بۆچی لە پاش 37 ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵ نادەن هێز و توانای سیاسی و نیزامی خۆیان لە چوارچێوەی بەرەیەکی سیاسی یەکگرتوودا بەکار بێنن؟ لەمپەرەکانی بەردەم پێکنەهاتنی ئەو بەرە یان هاودەنگییە سیاسییە چییە؟ چۆن دەکرێ لایەنە سیاسییەکان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەش کۆ ببنەوە و خەباتێکی هاوبەشی سیاسی و نیزامی لەدژی کۆماری ئیسلامی بکەن؟
ماڵپەڕی رۆژی کورد لە پێناو لێک نزیککردنەوەی هێز و لایەنەکان و لێک تێگەیشتنیان لەسەر پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان ئەم دۆسیەی کردۆتەوە و ڕای ئەندامانی رێبەریی حیزبەکان و هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و شرۆڤەکارانی سیاسی وەرگرتووە.
بەرێز ڕەزا کەعبی، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی رۆژی کورد دەداتەوە.
رەزا کەعبی: دەبێ حیزبەکان قەبۆڵی بکەن که نوێنەری بەشێکن له بزووتنەوە و له کۆمەڵگا
گرینگیی پێكهاتنی بهرهی كوردستانی بۆ كوردستانی ڕۆژههڵات له چی دایه و زهروورهتهكانی پێكهێنانی ئهم بهرهیه چین ؟
گرینگیی بەرەی کوردستانی هیچ پێویستی به روونکردنەوە و دیالۆگ نیە. بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کورد له هەمو بەشەکانی شاهدی پێکهاتنی حزبەکان و راگەیاندنی بەرەی کوردستانی، ئیتلاف و هاوکاری حزبە کوردستانییەکان و کۆنگرەی نەتەویی بووە.
بەرەی کوردستانی لەم هەلومەرجە و به لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و، پێگەی کورد و بزووتنەوەکانی له کێشە و ململانێی سیاسیدا، نه تەنیا گرینگە که به بێ پێکهاتنی بەرەی کوردستانی هەنگاوەکانی بزووتنەوەی کورد و فیداکاری و بەرخۆدانی جەماوەری سست و ناکارا دەبێت. لە هەلومەرجی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەلومەرجی ئێران و کوردستان، پێکهاتنی بەرەی کوردستانی پێگەی بزووتنەوە و تەنانەت پێگەی هەر کام له حزبەکانیشی قورستر دەکات و هەم متمانەی کۆمەڵانی خەڵک به هێزتر دەکات، هەم دۆستانی ئەم بزووتنەوە دڵخۆش دەکات و له بەرامبەر هێزی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی یەکگرتووتر و قایم تریان دەکات.
بوونی بەرەیەکی به هێزی کوردستانی له کوردستانی ئێران، به بڕوای من کاریگەری زۆری له سەر ئەگەری سازدانەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد به بەشداری هەموو بەشەکانی کوردستان هەیە و لەم هەلومەرجەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و موقعیەتی هەر کام له بەشەکانی کوردستان، له کاتێدا پێگەی بزووتنەوەکانی کورد لەرۆژئاوا و باکور و نەبەردی پێشمەرگە له هەرێمی کوردستان له دژی داعش و بەرخۆدانی گەلی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان له ئاستی جیهانی و له ناو هەموو گەلانی جیهان له گەڵ ١٠٠ ساڵی ڕابردو بەراورد ناکرێ، ناکۆکی هێزە کوردستانیەکان و ململانێیان سەرەکیترین خاڵی لاوازی ئەم سەردەمەی بزووتنەوەی کوردە.
هۆكار ، بهربهست و لهمپهرهكان له بهردهم پێكنههاتنی بهرهی كوردستانی له كوردستانی ڕۆژههڵات چین؟
دەورانی یەک نەتەوە یەک حزب به سەرچووە. دەورانی ئەوەی که حزبێک به تەنیا نوێنەرایەتی هەمو گەڵ و بزووتنەوەکە بکات کۆتایی پێهاتوە. (ئەو بیرۆکە و ئەو عەقلیەتە بوە که له جەرگەی بزاڤە پر قارەمانەکانی جەماوەر و بەرخۆدانی زیندانەکان و خەباتی پێشمەرگانه، شەڕی خۆێناوی ناوخۆیی بزووتنەوەی لێکەوتوەتەوە). دەورانی کۆنی حزبایەتی به سەرچووە. رۆڵی گەورە و کاریگەری حزب له کۆمەڵگا و رابەری بزووتنەوە پێویستی به گۆرینی پێکهاتەی رابەری حزبەکان و سەر له نوێ دارشتن و پێناسەکردنەوە هەیە.
هەربۆیە له پێشدا مەرج ئەوەیە که هەموان قەبۆڵی بکەن که نوێنەری بەشێکن له بزووتنەوە و له کۆمەڵگا. قەبۆڵی بکەن که رۆڵ و دەوری حزبەکەیان ئاسمانی و هەتاهەتایی نیە. قەبۆڵی گۆرانکارییەکان بکەن و بەو پێیە ستراتژی حزبەکەیان دیاری بکەن. قەبۆڵی بکەن که کادر و کەسایەتی لاو و نوێ له حزبەکەیان پێدەگا و مەرج نیە وەک ئەوان بیر بکاتەوە و کار بکات و سیاسەت بکات نه ئەوەی له حزب بێ دەسەڵاتیان بکەن و یا گوشار بخەنە سەریان که حزب جێبهێڵن. سەدان کادری به تۆانای حزبەکان به هۆی ناکارئامەد بونی پێکهاتەی به تایبەت رابەری له دەرەوەی حزبەکانن و بزووتنەوەکە بێ بەشە له هەمو تۆانا و فیداکاری و مێژویان. ئەوەندی به دروست بیر له پێوەندی دیپلۆماسی و پێوەندییە “جیهانییەکان” دەکەنەوە، هەزار ئەوەندە بیر له هاوکاری و کاری هاوبەش و بەرەی کوردستانی و ئێعتراف کردن به حزبەکانی دیکە و قەبۆلی پێگە و خەبات و کاریگەریان بکەنەوە. قەبۆڵی بکەن حزب و ڕەوتی نوێ سەرهەڵدەدا و به ئێنکارکردنیان و لەمپەر خستنە سەر ڕێگایان ناتۆانن پێش به ڕەوتی نوێ و سیاست و ستراتژی نوێ بگرن.
ناکۆکی ناوخۆیی دو رەوتی به هێزی کۆمەڵە و دێمۆکرات و پارچە پارچە بونیان و بونی بەشێکی بەرچاو له سەرمایەی ئینسانی ئەم دو ڕەوتە له دەرەوەی حزبەکانیان تۆانایی ئەم دو ڕەوتەی له هەمو بۆارەکان و له بۆاری کار بۆ بەرەی کوردستانی لاواز کردووە. بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستانی لەم بەشە له کاتێکدا مقاومەت و بەرخۆدانی به هێز، له دژی ئێعدام و سەرکوت و له کاتێکدا بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان پەرەی سەندوە له کاتێکدا کۆمەڵانی خەڵک له کوردستانی ئێران بۆ کۆبانی و شەنگاڵ و باکور له ئارادایە و ئامادەی هەمو پشتیۆانێکن، دو هێزی سەرەکی ٣٥ ساڵی ڕابردووی کوردستانی ئێران سەرقاڵی کێشە و مملانیی ناوخۆیین.
خاڵێکی گرینگ که وەک لەمپەرێکی گەورە و سەرەکی دەبێ ئاماژەی پێبکرێ پێکهێنانی هاوپەیمانێکی زۆر زۆر لاواز و بێ کەڵک و بێ بنەما له لە لایەن حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران که له ڕاستێدا دژە هاوپەیمانی و دژی پێکهێنانی بەرەی کوردستانی و دژی هاوکاری هەمو حزبە کوردستانییەکان بوە. به ناونانی خۆیان وەک حزبی دایک و به ئینکارکردنی لایەنی بەرامبەر و هاورێیانی دەیان ساڵه و به ئینکارکردنی حوزور و چالاکی ئەوان و کاریگەرییان له ئاست بزووتنەوەکە، ڕیگایان له هاوکاری هەموو حزبەکان گرتوە. لایەنەکانی دیکە لەم چەند ساڵه به هەست به بەرپرسیارەتی ئامادە نەبون دو هاوپەیمانی و دو جۆر هاوکاری و….. ساز بکرێ و ڕەسمیەت پەیدا بکات.
بهرهی كوردستانی به چ مكانیزم و شێوهیهك پێك بێ كه ههموو لایهنهكان خۆی تێدا ببینهوه پێشنیارتان بۆ خێرایی بهخشین به دروست بوونی بهرهیهكی یهكگرتوو چیه و چ ڕێكارگهلێك دهتوانن ببنه ڕێخۆشكهر بۆ پێكهێنانی بەرە؟
بەرەی کوردستانی به بێ هێج مەرجێک دەتوانێ به بەشداری هەمو حزبە کوردستانیەکان پێک بێت. هیچ حزبێک نابێ و ناتۆانی مەرج دیاری بکات یا هەر دو حزب پێکەوە بڕیار له سەر حەزف و بایکۆتی ئەم و ئەو بدەن.
هونەری ئێستا له کاری هاوبەشدایە. سنورکێشان هیچ زانستی ناوێ. کاری شۆرشگێرانه و کاری گەورە و کاری جەماوەری پێویستی به سازش، به قەبۆڵکردنی نەیاران، به ئێعتراف به گۆڕانی موقعیەتی دەیان ساڵه و به بڕوا به کاری هاوبەش مومکینە.
بانگەوازێک له لایەن تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان بۆ هێنانەی هەمو حزبەکان بۆ دیالۆگ له سەر ئەم هەلومەرجە و کاری هاوبەش دەتۆانی وەک هەنگاوی سەرەتایی و وەک دەریچەێک بۆ دیتنی پانتایی هەمو بزووتنەوەکە چاوی لێبکرێ.
دیارە دەکرێ زۆر پێشنیار و ڕێگای سەرەتایی باس بکرێ. گرێنگ دەسپێکردنیەتی به ئامانجی بونیادنانی کاری هاوبەش.
ئهو وتووێژه مانگی فێوریهی ٢٠١٦ كراوه