Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئەمریکا: ڕادەست کردنی مووشەکی ئێس-٣٠٠ گەمارۆی نوێی بۆ ڕژیمی تاران بەدواوە دەبێ

ئەمریکا: ڕادەست کردنی مووشەکی ئێس-٣٠٠ گەمارۆی نوێی بۆ ڕژیمی تاران بەدواوە دەبێ

0
1365

ڕۆژی کورد: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفڕانسیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕادەست کردنی موشەکی ئێس-٣٠٠ بە ڕژیمی تاران، دەتوانێ سەپاندنی گەمارۆیەکی نوێی بۆ سەر ئەو ڕژیمە بە دواوە بێت.

ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە، ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی ڕۆژی ئەرتەشدا کۆمەلێک کەلوپەلی نیزامیی نمایش کرد و کە گوتەی خۆی بەشێک لەو کەلوپەلانە موشەکی ئێس-٣٠٠ بوون.

جان کێری ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ خاکەلیوە لە دانیشتنی حەوتووانەی خۆیدا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: ” ئەمریکا ڕاستەوخۆ و لە نزیکەوە چاوەدێریی ڕادەست کردنی سامانەی مووشەکی ئێس-٣٠٠ بە ئێران دەکات.

پێشتر حوسین جابری، وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی تاران لە رڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەدا باسی لە جێبەجێ بوونی قۆناغی یەکەمی گرێبەستی ڕادەست کردنی سامانەی مووشەکیی ئێس-٣٠٠ بە ئێران کردوو.

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نووسیویەتی کە بەپێی یاساکانی ئەمریکا، ڕادەست کردنی سامانەی مووشەکی ئێس-٣٠٠ بە ئێران، گەمارۆیەکی نویێ بۆ ئەو ڕژیمە بەدواوە بێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، ناکرێ بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەین.

هەواڵدەریی “ئیتارتاس”ی ڕووسیا هەواڵی ڕاهێنانی ٨٠ کەسی بۆ کارپێکردن بە مووشکەی ئێس-٣٠٠ بۆ ڕژیمی تارانی بڵاو کردۆتەوە کە لە ئەمساڵدا بۆ ئەو مەبەستە ێاهێنانیان پێ دەکرێ.

مووشەکی ئێس-٣٠٠ توانای پێکانی فڕۆکەی شەڕکەری لە بەرزایی ٣٠ کیلۆمیتریی زەوی و هەروەها مەودای ١٥٠ کیلۆمیتری هەیە و هەروەها دەتوانێ لە یەک کاتدا ١٠٠ ئامانج بپێکێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووماددە هۆشبەرەکان لە کوردستانی خۆرهەڵات و ئێران/وتووێژ لەگەڵ حیکمەت ئەمیری
بابەتی دواترپارتی ئازادیی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ چالاکیی هەڵۆکانی رۆژهەڵات ڕاگەیاند

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان