Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران چالاکانی کورد لە سوید، سەفارەتی ئێرانیان هەژاند

چالاکانی کورد لە سوید، سەفارەتی ئێرانیان هەژاند

0
1104

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، چەند گەنجێکی چالاکی کوردی دژبەری ڕژیم لە شاری ستۆکهۆڵ ـی وڵاتی سوید بە مەبەستی مەحکووم کردنی تیرۆری ڕێبەری مەزنی کورد، دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو بە دەست دیپلۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی، بە ئەنجام دانی چالاکیەک لەبەردەم سفارەتی ئێران لە سوئێد، ناڕەزایەتیی خۆیان بە شێوەیەکی نوێ نێشان دا.

ئەو چالاکە کوردانە لە درەنگانی شەودا چونە بەر دەرگای سفارەتی ئێران لە سوئێد و بە ڕەنگی سوور، وشەی “تیرۆر”یان لەسەر تابلۆی سەفارەتی ڕژیم نووسی.

دواتر لە درێژەی چالاکیەکەدا لەمەودای شەقامی سەفارەتی ئێران لە سوئێد بە دوو زمانی فارسی و سویدی درووشمیان بە دژی ڕژیم نووسی.

بەشێک لە درووشمەکان بریتی بوون لە: “نەمان بۆ کۆماری سێدارە”، “بژی دێموکرات” و”ئێران تیرۆریستە”.

یەکێک لە بەشداربووانی ئەو چالاکییە لە لیدوانێکدا بۆ ڕۆژی کورد گوتی: “ئێمە لە ٢٧ـەمین ساڵڤەگەری تیرۆری ڕێبەری مەزنی گەلی کورد ئەو چالاکیەمان ئەنجامدا تا بەم شیوەیە سرنجی ڕای گشتیی سوید بۆ ئەو بابەتە ڕابکێشین و  تیرۆریست ىوونی ئیران زیاتر  بخەینە ڕوو و لاشمان وایە چالاکیەکەمان لێکەوتەی باشی دەبێ”.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ئەو چالاکیە لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەواڵی مانگرتنەکانی ئەمڕۆ ٢٢ی پووشپەڕ/٣
بابەتی دواترڕووناكییه‌ك له‌ هه‌ناوی‌ شه‌وه‌زه‌نگا/شەریف فەلاح
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان