Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فڕۆکە شەڕکەرە بۆمبهاوێژەکانی ڕووسیە لە هەمەدان جێگیر کران

فڕۆکە شەڕکەرە بۆمبهاوێژەکانی ڕووسیە لە هەمەدان جێگیر کران

0
1029

ڕۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ سەردانی میخاییل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتیی ویلادیمێر پوتین بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناڤین، بۆ ئێران، ڕاگەیێنەکانی ڕووسیە هەندێک وێنەیان بڵاو کردۆتەوە کە نیشان دەدا شەڕکەرە بۆمبهاوێژە ستراتژیکییەی TU-22M3ـەکانی ڕووسیە لە فڕۆکەخانەی هەمەدان، جێگیر کراون.

هەندێک دەزگا و ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی عەرەبیی نزیک لە ئێران و سووریە وەک “ئەلمەسیرە”، ئامانج لە جێگیرکردنی ئەو بۆمبهاوێژە ڕووسیانە لە ئێران دەگەڕێننەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەودا 2100 کیلۆمیتریە کە شەڕکەرە ڕووسەکان بۆ بۆبمبارانی بنکەکانی دژبەرانی ئەسەد لە ڕووسیەوە تا سووریە دەیانپێوا، دەگوترێ ئەو مەودایە ئێستا بۆتە 900 کیلۆمیتر و بەو پێیە ئێستا ڕێژەی ئەو سووتەمەنییە کە لەگەڵ خۆیان ناچار بوون هەڵیگرن ٦٠% کەم بۆتەوە”.

چاوکانییە ڕووسیەکان باس لەوە دەکەن کە لەمەبەدوا ئەو بۆمبهاوێژانە ئەژمارێکی زێدەتری OFAB 250-270 لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن و لە لایەکی تریشەوە ئەژماری ئەو فڕۆکە شەڕکەرە ڕووسیانە کە بنەکەکانی دژبەرانی ئەسەدیان بۆمباران دەکرد، زێدەتر دەکرێن.

دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیە تا ئێستاش لەمبارەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە و نە ڕەتیان کردۆتەوە و نە پشتڕاستیان کردۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشرۆڤه‌ی ڕۆژی کورد/ هەوڵی ڕژیمی ئێران بۆ ئەمنیەتی کردنی کوردستان لە ڕێگای پڕووپاگەندەو دروست کردنی سناریۆ
بابەتی دواترسێ هاووڵاتیی عەرەب لە ئەهواز لەسێدارە دران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان