رووناكییه‌ك له هه‌ناوی شه‌وه‌زه‌نگا
بۆ دکتۆر قاسملوو کە دەقە شێعریكی مەزنە
شەریف فەلاح
كاتێك زه‌وی زریكاندی و
له قه‌ڵشی پڕ له خۆزگه‌ی ئه‌م خاكه‌دا
باڵایه‌ك له قه‌ندیل و
پێده‌شتێك له حه‌یرانی ژین و
ئاسمانێك له خۆر و
چه‌خماخه‌یه‌ك له
قوڕگی ئه‌نگوسته‌چاوی نووته‌ك و
دیوانێك له شێعر و
چارۆكه‌یه‌ك له په‌خشان و حیكایه‌تی
كۆنی مێژوو،
هۆگری ئه‌م دارستانه چڕ و شه‌ته‌كه‌ی نیشتمان بوون.
***
شه‌و بوو،
شار و شاخ و
ده‌شت و بنار،
كوێستان و پێده‌شت،
كانی و شه‌قام،
هۆبه و هه‌وار،
بێ ئۆقره بوون له حه‌ژمه‌تی
بێ كۆتایی خوره‌ی شه‌و.
شه‌وه‌زه‌نگ بوو،
دنیا چڕ و
خه‌و له چاو و پێلوو ماندوو
ئاسمان كش و
زه‌وی كڕ و
ئه‌ستێره كزكز،
زریوه‌ی ده‌هات.
تاریكی رچه و شقڵی شه‌وی شكاندووه،
به‌فر قه‌د و باڵای شاخ و
كه‌وه و یاڵ و هۆبه‌ی داپۆشیبوو.
***
تاریكییه و ئه‌نگوسته‌چاو،
نه زرینگه‌ی زه‌نگی كاروان،
نه خشپه‌ی پێی نێچیران له لاپاڵ،
نه جریوه‌ی مه‌لانی سه‌رگه‌ردان،
شه‌و زاڵه و تاریكی ژیانی داپۆشیوه.
تاریكیه و یاڵه و یاڵ بزه‌ی رووناكی ده‌تارێنێ،
نه هه‌ناسه‌ی سه‌ر پێخه‌فێ،
نه قریشكه‌ی كیژه بێرییه‌ك له كانیله‌ی ئاوات،
ژیان خه‌ریكه ده‌خنكێ،
خه‌ونی ئاسمان له ناخی تاریكیا،
قریوه‌ی دێ،
زه‌وی كپ و دارستان نوستوو،
پێده‌شت سپی پۆشه و
گه‌له‌گورگی
دڕ و ده‌مار
قوڕووسكه‌ی برسێتیان
بێده‌نگیی سامناكی شه‌و ده‌شكێنێ.
***
چوارپه‌لی كات له زنجیره و
له كه‌له‌پچه‌ی شه‌وه‌زه‌نگا له په‌لوپۆ كه‌وتووه،
شه‌وه شه‌و،
زریكه ده‌نگێك نابیسێت و
قامچی حیله‌ی ئه‌سپی هاوار راوم ده‌نێ،
دارستان بێزوو به ئازادی ده‌كا،
ئازادی ده‌ستی ئیعجازی عیسای ده‌وێ،
نوورێك، بزه‌بیه‌ك، هیوایه‌ك له‌ودیوی
ماڵی شه‌وه‌زه‌نگه‌وه
شۆڵه‌ی چرایه‌كی هه‌ڵمژتووه و
به قوڕگی سیخناخی شه‌ودا هاوار ده‌كا.
***
چه‌مه‌ڕایه ژین،
ئه‌ویناران شه‌و له‌ت ئه‌كه‌ن و
وشه‌ی ئازادی ئه‌كه‌نه میوانی ژوانگه.
سترانێكی یاخی،
ئاهه‌نگێكی سه‌رشێت،
له قه‌ڵمڕه‌وی دیوان ئه‌په‌ڕێته‌وه و
زه‌وی به دوای خۆیدا په‌لكێش ئه‌كا.
هۆ گه‌لی بریندار!
هۆ كاروانه بێ پێشه‌نگه‌كه‌ی یاران!
هۆ خۆزگه زامداره‌كه‌ی مۆته‌كه كوژ!
ده رابه، رابه، یاران
له كۆشی تاریكیا باڵای حه‌زیان
به چڕنۆكی شه‌وه‌ی شه‌یتان برینداره.
***
شه‌و خه‌ریكه شه‌ق ده‌بات،
ئاسۆ بزه‌ی رووناكی ده‌كاته
میوانی لێوی ئاڵی نیشتمان،
زایه‌ڵه‌ی ژینه‌ژانی دایكێك، زریكه‌ی زه‌وی و
بزه‌ی یه‌لدا و باڵای قه‌ندیل
ده‌فی خۆر و چه‌خماخه‌ی قوڕگی تاریكی و
دیوانی شێعر و
چارۆكه‌ی كۆنی مێژوو و
زریكه‌ی شار و قرمه‌ی شاخ و
زرینگه‌ی كاروان
ده‌كاته شقڵی مۆسیقای شاری ژیان.
***
له‌م شه‌وه‌دا
مێژوو ملوانكه‌ی شینی ئازادیی
كرده گه‌ردنی لانكه‌ی گه‌لی قاسملوو.
له‌م شه‌وه‌دا قه‌ندیل باڵای كرد و
كرماشان به شاهۆدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی
رۆڵه‌ی بیستوونی بۆ ئاگری شاند.
واته‌ش:
یاران هاته ده‌ر ئه‌ستێره له كه‌ل
رزگارمان كه‌ید وه ده‌رد و ئه‌مه‌ل
شه‌و ئه‌تارێنێ رووناكی دێنێ
مێژووی شار و شاخ جوان ئه‌خه‌مڵێنێ
یاران باینه دیار ئی رووناكییه
دی مرۆ كوشتن وه‌ی شاره نیه
ئیتر تاریكی ده‌بێ بار بكا
نۆره‌ی ژیانه روو له شار بكا
رۆڵه‌یه‌ك هاتیه عه‌بدولڕه‌حمانه‌ن
مزگێنی ده‌ری ژینی كوردانه‌ن
دایكی له خاكه و باوكی مێژووه
دوژمن به‌ناوی زراوی چووه
***
شقڵی شه‌وه‌ی تاریكی شكا،
شه‌و ده‌رپه‌ڕی،
مۆته‌كه‌ی گنخ و لیخنی تاریكی
ترسی لێ نیشت،
ئاسمان زریكاندی، په‌یژه‌ی باران
گه‌یشته سه‌رماڵی ژینی كوردان.
كۆرپه و لانكه و ژین و ژیان،
تابڵۆیێكه و به ده‌لاقه‌ی داهاتۆوه هه‌ڵواسراوه.
دایكێك به‌سه‌ر لانكه‌دا
نوشتاوه‌ته‌وه و شیری خه‌بات و به‌رخودان ده‌داته تفڵی هیوا.
***
مه‌لی بیری هه‌ڵفڕیوه و
به ئاسمانی مێژووی كوردا راخوشینی
ئه‌ستێره‌كان باوه‌شێن ئه‌كا.
دایه‌ی دڵسۆز دانوشتاوه و ناخی پڕ له كولێ
هاتۆته جۆش و نێوچاوانی ماچێك ده‌كا و
ده‌یلاوێنێ:
رۆڵه‌ی شیرینم كۆرپه‌كه‌ی دایه
تۆ هیوای گه‌لی چیت له دڵ دایه
رۆڵه ده‌زانم ئه‌مشه و دره‌نگه
دنیا نوستووه و وا شه‌وه‌زه‌نگه
ئه‌مشه‌و شه‌وێكی درێژ و ماته
به‌ڵام مه‌ترسێ دایه له لاته
نێو چاوت روونه و داهاتوت گه‌شه
ژینت له‌پێناو كوردی بێبه‌شه
نركه ده‌خه‌یه پێده‌شت و شاخان
ئاودێری ده‌كه‌ی به خوێنت ژیان
به بیری ورد و به هزر و به هۆش
باكوور و باشوور ده‌هێنییه جۆش
ده‌یخه‌یته‌وه گه‌ڕ شۆڕ و خه‌بات
ده‌بیه پێشه‌نگی سه‌رانسه‌ر وڵات
رۆڵه‌م ده‌بنوو چاك بحه‌سێوه
كاروانی خه‌بات هه‌روا به‌ڕێوه
***
شەریف فەلاح, [12.07.16 13:43]
كۆرپه‌ی ده‌م به‌خه‌نده، نه‌نوست، به شاباڵی
گزینگێكا هه‌ڵزنا و شه‌قه‌ی باڵی میهره‌بانیی
ته‌وار و هه‌لۆكانی هێنایه جۆش.
ئه‌م كۆرپه‌یه به په‌له‌یه، رێگا سه‌خڵه‌ت،
پڕ له زامه و هه‌ڵدێر و له‌ند
رووناكی راچه‌نی، كوێستان باڵای كرد،
لرفه‌ی تووڕه‌ی تافی قه‌ندیلییه‌كان،
دڵی شه‌وه‌زه‌نگی سمی، شاخ سه‌ری نه‌وی كرد و
جامانه‌كی نایه سه‌ری.
سواره‌كه‌ی ئێمه
یاڵی ئه‌سپی مێژووی گرتووه و
شاهۆ به دوویا نركه‌ی خستۆته ئاربابا و
ته‌ره‌غه فه‌قیانه‌كی خۆی داوه‌ته سیپان و
داڵاهۆ ده‌ستی سه‌فینی گرتووه و
ئاگری بۆته مرۆڤ و
چه‌ك و ره‌ختی له‌سه‌ر شانه و شاخه و شاخ و بست به بستی
نیشتمانی هزری كۆرپه‌كه‌ی كوردیان به پشتێنه‌كه‌ی
شێخ مه‌حموودێك وا پێواوه.
***
ئێسته ئیدی قاسملوو باڵای كوێستانێكه هه‌ژێنراو
ساڵ به ساڵ و وه‌رز به وه‌رز و مانگ به مانگ و
رۆژ به رۆژ و چركه چركه
هه‌ڵۆ و ته‌واری عاشق به قه‌دیا هه‌ڵده‌زنێن و
له‌سه‌ر لووتكه‌ی خه‌ونه‌كانی هیلانه‌ی هیوا چێ ده‌كه‌ن.
ئێسته ئیدی قاسملوو كاروانیكه له هزر و بیر، هه‌ر شه‌پۆله و رووبار
ده‌گرێته ئامــــــــــێز.
***
ئێسته ئیدی ئه‌م رۆڵه‌یه قاسملوویه و
وه‌ك تاڤگه‌یه‌ك لرفه‌ی ژینی كاروانێكه و هه‌تا هه‌ر دێ
پڕژه‌ی هیوا به‌خشی به‌رخودانه.
رۆحی رووناكییه و بنجی هیوا و
جه‌وهه‌ری هزر و رێبازێكی شینی كورده و
وه‌ك هه‌نبانه‌ی پڕ له رازی كه‌سكی مێژوو
بۆ گشت كاتێ ره‌نگاڵه‌یه.
ئاخۆ
ژین و شێعر و كات و زه‌مه‌ن كه‌نگێ به‌شی
جوانیی پێغه‌مبه‌ری ئاشتیی
كوردان ئه‌كه‌ن؟