دوچەرخەسوارانی مەریوان و بۆکان بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی کیمیابارانی سەردەشت، بەرەو ئەو شارە کەوتنە ڕێ

0
777

ڕۆژی کورد: ڕۆژی دووشەممە ٦ پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژمارەیەک لە دوچەرخەسوارانی شارەکانی بۆکان و مەریوان بۆ بەرزراگرتنی یادی قوربانیانی کارەساتی ٧ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری سەردەشت، بە دوچەرخە بەرەو شاری سەردەشت کەوتنە ڕێ.

ئەو کارە هێمایینە لە ژێرناوی دروشمی” نا بڵێ بۆ شەڕ و بەڵێ بڵێ بۆ ئاشتی” بەڕێوە چوو.

دووچەرخەسوارانی بۆکان و مەریوان، مەودای ٢٠٩ کیلۆمیتریان بە دووچەرخە بەرەو سەردەشت بڕیوە.

وێنەیەک لە کیمیابارنی سەردەشت

شاری سەردەشت کە یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان و سەر بە پارێزگای ئورمێ ـە و کەوتۆتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروە ھا دەێکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان.

شاری سەردەشت و گوندی ڕەشە هەرمێ، کاتژمێری ٤،٣٠ سەر لە ئێوارەی ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ ھەتاوی بەرانبەر بە ٢٨/٦/١٩٨٧ زایینی ، لەلایەن ھێزە ئاسمانیەکانی رژێمی بەعس و فرۆکەوانەکانی ئەو سوپایە، بە گازی کیمیاوی بۆردومان کرد.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت