محەممەد جەواد زەریف لە درێژەی سەفەرەکانی خۆی، گەشتێکی نوێی بۆ ئەوروپا دەست پێکردەوە

0
571

ڕۆژی کورد: محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەرەکانی خۆی دوای ڕێککەوتنی بەرجام، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی جۆزەردان، بەرەو وڵاتی لەهیستان (پۆلەند) کەوتە ڕێ.

بڕیارە سەفەری نوێی زەریف، ماوەی یەک حەوتوو بخایەنێت و دوای لەهیستان بەرەو فەنلاند، سوئێد و لتوۆنی، درێژە بە سەفەرەکەی بدات.

بەپێێ لێدوانی ڕامین میهمانپەرەوست، سەفیری ئێران لە وەرشەو بۆ هەواڵدەریی فارس، یەکێک لە کارەکانی زەریف لە سەفەر بۆ لەهیستان واژۆکردنی یادداشتی هاوڕایی ڕاوێژگەلی سیاسی لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتەیە.

شایانی ئاماژەیە کە لەو سەفەرەدا تیمێکی ٦٠ کەسی ئابووری، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هاوسەفەرن.

شایانی باس و وەبیرهێنانەوەیە کە کورد، ئێران و ئازادیخوازەکانی نیشتەجێی وڵاتی فینلاند، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕاگەیێندراوێکدا داوایان کرد سەرجەم کوردستانی، ئێرانی و ئازادیخوازانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند لە ڕۆژی سەفەری زەریف، وەزیری دەرەوەی ڕژیم کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی پێک بهێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.