند، هیچ کامیان نه‌بوون که ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌کردبێته‌وه. ئه‌و جار دڵ‌پڕ و دڵنیا له‌وه‌ی که شێرکۆ له مه‌رگیشدا ناو و زمانی گه‌له‌که‌ی ده‌خاته‌وه به‌ر چاو و سه‌ر زمانی خه‌ڵکی جیهان ، هه‌ر وه‌ک له‌وه پێش به به‌رهه‌مه‌کانی، ئه‌و کاره‌ی کردبوو و رۆلێ خۆی وه‌ک کاراکته‌رێکی کارا، بۆ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی له پانتای جیهانیبووندا گێڕابوو. حوزووری شێرکۆ له کۆبوونه‌وه جیهانییه‌کانی شێعر وه‌ک شاعیرێکی کورد، وه‌رگێڕانی شێعری شێرکۆ به زمانه جیاوازه‌کانی جیهان، ناسرانی شێرکۆ له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی ئه‌ورووپایی و ئامریکایی وه‌ک شاعیرێکی کورد که به زمانی کوردی شێعر ده‌نووسێ و ئه‌ندێشه و بیر و وێنه‌ی شاعیرانه‌ی بۆ خه‌ڵکی وڵاتانی دیکه‌ش جوان و چێژ به‌خشن… به شێعری به‌رز و داهێنه‌رانه‌وه، که تێیاندا ژانری تاقانه‌ی رۆمانه شێعریش مۆری و ئیمزای تایبه‌تی ئه‌وی پێوه‌یه، هه‌موویان ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن که نازناوی ئیمپڕاتووری شێعر بۆ که‌سایه‌تێکی وا نێوبه‌ده‌ره‌وه هه‌م ره‌وایه و هه‌م مایه‌ی شانازی بۆ وڵات و زمانه‌که‌ی. شێرکۆ ئه‌و به‌رزه شاعیره بوو که هیچ خه‌مێکی گه‌له‌که‌ی نییه له شیعری ئه‌ودا گیانی وه‌به‌ر نه‌هاتبێ و هیچ دیارده‌یه‌کی ئینسانیش نییه له شێعریدا شه‌پۆلی نه‌دابێته‌وه، ئه‌و له‌و سه‌ر هه‌تا ئه‌و سه‌ری وڵاتی شێعری به رووح دیوه، ئه‌و له‌وبه‌ر تا ئه‌وبه‌ری رووحی ئینسانی سه‌رده‌می هه‌ست پێکردووه، ئه‌و شێوه دوورگه‌کانی ئه‌فسانه و که‌نداوه‌کانی ئوستووره و ده‌ریاکانی مێژوو و ئوقیانووسه‌کانی زمانی یه‌که یه‌که به سه‌ر کردۆته‌وه … به داب و ره‌سمی ئیمپڕاتۆرێکی مه‌زن … ماڵئاوا ئیمپڕاتۆر … ماڵئاوا … ئێستا به حورمه‌تی شان و شه‌وکه‌تی تۆ…ئاڵای نووسینمان له هه‌رێمی هه‌ست به ره‌شی… تا نیوه هه‌ڵده‌که‌ین … ماڵئاوا.
.
…” له ئێسته به دواوه … دارستان نوستووه له خۆفی بێشه‌یه‌ک رێبه‌ندان
حه‌ڵه‌بجه برینی ماندووه … به دێڕی وشکه‌ساڵ
وه هه‌زاران هه‌زار مه‌زاریش … ره‌ش پۆشی جووڵه‌یه‌ک
“دهلاڵۆ… رابهوه”…
به جه‌سته‌ی نیشتمان بسپێره نیگات و
به دێڕی هه‌میشه‌ی رۆژ ژومێر … شێعرێکی سه‌ره‌ڕۆ.”.. “ئۆقره‌م بزر…تا کازیوه”
.
.
.
ئۆقره‌م بزر … تا کازیوه
بۆ ئاوا بوونی شێرکۆی مه‌زن
.
.
کۆتایی ته‌مه‌نی خاچێکم به باوه
سه‌ره‌تای ته‌نیایی خاکێکیش … به په‌یڤی ژانێکی سه‌ره‌ڕۆ
ئه‌و له‌شه له مه‌رگا نیشتمان به کۆڵه و ده‌ئاژوێ
ده‌ئاژوێ ره‌وه‌یه‌ک باڵنده‌ی نووسراوه
به باڵی ساماڵ و ته‌مه‌وه
به هێلانه‌یه‌ک له وشه‌ی دڵ‌پڕ و خه‌مه‌وه
کۆتایی ته‌مه‌نی بایه‌کم … به ده‌شتی شاره‌زوور دا سه‌رشێت
خۆش مروور هه‌رگیز … نا
به شمشاڵێکی لێڵ … له دوێنێ و له ئێستا
.
خه‌می شار به شار و گوند به گوند
گه‌رایان پاییزه … له خهزهڵوهرێنی هه‌ستت دا
برینی سات به ساتی سبه‌ی … که؛ ونن …
له سازی وشه‌ت دا
بارانه…
وه جه‌سته‌ی نیشتمان ده‌ژنی
له سه‌ر نۆتی هۆن هۆن … په‌ژاره و دڵپڕی
.
سه‌ره‌تای ئاوازی وشه‌کان … لێڵه دار
زاراوه‌ی کام سازم به گه‌ڵای بسپێرم
وه روونه دارستان به تیشکی نیگایه‌ک …
که دڵۆپ دڵۆپ گوڵ … به خوێنی وه‌ر بووه
تاریکه پێنووسێک … ده‌بیستین ده‌سپێکی کاکۆفۆنییهکی (1) شڵه‌ژاو
وه زوڵاڵ سه‌مفۆنیای شێعرێکت … گڤه گڤ …
به سییه‌ی ده‌شته‌وه … داگیرساو
.
کۆتایی کام نۆتت بژه‌نێ لاپه‌ڕه‌ی رۆژژمێر
ئه‌ی باڵات له ساڵی ئوقیانووس پڕ ئاوتر
سروودت ته‌مه‌نی مانگێک بوو … چارده نا … شازده‌ی مانگ
وه شێعرت هه‌بوونی متمانه‌ی هه‌تاو بوو
بۆ جه‌نگه‌ڵ … که تاڵانی تیشک و ئه‌ستێره.
.
کازیوه … به شێعری کانیله‌ی عاشقان … رادهبووی
هه‌تاکوو ته‌نیایی هه‌ڵۆی سوور(2) … که په‌نجه‌ت باڵی بوو
تینووویه نیشتمان به جه‌سته‌ت
که خه‌ونی ده‌ریابوو
وه ده‌فته‌ر به وشه‌ت
که ته‌ونی بێ نه‌خشه‌ی مه‌ینه‌تی
.
له ئێسته به دواوه… من ئیترشارێکم …
بێ نیگا و چه‌مه‌ری شاخێکی سه‌ربه‌ته‌م
من ئیتر نیشتمان … بێ ئه‌وه‌ی برینم بچێنێ …
پێنووسێک له جه‌سته‌ی سنووردا
من ئیتر … مه‌زارێک … که خوێنم نه‌به‌دی
بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ک راچڵهکێ به وشه‌ی شاعیرێک …
ته‌نیایی برینی باوانم
.
له ئێسته به دواوه…دارستان نوستووه له خۆفی بێشه‌یه‌ک رێبه‌ندان
حه‌ڵه‌بجه برینی ماندووه … به دێڕی وشکه‌ساڵ
وه هه‌زاران هه‌زار مه‌زاریش … ره‌ش پۆشی جووڵه‌یه‌ک
دهلاڵۆ… رابهوه… به جه‌سته‌ی نیشتمان بسپێره نیگات و
به دێڕی هه‌میشه‌ی رۆژ ژومێر … شێعرێکی سه‌ره‌ڕۆ.
.
له چاوی جوغڕافی کام به‌هاری ون دا… سره‌وتی سه‌ربه‌خۆ
که نیگات باخێکه
له نێوان که‌وشه‌نی کام دێڕدا
که شکۆت سێبه‌ری شاخێکه؟
نهحهجمای له به‌ندی ئاوردا
له واتای ده‌ریا دا
ناته‌بای سنوور و تاراوگه
.
نیشتمانی باڵات … ئازاری وێرانی
به‌یداخی پیرۆزی
شه‌ڕابت؛ دوایین پێکی تاڵی گاتاکان
وه ئاخر ئایه‌تی ناڕهسی ئه‌وێستاش
بوو به سه‌ردێڕی بزه‌ت…
.
به‌هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی کۆتره‌وه
په‌نجه‌ی خۆم ده‌خه‌مه ناو هه‌وری چوار دێڕی پهڕیوهت
په‌نجه‌ره‌ی ته‌ماشام تابووتت ده‌نێژێ … له‌دڵ دا
.
لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می … رهشاییت … کیشوه‌ری بهرامهکانه
لاپه‌ڕه‌ی دووهه‌می … ته‌نیاییت … مه‌مله‌که‌تی ره‌نگه‌کانه
لاپه‌ڕه‌ی سێهه‌می … غه‌ریبیت … ته‌مه‌نی ره‌شی ئافات و با و بۆرانه
لاپه‌ره‌ی چواره‌می … دوکه‌ڵت …
مژێکی قووڵ له جگه‌ره‌ی ئاگردانی سه‌ده‌کانه
که جه‌سته‌یه‌ک له تاریکی دا گه‌شاوه … به لێوی ژانه‌وه
.
جه‌سته‌ت پیرۆزه له غوربه‌تی برین دا
ده‌نگت
به‌هه‌زاران لاپه‌ڕه‌وه رادهژێ
تا سروودی زهردهپهڕیک
له‌خه‌فه‌تی دڵداران دا
که ده‌وران ده‌وری نیگایان تێل دڕوویه
که حه‌د و سه‌دی دڵیشیان هه‌ر تێل دڕوو(3)
وه هه‌رێمی ساڵیان … به‌رده‌وام ته‌مه‌نی به‌فرانبار
.
ئاوابوون هات
ئه‌ی جه‌سته‌ت به خاچی خه‌مه‌وه…که‌سیره
ئاوابوون هات
ئه‌ی خۆره‌تاو….له ئاسۆی پیتهکانتهوه…
ئۆقره‌ی بزر تا کازیوه
.
ئێستاکه‌ش وا ئه‌سپی سه‌ره‌ڕۆی په‌نجه‌ی من
کاتێکه به به‌ژنی لووتکه‌وه… قه‌تیس ما‌و
حیله‌ی دێ له سای دار به‌ڕوویه‌ک … که سروودێکی لێڵ ده‌خوێنێ
من ئێستاش بزه‌م دێ … بزه‌یه‌ک له ره‌نگی ساماڵ و
له سیمای نه‌هاتی
.
حیله‌یه‌ک له یاڵی دارستان ده‌سووتێ
چریکه‌ی گۆرانی ده‌بزێوێ ئازارم:
به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی له پرسه‌ی مانگ نه‌بوو
به‌خته‌وه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی … له ساڵی مانگیی دا
نه‌نووسراو به ته‌ختی ته‌وێڵی مه‌رگه‌وه…
ئێستاکه‌ش حیله‌ی دێ شه‌وه‌زه‌نگ
رووناکیت پیرۆز بێ
.
.
1- کاکوفۆنی: له به‌رانبه‌ر سه‌مفۆنی دا. کۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگه نالێکهکان له په‌نای یه‌ک
.
.
.
“بی قرار تا سحر”
برای غروب شیرکو بی‌کس
شعر: یونس رضایی
مترجم: عطا جمالی
.
.
پسین عمر یک صلیب در باد …. این منم
آغاز تنهایی یک خاک نیز
در کلام دردی بی لگام
وطن را بر دوش گرفته … در مرگ نیز به پیش می‌راند آن تن
به پیش می‌راند خیل مرغان مکتوب را
سبکبال و مه پوش
با آشیانی لبالب واژه‌ی اندوه
پایان عمر یک بادم … مجنون بر دشت شارزور
نه خوش گذار … حاشا
با نی لبکی مضطرب … به دیروز و اکنون
اندوه شهر و ده یک به یک
خزان است نطفهشان … در برگریزان احساس
زخم دما دم فردا … که غایباند در ساز واژهات
بارانی
که می نوازد تن وطن را
در نت هق هق … اندوه و بغض
آغاز آواز واژهگان … گل آلودهی درخت
لهجهی کدامین ساز را به برگ بسپارم
و روشن است جنگل با نور نگاهی … که قطره قطره گل … به خونش نشسته
تاریک است خامهای … سرآغاز آشفتهی یک کاکوفونی(1) در گوشمان
و زلال سمفونی یکی شعرت … خروشان … بر سینه‌ی دشت … شعله و‌ر
نهایت کدامین نتات را بنوازد صفحات تقویم
ای قامتت پر آبتر از سال اقیانوس
سرودت عمر یک ماه بود … نه چارده … “شانزدهم”
و شعرت یقین آفتاب
برای جنگل … که تاراج نور و ستاره
پگاه … با شعر چشمهی عاشقان … برخاسته
تا تنهایی “عقاب سرخ”(2) … که سر انگشتانت … بال او
وطن تشنه است به تنت
که رویای دریا بود
و دفتر به واژهات
که قالی بی نقشه‌ی محنت…
“زین پس”… شهریام من … بی نگاه و مرثیهی کوهسار مه پوش
از این پس من وطن … بی آنکه زخمم را بکارد خامهای … در تن مرز
زین پس من … مزاری … که خونم ناپیدا
بی آنکه مدام آشفته با واژگان شاعری … تنهایی زخم نیایم
ازین پس … خفته است جنگل از خوف بیشهای بهمن
در سطری سترون … خسته است زخم حلبچه
و هزاران هزار مزار … سیهپوش خامهای روشن
“برخیز … بسپار به تن وطن، نگاهت را
و به سطر همیشهی تقویم … ترانهای سرکش
در چشم جغرافی کدامین بهار غایب … بی واسطه آرمیدی
که نگاهت باغی است
میانِ کرانِ کدامین سطر
که شکوهت سایه‌ی شاخساران
بی قرار
در بند آتش
و در مفهوم دریا نیز
نا همگام با مرز و تبعیدگاه
قامتت … وطنی؛ و درد ویرانی
درفشت
شرابت … واپسین جام تلخ گاتها
آخرین آیهی نارس اوستا نیز
عنوان لبخندت
با هزار صفحهی کبوتر
انگشتم در پی ابری از چهار سطر آواره
پنجرهی تماشایم دفن می‌کند تابوتت را … در دل
اولین صفحهاش … سیاهیت … قاره‌ای رایحه
صفحهی دومش … تنهاییت … سرزمین رنگها
صفحهی سومش … غربتت … عصر سیاه آفات و طوفانها
صفحهی چهارم … دودت … پکی عمیق از سیگار آتشدان قرنها
که اندامی درخشنده در تاریکی … بر لب رنج
تنت پیر‌وز در این غربت زخم
صدایت
با هزاران صفحه در اهتزاز
تا سرود شفق در اندوه عاشقان
که “نگاهشان محصور سیم خاردار
و مرزهای قلبشان … سیم خاردار”3
و اقلیم سالشان … مکرر ماه برف
اینک رسیده غروب
ای تنت بر صلیب غم … کرخت
رسیده غروب
ای که آرامش آفتاب … ازافق واژهگانت … مفقود
تا سپیده
و اکنون
این اسب سرکش انگشتان من
زمان است بر قامت اوج … آویخته
به شیهه … درسایهسار بلوطی
سرداده سرودی گل‌آلود
من هنوز می‌خندم … لبخندی به رنگ بی ابر آسمان
به سیمای محنت
برافروخته شیههای از یال جنگل
طنین آوازی برانگیخت دردم را:
خوشبخت آنکه در ختم ماه نبود
خوشبخت آن روز که… در سال هجرت ماه
نانوشته ماند … بر پیشانی مرگ
هنوز شیهه می‌زند ظلمات
روشناییت مبارک
1. کاکوفونی: در مقابل سمفونی. تجمع نواهای ناهمنوا در کنار هم
2. عبارت‌های داخل گیومه تمهایی شناخته شده یا آثار معروف شیرکو بی‌کس هستند
3. گرتهای از یکی از اشعار یانیس تئتسوس