ئەلبوومی “مێخه‌کبه‌ند” که به هاوکاری تاقمێک له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری مه‌هابادی به‌رهه‌م هاتووه، ڕوونوێنی ده‌کرێت. ئه‌م ئەلبوومە له لایه‌ن “شۆڕش مه‌حموودی”، خوێندراوه و”شاباز شاهین پوور” میلۆدییه‌کانی داڕشتووه.
له‌م ئەلبوومەدا فۆرمه‌کانی موسیقای ناوچه‌ی موکریان وه‌ک به‌یت، حه‌یران و فۆلکلۆری کوردی کار کراوه. گۆرانییه‌کان بریتین له “ته‌یری گه‌رمێن”، “چاوڕه‌ش”، “ئایشێ گوڵ”، “نه‌رمه نه‌رمه”، “به‌سه‌ردا”، “تۆزێک باڵاچی”، “پاییزه” و “ئاشنا”.
ڕێوڕه‌سمی ڕوونوینی له ئەلبوومی مێخه‌کبه‌ند به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان “عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی”، “مه‌هدی ئه‌حمه‌دی”، “شۆڕش ماملێ” و به‌رپرسانی هونه‌ری مه‌هاباد به‌ڕێوه ده‌چێت. شایانی باسه به‌رنامه‌که کاتژمێر ۶‌ی ئێواره، ۸ پوشپه‌ڕ له هۆڵی “وه‌حده‌تی” شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه ده‌چێت.